تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باچاندن
خۆ دزینەوە، کووزووبوون، لە پەنایەکەوە بۆی دەرچوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باڕاندن
باڕەکردنی مەڕ و بزن
باڕاندن
صدای بز و گوسفند
باڕاندن
[[ند.]]
(مست. لا.) دەنگی خۆدەرخستنی ئاژاڵ. بخنەکە دەبارێنێ. *باعاندن (سن.) باقانن.
باڕاندن
باڕاندنی ئاژاڵان، باڕەکردن. هێراندن، باڕاندنی مەڕو بزنانە
باڕانن
مَأمأ کَردن، بَع بَع کردن. (صدا کردن گوسفند یا برە)
باڕانن
[باڕاندن (دەنگی بەرخ و مەڕ.)]
باڕانن
مَأمَأَة.
باڕووتخانە
(نت.)، (کعر.) جێگایەکی تایبەتییە چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی شەڕی تێدا دادەنێن، عەمباری تەقەمەنی. *(کئێر.) جبەخانە، قۆرخانە.
باگردانگێڕ(بابا)
باڵ شکاندن
(مست. مت.)، ١-شکاندنی باڵی پەلەوەرێک. ٢-(کن) بێچارە و بێ دەسەڵات کردنی کەسێک، *لە باڵدان.
باڵاخانە
نهۆمی دووەم
باڵادەستی قانوون
سەرەکیترین بنەڕەتی مافی ئیداری وەڵاتەکان، باڵادەستی قانوونە کە بەو پێیە ئەبێ بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی و دەرکردنی فەرمانی کاربەدەستانی ئیداری دەوڵەت، لەگەڵ یاسادا بگونجێ.
باڵادەستی قانوون سێ دەرەنجامی لێ دەبێتەوە:
1ــ یاسا ئەبێ پیادە بکرێت.
2ــ دیاریکردنی کاروباری گشتی ئەبێ بەپێی یاسا بێت.
3ــ هەڵسوکەوتی ئیداری ئەبێ لەگەڵ یاسادا بگونجێ.
باڵادەستی قانوون لە پێوەند لەگەڵ خەڵکدا بەسراوەتەوە بەم مەرجانەی خوارەوە:
1ــ خەڵک گوێڕایەڵی یاسا بن.
2ــ ملدان بە دەستوورەکانی یاسا.
باڵاندن
باڕاندنی ئاژاڵان، قاڕاندن، (زەن) کووڕاندن، (باک) باڕین، کالاندن، کالین