تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەگریجە
مووی سەری ژن لە عاستی ڕوومەتی
ئەگریجە
خفچە، شفشە، کسمە((٢)). پنجە، پنچە، بشک((٣)).
ئەگریجە
[بسک، پەرچەم]
ئەگریجە
قصة، صدغة((٢)). کشة، ذوابة، ناصیة((٣)). وێنە(٢)، (٣)
ئەگریجە
زُلف
ئەگریجە
بسک، مووی بە سەرلاجانگدا هاتوو
ئەگریجە
[[ئەگری+جە=چە]]
(نت.) چەپکە مووی سەری ئافرەتانە کە بە لاجانگیاندا شۆڕ دەبێتەوە و لە حاستی کوڵمە هەوداکانی بە مقەست هەڵدەپاچن تا بە قەدەر یەکیان لێبێ. ((گوارە کەوتۆتە ژێر ئەگریجەی خاو)) ((هەڵاوەسراوە لە خوێندا گیراو)) (پیرەمێرد-١٥٦) تێبــ.- (ئیگری) ئامرازێکی مۆسیقایە کە (ژێ) ی زۆرە (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٣٣٤)، جا لەوانەیە (ئەگریجە) دەگەڵ ئەم وشەیە پێوەندێکی هەبێ، فارس (ئەگریجە) بەکارناهێنن و لە هیچ قامووسێکی فارسیدا نەنووسراوە و (ئیگری)ش بەکارناهێندرێ و تەنیا وشەی ناو قامووسە.
ئەگریجە
ئەو لزگە مووانە، کە دووای بڕانەوەی لەسەر ناوچاوان ڕادەوەستێ لە لای هێندێکانیش ئەو مووانەی سەری ئافرەتانە، کە لەسەر ڕوومەتەکانی ڕادەوەستن،(شا.، کە)جخ. تیتک
ئەگریجە بڕین
(مست. مت.) ١-بڕینی ئەگریجەی ئافرەتێک، وەکوو سزایەک بەرامبەر تاوانێکی کردبێتی. ٢- (کن.) شوورەیی بەسەرهێنان، ڕیسواکردن (هەر بۆ ژنان). هس.: سەرتاشین.
ئەگریجە بڕینەوە
زُلف پیراستن
ئەگریجە بڕینەوە
ئەگریجە قەیچی کردن بۆ جوانی: لە کوڵمت هەرچێ خاریج بێ سەری ئەگریجە قەیچی کە/بڵێن با سەر بڕینی خاریجی بۆ ڕەونەقی دین بوو «سالم»
ئەگریجە بڕینەوە
(مست. لا.) جوداکردنەوەی هێندێک لە پرچی ئافرەت و کورت کردنەوەی و بەردانەوەی بە لاجانگدا (کردنی بە ئەگریجە).
ئەگریجەبڕین
گیسو بریدن
ئەگریجەبڕین
بریەتیە لە ئەتک کردنی ژن لە سەر تاوان