تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیجازە
ماوە، دەرفەت، وچان: ئیجازەی دو ڕۆژم دەیە، ئیجازەی پێ نەدەم بچمەژور
فتوا و دەستور: ئیجازەی ماری هەیە، فەقێ ئیجازەی وەر گرت
ئیجازە
[[=عا.: اجازە]]
(نمس.) ١- ماوەی کردنی کارێک بە کەسێک دان، بە ڕەوا زانینی کارێک بۆ کەسێک. ئیجازەی هەیە دانیشێ، ئیجازەی ئارەق فرۆشتن هەر بۆ مەسیحییەکانە، ئیجازەمان بدە با بڕۆین، قوربان ئیجازە بفەرموو سبەینێ بێینەوە. ٢- ڕێگەی کار نەکردن و نەچوونە سەر ئیش بۆ ماوەیەک، کە دەدرێ بە کاربەدەست و کرێکار و سەربازان و... *مەرەخەسی، مەرەخەستی. شێرکۆ حەوت ڕۆژی ئیجازە هەیە، چەند ڕۆژێ ئیجازە وەربگرە و ئیشەکانت تەواوکە.
ئیجازەی مار گرتن
(نت.) کارێکە شێخێکی تەریقەتی قادرت دەگەڵ دەروێش یا هەر کەسێکی تری دەیکا -دەدەمی دەتفێ، یا پەنجەی دەدەمی خۆی دەنێ و پاشان دەیخاتە دەمی دەرویشەکەوە...- و ئەمە بۆی دەبێتە ئیجازە، پاشان دەروێش یا ئەو کەسە بە بێ ترس ماران دەگرێ و پێیەوە نادەن.
ئیجازەی مەلایەتی
(نت.) کاغەزێکە مەلایەک دەیدا بەو مەلایەی کە قوتابی خۆی بووە و دەرسی پێ گوتووە، شایەدی بۆ دەدا کە خوێندنی تەواو کردووە و بۆتە مەلا (لێ بۆتەوە).
ئیجبار
زۆرەکی، خورتی، ناچار کردن: بەئیجبار ناردمی، ئاغا ئیجباری کردم نان بخۆم
ئیجبار
[[=عا.: اجبار]]
(نمس.) ناچاری، زۆری، تۆبزی.
ئیجبار کردن
[[عا. لو.]]
(مست. مت.) ناچارکردن، بە تۆبزی کارێک بە کەسێک کردن.
ئیجبارووەری(هەورا)
تیشکی خۆر
ئیجباری
سربازی وظیفه
ئیجباری
سەربازی زۆرەکی لەدەوڵەتدا
ئیجباری
[[عا. کو.]]
١- (س.) کاری بەزۆر، کارێکی کەسێ لەژیر پاڵەپەستۆی یەکێکی تر دەیکا. ٢- (نت.)، (کئێر.) خزمەتی سەربازی کە بە پێی قانوون دەبێ هەموو کەس بۆ وڵاتی خۆی ئینجامی بدا. ((...قەت بووە ئیجباری لە کوردی بگرێ)).
ئیجباری(موک)
کاتێکی عەجەم سەربازی زۆربایی دەرگت بۆ یەکەمین جار لە بیرمە برایمە گۆج و محەمەدی ماملێ بەستەی ئیجبارییان داهێنا
ئیجحاف
ستم، چخ، زغم، بیداد. ظلم.
ئیجحاف
زۆر، ستەم، ڕنە. [زوڵم، ناهەقی]
ئیجحاف
احجاف، تعدی.
ئیجرا
رواکردن، راەانداختن، کارانداختن، روان ساختن.
ئیجرا
ڕەواکردن، ڕێگەخستن، ئەنجامدان، کارخستن. [جێبەجێکردن]