تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەلیرەم
ئەللی رەم
سەرچاوە: نالی
ئەلیف
هۆگر.

ڕەقیبی جوفتەلی، نابێتە نەخچیرت، کە خەرکوڕڕە
ئەلیفی چایرە دائیم لە قەشقەی کەردڕ و جەودا
سەرچاوە: نالی
ئەلیف
(ال) ، ئەلف لامی تەعریف. ئیشارەتیشە بە (هینەکەی) پیاو کە وەک تیپی (ئەلف) درێژە.

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
ئەلە
[(سووکەڵەناوی ((عەلی)).)]
ئەلە
سووکەڵەی ناوی عەلی
ئەلەتریک
(نا.) تم: ئەلەتریک.
ئەلەزیز(العزیز)
شارێکی کوردستانە لە ژێر دەستی ترکاندا
ئەلەفە(باک)
ئەشکێڵ، قوڵفەی خێوەتانە._کردن: ئەشکێڵ کردن
ئەلەم
[[=عا" الم]]
(نا.) ئیش، ئازار، ژان. ((جل شڕ و ملخوار و سەرکز، هاودەمم دەرد و ئەلەم)) ((عاجز و زار و زەلیل و مات و هەم دڵپارە بووم)) (سەلام-١٠٥) هس.: عەلەم.
سەرچاوە: نالی
ئەلەم
ئازار.

(فاتیحە!) تەسخیرە شاری دڵ به طابووری ئەلەم
موددەتێکی زۆرە پاتەختە لەبۆ خاقانی غەم
ئەلەنگە
زمانە چکۆڵە، پارچە گۆشتێکی بچووکە لە بڕانەوەی زمان و سەرەتای گەروودا
ئەلەنگە
[[؟]]
(نا.)، (مک.) زمانە چکۆڵە. ((بە ئەلەنگەی نەنکییەوە)) جنێوێکی دۆستانەیە کە کەس لەدڵی گران نایە. تێبــ.-من ئەم وشەیە و ڕستەکەشم بیستبوو بەڵام نەمدەزانی مانای چییە. تا کاک هێمن تێیگەیاندم.