تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاست
زاراوەی ڕاست بریتییە لە کۆمەڵێ تیۆری سیاسی کە لە بەرانبەر «چەپ» دا دێتە ئاراوە. بە درێژایی سەدەی نۆزدە، ئەم زاراوە لەگەڵ دەسەڵات و نیشتمانپەروەری، نەریتی کۆن، حکوومەتی بەهێز، موڵکدارێتی، کلێسە و هێزی سەربازی هاوواتا بووە. دوای شەڕی جیهانی یەکەم ڕاستێکی بونیادگەرای نوێ سەری هەڵدا کە لەگەڵ ڕاستی کۆنەپارێزی کۆنباو جیاوازی هەبوو. ئەم جۆرە ڕاستە لەگەڵ بەرژەوەندی چینەکانی باڵای کۆمەڵگە دوژمنایەتی کرد. نازیسم لە ئەڵمانیا توندڕەوترین شێوازی «ڕاست» ڕەو بوو. لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم، هەر دوو زاراوەی ڕاست و چەپ بە شێوازی جوراوجۆر بەکار برا. (بڕوانە چەپ و ڕاست) .
ڕاست
نگا: ڕاس
نوعی رقص
آهنگی است
مقابله
جای معیّن
ڕاست
ڕاس، نەستەق، قەومین، کەسێکه درۆنەکات، ڕاستاڵ، کیپ، وە- هاتن: وەدی هاتن، قسەی نەستەق ، وه- گیران: وەدی هێنان. دووح، واژی خووارو خێچ، ساوی، سێخ. ئاست، بەرانبەر، ڕووکار، حاست، حەن ، حەناس، کەرخ، ئازاد له- تۆدا درۆ ناکات ، واته له بەرانبەر تۆدا درۆ ناکات. باره ، دەرباره، له- ویدا: لەبارەی ویدا . جووره مەقامێکی کوردییە. بۆ پرسیارە: بەڕاستی، بەڕاسی، بڕاست، ڕاسته. ئاقار، شووێن. ڕاس، بێ هەڵه ، دروست. لای ڕاست بەرانبەری لای چەپ،؟ دەستی-، لاقی-.
ڕاست بوون
درۆ و ناڕاستی تێدانەبوون
ڕاست بوونەوه
چەوتی تێدانەمان، لەخەو تنەوه یا لەدانیشتنەوه، قیت بوونەوه، هەستان، قندربوونەوه، هەستانه هەوا، لەنەخۆشی- : چاک بوونەوه، نەمانی چەوتی و لاری چت
ڕاست بوونەوە
ڕاست بڕاست
بی رودربایسی، صریح
ڕاست بێژ
ڕاستکار، ڕاستگۆ.- ی: ڕاستکاری، ڕاستگۆیی