تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازاد
واڕەسە، ڕستگار. ڕاهی. [ڕزگار، سەربەست]
ئازاد
حر، عتیق، (ضدرقیق)، مطلق، مسبل، طالق.
ئازاد
آزاد
ئازاد
[ [ستـ: ئازاتە. پهـ: ئازات] ]
«سـ.» ١- کەسێکی بەندە و عەبد نەبێ، زەرخریدی کەسێکی تر نەبێ، دیل و ئێخسیر نەبێ * سەربەست. ٢- میللەتێک یا وڵاتێکی لە ژێر دەستی بێگاناندا نەبێ، سەربەخۆبێ. ٣- ئافرەتێکی ڕووی خۆی دانەپۆشێ و شەرم لە پیاوان نەکا. ٤- ناوە بۆ نیڕینە. تێبــ.: ئەم وشەیە شکڵێکی کۆنتری «ئازا» یە کە بە مانای «شجاع» ە. هس.: زات = جورئەت «کوردی»، ئەسەد= شیڕ «عەرەبی».
ئازاد
نێوی نێرینانە، سەربەست، سەربەخۆ، بەڕەڵا، تەرخان، بسەرخووە، پێ پێشگر، بسەرخووە، ئازاسەر، بەرخووەدار._ بوون: بەربوون، سەربەست بوون، بەڕەڵابوو، راهی._ کردن: سەربەست کردن، بەڕەڵاکردن. گەردن_ کردن: لێ خۆشبوون، بەخشین
ئازاد کردن
آزاد کردن
آزاد کردن
ئازاد کردن
«مستـ. متـ.» ١- بەرەڵڵاکردنی یەکێک لە بەندیخانە و دیلی و ئێخسیری. ٢- پساندنی پێوەندی بەندەیی و غوڵامێتی لە ئەستۆی کەسێ، دەرهێنانی تۆقی عەبدایەتی لە ملی ئەو کەسانەی «عەبد» ن. ٣- ڕزگارکردنی وڵاتێ لە دەس بیگانە. ٤- داماڵینی بەندوداوی ماددی و مەعنەوی لە کەسێک یا لە شتێک: ئازاد! «وەڵامی سڵاوی عەسکەرییە لە سوپای ئێران و کەوتۆتە ناو زمانی کوردییەوە، وەکوو ئەو سەربازەی سڵاوی نیزامی بۆ ئەفسەرەکەی دەکا، بەسترابێتەوە.»، شۆڕشی چاردەی تەمووز، عێراقی لە دەست ئیمپڕیالیزم ئازاد کرد. ٥- «مجـ.» تەڵاق دان و بەرەڵڵاکردنی ژن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئازادخوا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئازادخواهی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئازادخوایی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئازادخواە
کەسێکە کە ئارەزووی سەربەخۆیی بێ
ئازادنامە
ئازادڕیی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئازادکردن
خۆشبوون لە یەکێک کە مافێکت بە سەریەوە بێ ، بەڕەڵاکردنی بەندەیەک کە کڕیبێتت بە ڕەنگێکی وا کە ئیتر بتوانێ ئیش بکا بە خۆی
ئازادکردن
آزادکردن، رهاکردن، بهل کردن.
ئازادکردن
بەرەڵاکردن. [ڕزگارکردن]
ئازادکردن
تحریر، اعتاق، اطلاق، تطلیق، تسریح.