تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەلف
(نا،.) ١- ناوی یەکەم پیتی ئەلف و بێتکەی عارەبییە، چونکوو کوردیش زیاتر هەر بەم ئەلف و بێتکە دەنووسرێ بۆیە یەلێکی لە بزوێنەکانی ئەلفوبێی کوردیش، لە نووسینا دوو شکڵی هەیە: آ) بە تەنیایی"دا، زار، واز، جیران. ب) لە حاڵی لکان بە دوای پیتێکی دیکەوە" با، کا، خۆتان. ٢-(کن.) هەر شتێکی ڕاست هەڵچووبێ. ((لەسەر لەوحی دڵم ئەلفی قەدت بێ)) ((وەها نووسی مەلا بۆ من لە مەکتەب)) (سەلام-١٠٠)
ئەلف
ناوی تیپی یەکەمە لە ئابێی(ئەلف و بێی کوردی)، ئەلف لەسەرەتاو ناوەڕاست و دووایی ووشانەوە دەبێ، ئەلفێکی کە لە سەرەتایەدا بێ سێ جوورن: 1)بنچینەیی. 2)بەندیواری. 3)پتر ئەلفی بنچینەیی ئەو چەشنەیە، کە فڕێدانی دروست نییە: وەکوو ئاش، ئاوور، ئامان. هی بەندیواری فڕێدانی دروستە وەکوو(ئەگەر): دەتوانی بڵێی(گەر)هی پتر ئەلفێکە لە ڕەچەڵەکدا هی ووشەکە نەبێ وەکوو(ئەمن، ئەتۆ)، کە لە بنچینەدا(من و تۆ)ن، ئەلفێکی، کە لە ناوەڕاستێدا بێ دووجوورە: ئەلفی بەندیواری، کە دوو ووشان لێکدەبەستێتەوە، وەک: سەرانسەر، بەرانبەر، سەراپا، هی دووەم پترە وەکوو خەمخووار، ڕێگوزار، کە لە بنچینەدا(خەمخۆرو ڕێگوزەر)ن، ئەلفێکی لە دووایی ووشاندا ببینرێ دوو چەشن: بنچینەیی، دەمەکی، ئەلفی بنچینەیی وەکوو: برا، ئینجا، کووێخا، دارا، هی دەمەکی ئەوە، کە کاتی هەڵگێڕو وەرگێڕانی کرداران بۆ ڕابردوو بۆ ماوەیێکی پێویست دادەنرێت وەکوو، کرا، پژا، خنکا، بێژرا
ئەلف و بێ
الفبا
ئەلف و بێ
(نت.) تم: ئەلف و بێتکە.
ئەلف و بێ
ناوی هەموو تیپەکانە، جارجارەش بە تیپی(ئا، ب)ێ دەڵێن وەکوو باسی نەخووێندەواری کەسێکی دەکەن دەڵێن: ئەلفو بێشی نەخووێندووە
ئەلف و بێتکە
الفبا
ئەلف و بێتکە
(نت.)، (مک.) ١-هەموو ئەو پیتانەی بۆ نیشاندانی دەنگ و بزوێنەکانی زمانێک داندراون. ((...لە ئەلف و بێتکانەوە سەختی بووە)). ٢- سیپارە یا کتێبــ.ێک کە منداڵان لە ڕووی فێری خوێندنەوە و نووسینی پیتەکان دەبن *ئەلف و بێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەلفوبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەلفە
ئەلفە
ئەشکێڵ، هەلوەزنینی گوریس و ئیتر
ئەلقادار(باک)
تفەنگی خەتخەدار
ئەلقاعیدە
تۆڕی ئەلقاعیدە بریتییە لە کۆمەڵە گرووپێکی سیاسی ئیسلامخواز کە لە ساڵی 1988 دامەزراوە. ئەم تۆڕە بە ڕێبەرایەتی«ئوسامە بین لادەن»، سەر بە موسوڵمانانی سوننە پێکهاتووە کە خوێندنەوەیەکی وشک و دەمارگرژانەیان لە ئیسلام هەیە و تێکڕا، ئەمریکا و ئیسڕاییل بە دوژمنی هاوبەشی هەموو موسوڵمانان دەزانن. ئەلقاعیدە، خوازیاری ڕاونانی ئەمریکایە لە وەڵاتانی ئیسلامی و مەحف کردنەوەی ئیسڕاییل لە جیهاندا. ئەم تۆڕە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەگشتی ڕووی کردۆتە خەباتی چەکداری و تیرۆر (بڕوانە تیرۆریزم) .
ئەلقاعیدە، تۆڕێکی بان ــ نەتەوەیییە کە تێیدا لە هەموو ڕەگەز و نەتەوەیەک بەر چاو ئەکەوێت. لە ڕوانگەی ئەم ڕێکخراوەوە تەواوی ئەو دەوڵەتانەی کە بە سەر وەڵاتە ئیسلامییەکاندا حکوومەت دەکەن، ناڕەوا و گەندەڵن کە دەبێ هەموویان وەلانرێن. مۆدێلی ئەلقاعیدە بۆ حکوومەتکردن هەمان مۆدێلی «خەلافەت» ی قۆناخی سەرەتای ئیسلامە.
«بن لادەن» سەرۆکی ئەلقاعیدە، لە ماوەی 10 ساڵدا ڕۆڵێکی باڵای بووە لە ڕێکخستنی ئەو گرووپە پەرشوبلاوانەی کە لە وەڵاتە ئیسلامییەکاندا ئامادە بوون بۆ ئەم جۆرە خەباتە. بۆیە لە ساڵ 1998 ڕێکخستنی بەرەیەکی نێونەتەوەیی دژ بە ئەمریکا ڕادەگەیەنێ و بە ئاشکرا کردارە تیرۆریستییەکان لە ئەستۆ دەگرێ. بۆ نموونە دەکرێ ئاماژە بدەین بەم چەند کردارەی خوارەوە: هێرش بۆ پاپۆڕێکی ئەمریکایی لە مۆگادیشۆ (1993 کوشتنی 18 سەربازی ئەمریکی)، تەقاندنەوەی ئۆتۆمۆبیلێکی مینڕێژکراو لە ڕیاز (1995 کوشتنی 5 سەربازی ئەمریکایی)، تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە نایروبیا و داروسەلام (1998 کوشتنی 224 کەسهێرش بۆ پاپۆڕێکی دیکە لە یەمەن (2000 کوشتنی 17 کەس)، تەقاندنەوەی تاوەرە ئەفسانەییەکانی ڕێکخراوەی بازرگانی جیهانی و چەن بنکەی سیاسی و ئەمنی ئەمریکا (2001 کوشتنی زیاتر لە 3هەزار کەس)، تەقاندنەوەکەی جێژنی قوربانی هەولێر، (2004 کوشتن و برینداربوونی250 کەس) .
ئەلقاعیدە
القاعده
ئەلقاعیدە
Al-Qaida (the Base)
ئەلقاوێز(ئەردە)
ئاڵقەڕێز، کەسێکیشە کە بەسێدارە داکرابێ._کردن: ئاڵقەڕێزکردن، کەسێکی لە سێدارەدان
ئەلقەبەگۆش
زێڕکڕید، بەندە، ئالقە بەگووێ
ئەلقەدان
پێچ خوواردنی مار، جینگل خوواردنی مار
ئەلقەدوگمە