تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیحتییاج
[[=عا.: احتیاج]]
(نا.) پێداویستی، پێویستی شتێک. ئەگەر ئیحتییاجت پێ نەماوە کتێبــ.ەکەم بۆ بنێرەوە، ئیحتییاجی بە خۆماندووکردن نییە. * ئاتاجی، ئەوەجە. ئیحتییاجی.
ئیحتییاج بوون
[[عا. کو.]]
ئیحتییاجی
[[عا. کو.]]
(نا.) تم: ئیحتییاج.
ئیحرام
خاولی و فۆتەی حاجیان کەلەوەختی حەج کردنا بەخۆیانەو دەگرن
سەرچاوە: نالی
ئیحرام
حاجیی بەرلەوەی بگاتە مەککە، لە چەند کیلۆمەترێک دوور لە مەککەوە بەرگی تایبەتیی خۆی دائەکەنێ و بەرگێکی تری تایبەتیی لەخۆیەوە ئەپێچێ دروومانی تیا نەکراوە، هەروەها هەندێ کردەوەی تایبەتیشی لێ حەرام ئەبێ وەک ڕاوکردن و سەربڕینی حەیوان و هەر جۆرە خوێن ڕشتنێک و، وەک چوونە لای ئافرەت. بەوە ئەڵێن حاڵەتی ئیحرام.

من لە ئیحرامی ئەدەبدام و، ئەتۆش صەیدی حەرەم
موددەعیی، هەروەکو سەگ، بۆچی بە ئێمە دەوەڕێ؟!
سەرچاوە: نالی
ئیحرام
بەرگی ئیحرام، قوماشێکی نەدووراوە حاجی لە کاتی حەجدا ئەیکاتەبەر.

تەنی حاجی لەسەر چوارچێوەیی ناجیی دەڵێی نەعشە
لوعابی خۆر لەسەر ئیحرامی وەک کافووری ئەکفانە
ئیحساس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) هەست کردن بەو کارەساتانە کە لە لاوە روودەدەن و لە دەروونی ئینسانا دەنگ دەدەنەوە و کاری تێدەکەن. قاچی سڕبووە ئیحساسی گەرما و سەرما ناکا، کە لەسەر پشت ڕادەکشێ ئیحساسی ژان دەکا. * هەست پێکردن.
ئیحساسات
[[عا.: احساس]]
(نا.)، (کئێر.) ئەو کەسەی کارەسات و ڕووداوەکان زوو کاری تێدەکەن و هەڵدەچێ، ئەوەی زیاتر بە دەنگی هەستەوە دەچێ تا عەقل. *(کعر.) عاتیفی.
ئیحسان
خوبی، نیکی، آرازش، ارزانش، خوبی کردن.
ئیحسان
خاسە، خاسی، خاسەکردن. [چاکە، چاکی]
ئیحسان
احسان، صنیع، صنیعة، بر، مبرة.
ئیحسان
[[=عا.: احسان]]
(نمس.) ١- چاکە. ٢- خێر و خێراتێ کە لە ڕێگای خودادا دەکرێ. خاڵە لە ڕای خوداداشتێکمان بدەیە ئیحسانە. ٣- (کعر. کتو.) ناوە بۆ نێرینە.
ئیحسان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- چاکە کردن. ٢- یارمەتی فەقیر و نەدار و سواڵکەران بە پارە و.... هەقی خۆمانە ئیسانمان پێدەکەن.
ئیحڕام
[[=عا.: احرام]]
(نا.)، (مج.) دوو پارچە قوماشی سپی نەدرواوە، موسوڵمانان لە وەختی حەجدا یەکێکیان لە ناو قەدی خۆیان گرێ دەدەن و لە ناوک بەرەژێریانی پێ دادەپۆشن، ئەوەی دیکەش بە شانیاندا دەدەن.
ئیحڕام بەستن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دەبەر کردنی ئەو جلکانەی شەریعەتی ئیسلام بۆ حەج دایناوە. تێبــ.- پاش دەبەرکردنیان، هەندێ کار هەیە (سەرتاشین، نینۆک کردن،...) لە حاجیان حەرام دەبێ و نابێ بیکەن.
ئیحیا
زندەکردن. (مردەرا)
ئیحیا
آبستەکردن، آمادەکردن. (زمین بایر را دایرکردن)
ئیحیا
زینگەوکردن. [زیندووکردنەوە(ی مردوو.)]
ئیحیا
خوەشەکردن، دەرهاوردن. [(خۆشکردنی زەوی بایر.)]