تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگربازی
«حمسـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاتەشبازی.
ئاگربردن
«مستـ. لا.» بە هاسانی، داگیرسان و زوو ئاگر گرتنی شتێک یا ماددەیێک.: ئەم گوێنییە تەڕە ئاگر نابا. پووشۆکەی کوێخاحەسەن ئاگری چاک دەبرد. باڕووت خێرا ئاگر دەبا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربڕ
قسەکردن بە جۆرێکی وا کە شتێکی خراپ لە خۆت دوور بخەیتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربڕ
بەڕهەڵستکردنی ئاگر بۆ ئەوەی کە نەتەنێتەوە
ئاگربڕ
فرو نشاندن آتش، اطفای حریق
ئاگربڕ
دامرکاندنی سووتمان، تەمراندنی شەوات
ئاگربڕ
«نتـ.» ١- کاری کوژاندنەوە و بەرگرتن لە تەشەنەکردنی ئاگرێ کە بەر دەبێتە خەرمان و ڕەز و ئەو جۆرەشتانە. تێبــ. ــ لە کوردستان باوە کە ئاگرکەوتەوە، خەڵکی ئاوایی کۆدەبنەوە و لک و پۆپی داری تەڕ دەبڕن و لە چواردەورەی ئاگرەکەوە بەردەبنە شووڵ لێدانی و ئەو شوێنانەی ئاگریان تێبــ.ەربووە لەوانەی هێشتا نەیان گەیوەتێ دادەبڕن، بەم جوورە پێش بە تەشەنەکردنی دەگرن و نایەڵن دەوروبەری خۆی بسووتێنێ، لەو جێگایانەش کە داروباری نەبێ، بە دەوری ئاگرەکەدا وەکوو جۆگە ئەرز هەڵدەقەنن. ٢- «تتـ.» ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان دوو هێز کە پێکەوە بە شەڕ دێن. ٣- بەرگرتنی تەشەنەی هەرا و دەمەقاڵی نێوان دوو یا چەند کەس.
ئاگربڕ
بەرهەڵست کردنی ئاگر بۆ ئەوەی، کە نەتەنێتەوە. بە چەشنێکی وا ئاخۆتن، کە چتی خراپ لە خۆ دوورخستنەوە
ئاگربڕ کردن
«مستـ. متـ.»، کووژاندنەوەی ئاگرێکی دەکەوێتەوە بەو شێوەیەی لە «ئاگربڕ» داباس کرا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربەربوونەوە
پەیدابوونی ئاگر لە شوێنێک
ئاگربەربوونەوە
«مسـتـ. لا.»، «سیمـ.» پەیدابوونی سووتمان لە شوێنێک، ئاگر دەجێگایەک بەربوون: لە لای خەرمانەکان ئاگرێ بەربۆتەوە هەرچی دەکەن بۆیان ناکوژێتەوە.
ئاگربەربوونەوە
پەیدابوونی ئاگر لە شووێنێکیدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربەردانەوە
ئاگرنان بەشوێنێکەوە کە بیسووتێنێ
ئاگربەردانەوە
آتش افروزی و ایجاد حریق
ئاگربەردانەوە
«مستـ. متـ.»، «سیمـ.» ئاگرتێ بەردان، سووتمان پەیداکردن لە شوێنێ.: چەتەکان ئاگرێکیان بەردایەوە خێرا کوژاندیانەوە.
ئاگربەردانەوە
ئاگرنان بە شووێنێکەوە تا بیسووتێنی
ئاگربەس
کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکداری بەپێی بنەڕەتەکانی (دەست کێشانەوە لە شەڕ) . بە زمانی دیپلۆماسی هاوچەرخ، ئەم زاراوە کاتێک بە کار دەهێنن کە لە گفتوگۆکاندا دوو لایەنی شەڕ نەتوانن بڕیاری ڕەسمی دەست هەڵگرتن لە شەڕ مۆر بکەن.
ئاگرتێ بەربوون