تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئالیندار(باک)
ئاڵوودار، ئەو دارانەیە، کە دەکەونە سەر کاریتە
ئالینک
گیایەکە لە داران دەهاڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئالیک
مووچەکا و جۆیەکە بدرێ بە وڵاخ و ئاژاڵ
ئالیک
[[ = عا.: عەلیق]]
«نا.» ژەمەکا و جۆیەکە، ئەکرێتە بەر وڵاغی بەرزە و ئێستر و گوێدرێژ.: وڵاخەکانم ئالیک نەداوە، ئەوە هێشتا ئالیکت نەکردۆتە بەر ئەسپەکە ؟ □ «خاوەنی ئالیکی ناڵێم پێ نەداوە موتڵەقا» «داویەتی ئەمما وەکوو بیستوومە قووتی لایەمووت» «ڕەزا ــ ١٠»
ئالیک
مووچەکاو جۆیەکە کە بدوێ بە ووڵاخ و ئاژاڵان، خوواردەمەنی ووڵاخانە، جەمە جۆیەکە._ ووشک کردنەوە: چلمساندن._ ووشک بوون: چلمسین، ئالک، دێزی._ دان: داندان، ئالیکی ووشک: چلمسی
ئالیک دان
«مستـ. متـ.» کاو و جۆ، کردنە بەر وڵاغان.: با ئالیک بدەم جا دێم. خێرا بن ئالیک بدەن تا بڕۆین.
ئالیکار(باک)
یاریکار._ی: یاریکاری
ئالیگووشک(بابا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئالیۆر
سێوەلا سوورە
ئالێک
ئالک، جەمەجۆی یەکسم
ئالێک(باک)
لایەک، لایێک، کەنارێک
ئالە(باک)
ئاڵا. (عوسمان سەبری) دەبێژێ:
ئالەت
[[ = عا.: ئالە]]
«نا.» ١- ئامراز بۆ پێکهێنانی کارێک یا جێ بە جێ کردنی مەبەستێک: هەوجار ئالەتی جووتە. کۆنەپەرەست ئالەتی دەستی ئیمپڕیالیزمە. ٢- «کنـ.» ئامرازی پیاوەتی و نێرینەیی ئادەمیزاد «چونکە ناوهێنانی بە بێ ئەدەبی دەزانرێ».
ئالەت
ئالەتە، سوراحی، پەردە، دەڕەبزوون
سەرچاوە: نالی
ئالەتی تەقریر
هۆی بڕیاردان. هۆی تەخت کردن.

لە نەحو و صەرفی ئەداتێ مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەصب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر
سەرچاوە: نالی
ئالەتی عەمەل
زاراوەیەکی زانستی نەحوە بەو وشانە ئەڵێن کار لە وشەی تردا ئەکەن. ئەندامانی لەش کە بۆ خواپەرستی بەکار ئەهێنرێن. (هینەکەی) بنیادەم.

وەها سەقیم و موجەززا عەوامیلی ئەجزا
کە ئالەتی عەمەلی نەحوی مەحوی صەحوی ضەمیر