تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دستمال
[ا. مر ]
(دەست مال - dest mal)
دەرسوک، دەسته سر، دسمال.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دغال
[ع ]
(دیغال - dixal)
حیلەگەران، دەغه لبازان، قەلب.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دلال
[مص. ع ]
(دەلال - delal)
نازکردن، نازکردنی ژن به سەر میردا، ویقار، سەلاری و سەنگینی.
دلڤال
گشادەدل
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دنبال
[ا ]
(دونبال dunbal)
پاش،پاشەل، پشت و که فەل.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دوال پا
[ا. ص ]
(دەفال پا - deval pa)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دوبال
[ا ]
(دوبال - dubal)
فروفیل، حیله.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دیرینه سال
[ص.مر ]
(دیرینه سال - dirine sal)
زور بەتەمەن، تەمەندریژ.
دیموکراسی لیبرال
Liberal Democracy
دیموکراسی لیبرال
دیموکراسی لیبرال شێوازێکە لە دیموکراسی ناڕاستەوخۆ یان دیموکراسی نوێنەرایەتی. دیموکراسی لیبرال ڕێز دادەنێ بۆ مافەسروشتی و مەدەنییەکان و هەروا قاییل بە یەکسانی مافەکانە بۆ هەموو هاووەڵاتیان لە بواری سیاسی و دادوەریدا. لەم جۆرە لە دیموکراسییەدا دەسەڵاتی زۆرینە* بە شێوەیەکی سنوورداری یاسایی جێبەجێ دەکرێت. ئەم سنوورەش، بۆ زامنکردنی بەهرەمەندی کەمینە*یە لە هەندێ لە مافە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو ئازادی بیروڕا و ئایین.
بە باوەڕی نەیارانی ئەم شێوازە حکوومییە دیموکراسی لیبرال، بێڕەچاوکردنی مافی هاووەڵاتیان لە بەستێنی ئابووریدا چەواشەکردنی خەڵکە بۆ پەردەکێشان بەسەر جیاوازی چینایەتی کۆمەڵگە. مارکس، دیموکراسی لیبرالی بە دیکتاتۆری بۆرژوایی لە قەڵەم داوە. ئێستە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لیبرالیزمی ئابووری، هاوڕێ لەگەڵ سیستەمی دیموکراسی، لە گۆڕەپانی خەبات لەگەڵ ئایدیۆلۆجیەکانی دیکەدا سەربەرز و سەرکەوتوو هاتۆتە دەرەوە. چونکە پێکهاتەی سیاسی دیموکراسی لیبرال، دەسپێکێکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنان و پاراستنی دەسەڵات. ئەم سیستەمە لەگەڵ تاقمی بوروکراتی سیاسی هاودەنگە و بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەپارێزێت.
بەڕای هەندێ کەس لیبرالیزم بەهۆی سەروساختی لەگەڵ سەرمایەداریدا ناتوانێ بەو بەڵێنەی کە لەمەڕ ئازادی تاکەکەس بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی داویەتی وەفادار بێت. چونکە لیبرالیزم پارێزەری بەرژەوەندی چینی بەهرەدار لە خاوەندارێتی تایبەتە کە ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ململانێ و شەڕی چینایەتی و بەرزبوونەوەی هەڵپەی شەڕ و پێکدادانی جیهانی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دیژیتال
[ا.فر ]
(دیژیتال - dijital)
جوره گولیکه.
سەرچاوە: نالی
دەججال
هەڵخەڵەتێن و درۆزن. کابرایەکی ساختەچییە بەر لە قیامەت پەیدا ئەبێ و خەڵکێکی زۆری پێ هەڵئەخەڵەتێ پاشان لەسەر دەستی موحەممەدی مەهدیدا ئەکوژرێ... ئەڵێن یەک چاویشی هەیە.

خۆی کردووە بە گەورە و و قەڕڕاڵی موڵکی تەن
پشت و وەزیری ئەو سەگە دەججالی ئەعوەرە
دەرمال
(باک.):کارەکەر٬ قەرەواش
دەسمال
دەسرە، دەستەسڕ، خاوڵی، (هەورا.): ئاغەبانوو، جامانەی سەر
دەسمال شەرمە
(ئەردە): لەچک، چنراوێکە بە پێش زارییەوە هەڵدەبەسترێ لەبەر بۆن و تۆز یا نەخۆشی
سەرچاوە: نالی
دەفتەری ئەعمال
کردارنامە. لە ئایەتدا هەیە کە خوا لە ڕۆژی داوەریدا ئەفەرموێت هەر کەسێک کردارنامەی خۆی بدرێتێ کە ڕیزی ئەو چاکە و خراپانەی تیا نووسراوە کە لە دنیادا کردوونی. وشەی (دەفتەری ئەعمال) لەوە وەرگیراوە.

دەفتەری ئەعمالی من، بێ قەطرەیێکی ڕەحمەت،
کەی بە صەد زەمزەم سیاهیی نوقطەیێکی لێ دەشۆم؟!