تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



xêw ( FN - خراب )
سبات.نوم.وسن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاب
مانگی هەشتەم لە ساڵی رۆژی لە ناوەندی تەممووز و ئەیلوولدا کە سی ویەک رۆژە، تا بیست و یەکی رۆژ لە کەلووی شێردایە، لەوە بەدوا دەچێتە کەلووی سونبوولە
سەرچاوە: نالی
ئاب
ئاو، تەڕایی. مەبەست فێنکییە. تاب و تاو، گەرمی.

گەر ئاب و تابی جەننەتیی و دۆزەخیت دەوێ
بنواڕە نێو چەوانی بەشووش و برۆی عەبووس
ئاب
ناوی مانگێکی هاوینێیە بە کوردی تەباغە
ئاب و تاب
[ [١- ئاب/ ٢+تاب]، [فر. کو.] ]
«نتـ.» ١- ڕازاوە و بە ڕەونەق: بە ئاب و تابێکەوە قسەکانی گێڕایەوە. ٢- تاووتوێ و گەرما. □ «لە ئاب و تاب ئەشک و ئاهی خۆمدا بوومە بریانی». «لە باتی پوختەگی سووتام و هێشتا پێم دەڵێن خامە» «نالی: گمـ.» * ئاووتاو.
ئابوتاب
جوان و ڕێکوپێک دەڵێن قسان زۆر بە ئابوتاب دەکا. نەقڵەکەی بە ئابوتاب گێڕایەوە.
ئاداب
[[ عا. ]]
«نا.» ڕێ و شوێنی کۆمەڵایەتی* داب، دەستوور. تێبــ.. - ئەم وشەیە بەم شێوەیە تەنیا خوێندەواری کورد بە کاری دێنن و بە گشتی لە ناو لادێ و نەخوێندەواران بۆتە «داب».
ئاداب(باڵە.، مام)
زووخاو، زۆخ، کێمی برینانە
ئافتاب
[[ فر. ]]
«نا.» ١- خۆر، هەتاو. ٢- ناوە بۆ ئافرەتان. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە زمانی کوردیدا، بە تەنیایی هەر بە مەعنای «٢» دەبیندرێ، بەڵآم لە تەرکیبدا، ئەویش کەم، هەیە. * ئافتاو.
ئافتاب پەڕ
[[ ئافتاب + په‌ڕ «په‌ڕین = دوورکه‌وتنه‌وه‌» ]، [فـر. کو. ]]
«نتـ.» رۆژاوا، تاو پەڕ. □ «تا وەخت غورووب وادەی ئافتاب پەڕ» «پەڕان تەر جە نەخش، پەڕ داڵ گوڵ زەڕ» «خانا - ١٩٤»
ئافتاب گەردان
[[ ئافتاب/١ + گه‌ردان= وه‌رگێڕ]، [فر. کو.] ]
«نتـ.»، «مکـ.» پێشچاوکەیە کە لە چەرم یا موقەبا - بە شکڵی مانگی کەمتر لە حەوت شەوە - دروستی دەکەن و ئەو سەرەو سەرەکەی بەنێکی تێدەخەن. لە وەختی دروێنە یا کاری دیکەی کشتوکاڵا جووتیاران لە ناوچاوانیانی دهادەنێن و لە پشتە سەریان گرێی دەدەن تا تیشکی هەتاو لە دەم و چاویان نەدا.
ئانتاب
ناوی شارێکی کوردستانە کەوتۆتە لای رۆژاوای کلسێ (عەینتاب) یشی پێ دەڵێن
ئاوباب
ئوسترلاب
اُسطُرلاب
ئوسترلاب
عاسمان پێو، ئامرازێکە لای ئەستێرەناسان بۆ لێکدانەوەی نێوان ئەستێرە و ئەستێرە
ئوستورلاب
استرلاب، سترلاب، سرلاب، اسطرلاب.
ئوستورلاب
[ئامێرێکە بۆ ئەندازە گرتن، لە ئەستێرەناسیدا بەکار دەبرا].
ئوستورلاب
ئوستوڕلاب
[[=یۆنانی: ئاستڕۆلابۆس]]
ئامرازێک بووە، لە زەمانی کۆندا، ئەستێرە ناسەکان بەرزایی ئەستێرانیان لە ئاسۆی شوێنێک پێ دیاری کردووە «تمـ: لاڕووس_٦۴» و بۆ کار وباری تری ئەستێرەناسی بەکارهاتووە «معین: فەرهەنگ. جـ۱_۲٦٦». تێبــ.ینی: چونکوو قەدیم گەلێ ئیش و کار کە ڕووی دەدا، لە ئەستێران دەناسرا و لایان وابوو هەر ئینسانەی تالع و ئەستێرەیەکی هەیە کە چارەڕەشی و بەختەوەری بەستە بە گۆرانی ئەستێرەکەی بووە، بۆیە «ئوستورلاب» کە ئامرازێکی زانستیی ئەو زەمانانە بووە، لای خەڵک بۆتە ئامرازێکی ئەفسانەیی کە چارەنووس و بەسەرهاتی ئینسانان و نهێنییەکانی دنیای پێ دیاری دەکرێ. لە کوردستان هەندێ مەلا بۆ دۆزینەوەی «ئاو» ی ژێر زەوی و هەڵبەستنی بەنداوان و جاری کردنی ئاو کەڵکیان لەم ئامرازە وەرگرتووە. «... وەزیر تەماشای ئوستورلابی کرد و گوتی ئەو کەسەی لێی دەگەڕێن، لە ناو بەحرێکی خوێندا لەسەر کێوێکی زێڕ دانیشتووە...» «چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی».