تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارامەیی جڤاکی
social skills
کارامەیی فێربوون
کارامەیی ڕاگەیەنکارانە
communicative competence, چەمکێکی سەربە زمانەوانییە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەماسییەی لە چەمکی «کارامەیی زمانەوانیانە» linguistic competence دا بەدی دەکرا، هاتە داڕشتن بە واتای کارامەیی مرۆڤ لە دەرککردنی ڕێزمانزانیی خۆی - زانستی ڕستەسازی (سینتاکس) syntax, وشەسازی (مۆرفۆلۆژی) morphology و فۆنێمناسی (فۆنۆلۆژی) phonology ... هتد - وەک دیاردەیەکی کارکردانەی جڤاکی بۆ دەربڕینی دروست لە دۆخی، لە کات و جێی تایبەتدا. سەرچاوە: ڤیکیپەدیا https://en.wikipedia.org/wiki/Communicative_competence
گیان ئارامـی
الاتزان الانفعالي /الوجداني
گیان ئارامـی
Emotional Balance
ئارام
آرام، نرم، یواش، گران، سنگگین، سرخود، آهستە.
ئارام
ئەواش، نەرم. سەنگین، گران، نیان، سەرخۆ. [هێمن، لەسەرەخۆ]
ئارام
ورینگ، تاوشت، توانا، وەقرە، ستار، ئاسایشت. [ئوقرە، هەدا]
ئارام
رهو، ماهل، متمهل، هین، هین، لین، ساکن، هادی، حلیم، وقور، رزین، متأنی، فاتر.
ئارام
آرام
ئارام
بێ جووڵە، هێدی، هێمن، مەند، ئۆقرەگرتوو
ئارام
[[ ئا+ ره‌م. ]]
1- «ند.» ئۆقره، ئیسراحەت، تابشت، توانا، حەجمین: ژانە سەر ئارامی لێ هەڵگرتبوو، لە تاو ئێشی برینەکەی هیچ ئارام ناگرێ. 2- «سـ.» هێمن، لەسەرخۆ. // تۆرە و تۆسن: مام نادر پیاوێکی ئارامە. 3- کش و مات، بێ هەست و خوست، بێ تەقە و ڕەقه، بێ شەڕ و شۆڕ، بێ قڕە و بڕە: چەند ڕۆژێکە زۆر ئارامه، ماڵ وەک ماڵی کاک برایمی ئارام هەر نەبووه، منداڵدکە ئارام بن دەنا دێم لێتان دەدەم، ئارام دانیشە 4- «بنـ.» بە ئاسپایی، لە سەرەخۆ، بە یەواشی: ئارام ئارام لێی چوومە پێش. تێبــ. - بە قسەی دوکتۆر معین «فەرهەنگ: جـ 1، ل - 40» و پوورداوود «یگد، جـ 2، ل - 54» ئەم وشەیە لە مەسدەری ئاوێستایی «رەم» بە مەعنای حەسانەوە و پێشبەندی تەئکیید «تا» پێکهاتووە و سانسکرێتییە کەی «رامەیەتی» یە «تمـ: معین، بورهان، جـ 1، ل- 30».
ئارام
نەرم، هێووڵ، دنج، هاوێش، لەسەرەخۆ، هێدی، هێمن، ئۆقرەگرتن، هێواش، بێ پێژن، نشمی، هێواش، تەپس، هەدار، نێوی نێرینانە._ بوون: ئۆقرەگرتن، هێدی بوون، دامرکان، داکاسان، حەسانەوە، تۆتکەکردن، ستارگرتن، هەدادان، پشوودان، تەوتین، دامران، داڕمان، داکەوتن._ گرتن: تەبتین، وورینگ گرتن. حەجمین._ نەگرتن: دانەکاسان، چرووسانەوە، چەوسانەوە._ لێهەڵگرتن: جاڕس و هەراسان کردن._ کردن: هێمن و هێدی کردنەوە، دامرکاندن، نەتڕاندن، تەبتاندن، دابینکردن، هۆلکاندن. لەسەرەخۆ بڕۆ. تووانا، وورینگ
ئارام بوون
آرامش، رامش، رامشت، شکیب، شکیفت، شکیفت، شکیبایی، خست.
ئارام بوون
وقرەگرتن، ستاگرتن، ورینگ گرتن، داکاسیان، دامرکیان. [ئۆقرەگرتن، هەدادان]
ئارام بوون
هون، سکون، صبر، قرار، راحە، فتور، دعە، تدعە، مهدنە.
ئارام بوون
«مستـ. لا.» 1- بێ دەنگ بوون، لە جووڵە کەوتن. 2- بڕانەوەی شەڕ و هەوا و ئاژاوە. 3- نێشتنەوەی ڕق و تووڕەیی. 4- بەس کردن لە گریان و هەرا و هوریا و قیژەقیژ. 5- شکانی ژانی برین و کەم بوون یا دامرکانی ئێش و ئازاری نەخۆشی.
ئارام لێ بڕان
«مستـ. لا.» ناڕەحەت بوون بە هۆی ژان و ئێش و نەخۆشی یان خەم و پەژارە و خەیاڵاتەوە: چەند ڕۆژە نەوزاد سوورەکوانێکی لێ هاتووە ئارامی لێ بڕاوه، لە تاو پیرۆت ئارامم لێ بڕاوه، ئەوەندی پەرۆش بوو ئارامی لێ بڕابوو* ئارام لێ هەڵگیران.
ئارام لێ بڕین
«مستـ. متـ..» کارێکی، ناڕەحەتی فیکری و جیسمی بەسەر کەسێکی دێنێ: ئەم سوورەکوانە ئارامی لە نەوزاد بڕیوە. * ئارام لێ هەڵگرتن.
ئارام لێ هەڵگرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارام لێ بڕین.
ئارام لێ هەڵگیران
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارام لێ بڕان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارام هەڵگیران
نەمانی ئۆقرە