تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەدی
وتەیەکە بە کار دێنرێ لە جێی وتەی (بەڵێ)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەدی
(ئەدی) لە وەرامی کەسێکدا کە بڵێ تۆ دەخوێنیت؟ واتە بەڵێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەدی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەدی
وتەی ئاگادارکردنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەدی
ئەدی
پس. (پس چە می گویی؟) (کرمانجی است.)
ئەدی
ئەدی چی ئەڵێ؟= ئەی چە ئێژی؟) [جاکەوابوو (وشەیەکی کرمانجیە.)]
ئەدی
(فما تقول؟)
ئەدی
ئیدی، چیتر: ئەوکارەت کرد، ئەدی مەیکە
وارمە وەک ئارێ، بەڵێ: شەو نانت خوارد؟ ئەدی
کەوابوو: ئەگەر ئاشت بوونەوە ئەدی بۆ ناچیەوە؟
مەگەر: ئەدی نەمگوت وا مەکە؟!
پرسیار بۆ پتەوی، تاکید: ئەدی چۆن نایەم؟
ئەدی
بۆ وەرام و ئاگاداری بەکار دەبرێ، ئەیی، ئەی، ما، جا، سا، ئەدی چ دەڵێ؟: ئەی چ ئێژێ، ئیدی، ئیتر، پەس؛ بابم، بۆچ ناخووێنی ئیتر(ئەدی)، بۆ پرسیار بەکار دەبرێ لە جیاتی(بەڵێبەکار دەبرێ وەکوو؛ تو دەخووێنی؟ ئەدی واتا بەڵێ
ئەدی ئەدی
ئەدی نا
مگر نه؟
ئەدی نا
مەگەر وانیە؟
ئەدی کو
مگر چطور
ئەدی کوا
پس کجاست؟
ئەدی کوانێ
پس کجاست
ئەدیب
[[=عا.: ادیب]]
«نا. سـ.» ئەو کەسەی دەستی «۲- ئەدەب» ی هەبێ، شارەزای نووسین و شێعر دانان بێ: کتێبــ.ی «ئەنجمەنی ئەدیبانی کورد» لە ئەستەمبووڵ چاپ کراوە. پیرەمێرد ئەدیبێکی گەورەی کورد بوو. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە ئەگەر لە پێش «ناو» ە و بێ «ناو» ە و ئەگەر بە دوای «ناو» یشدا هات، ئەوا سفەتە.: ئەدیبێکی کورد. کوردێکی ئەدیب.
ئەدیی
«ئمـ.»، «مکـ.» ۱- لە وەڵامی پرسیارێکا بە ڕاست زانینی قسەی پرسیارکەرەکە دەگەیێنێ.: باش خەوتن؟- ئەدی. ئەرێ منداڵەکان چوونە مەکتەب؟- ئەدی، چەند لەمێژە. ۲- ڕستەی پرسیاری تێکەڵ بە سەرسوڕمانی پێ دەست پێدەکرێ و ئەم مەبەستانە دەگەیێنێ: کەوایە، کەوابوو، ئەگەر بەم جۆرە بێ، مەگەر.: ئەدی ئەوە بۆ کوێ دەچن. ئەدی تۆ نەتگوت نانت خواردووە. ئەدی لەکنە خۆی دوێنێ دەڕۆییشتن. ئەدی نەدەبوو لەسەری ڕاوەستن تا دێتە دەر. «ئەدی چ بکەم لە ڕووی دنیایە؟» «تحفە: جـ۲- ۲۵۸». ٭ «سیمـ.» ئەی، ئەیی. هس.: بەدی کردن، وەدی هاتن تێبــ.ینی: ئەگەر دەنگی «د» ە کە بگیرێ «تەشدید بکرێ» و دەنگی «ی» ش تۆزێ زیاد لە پێویست درێژ بکرێتەوە، نیشانەی گاڵتە پێکردنە. ئەدی چۆن- «شر.» ۱- لە حاڵێکا یەکێک ڕای لە قسەی کەسێک نەبێ و بەو جۆرە دە مەسەلەیکە نەگا کە ئەو کەسە باسی دەکا، بە ڕاوێژی پرسیار بە «مخالف» ەکە دەگوترێ و مانای ئەوەیە: ئەگەر ئەو مەسەلەیە یە ئەو قسەیە وا نییە کە من دەیڵێم، بە ڕای ئێوە چۆنە. ۲- کاتێک کەسێ کارێکی سەرەڕای ئەوەی کۆسپیشی لە سەر ڕێ بووە یا هەیە ئەنجام داوە یا دەدا دەکوترێ، جا یا بە تەنیا و بە شێوەی پرسیار یا لە سەرەتای ڕستەیێکی پرسیاریدا.: بەفرێکی زۆر باریوە هەموو ڕێگای گرتووە؟- ئەدی چۆن دەچن؟. ئەدی نا_ «شر.» بۆ داوای ڕای موافق لە کەسێ دەگوترێ: ئەو هاوینەی دادێ شێرکۆ دەچێتە ماڵی خاڵی، ئەدی نا؟