تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵۆز
شرس، شکس، غضبان، غضوب، محتد، ساخط، مزمئج، متغیظ، کدر، حبلان، منضجر.
ئاڵۆز
سر در گم
آدم ناهنجار و بد عنق
آشوب و بلوا
ئاڵۆز
تێک هاڵاو: بەنەکە ئاڵۆز بووە
نەسازاوی تووش تووڕە: پیاوێکی زۆر ئاڵۆز و بەد میجازە
پشێوی و ئاژاوە: دنیایەکی ئاڵۆزە
ئاڵۆز
«سـ.» ١- «مکـ.» حاڵەتی تێکهاڵاوی و تێک ئاڵقاوی هەوداکانی ماشەرەبەن و کەڵافەدۆز و...: ئەم ماشەرە هێندە ئاڵۆزە بە کەس هەڵناکرێ. ٢- سەر و پرچی شانە نەکراوی ژن و پیاو، ٣- «مجـ.» کاری دژوار و گران کە سەرەودەری لێنەکرێ. ٤- «سیمـ. سنـ.»، «مجـ.» حاڵەتی پیاوی توڕە و تۆسن، توندە میجاز. هس.: «فر.» ئالیز = جووتەی یەکسم.
سەرچاوە: نالی
ئاڵۆز
ئاڵۆز
چارەویێکە تووڕەو بزۆز لە ژێر سوواردا گوستاخی و چالاکی بکات. هەورای تێکەڵاو و شێواو، ئاڵۆزکاو، تێکەڵاوێکی بێ سەروبەر، کاری سەخت، تێگل،(جا) بێ ئارام دزران، هاڵۆز، تەڤ لهەڤ، دژیا، شێلی، شلووق، تڕۆ، تووڕە
ئاڵۆز بوون
«مستـ. لا.» ١- تێک ئاڵقانی داوی بەن و دەزوو ئەم کەڵافە بۆچی وا ئاڵۆز بوە ؟ ٢- تێکچوونی ڕێک و پێکی سەر و پرچی بەشانداهاتوو.: کچێ تا پەرچەکانت ئاڵۆز نەبوون بیانهۆنەوە. ٣- «مجـ.» توڕە بوون، ڕق هەڵسان. ٤- بەر هەڵبەست و ناڕەحەتی هاتنە پێش جێ بە جێ بوونی کارێک. ئیشەکەمان لێ ئالۆز بووە.* ئاڵۆزان، ئاڵۆزکان، ئاڵۆسکان
ئاڵۆز پاڵۆز
«نتـ.» تمـ: ئاڵۆز پڵۆز.
ئاڵۆز پڵۆز
[[ئاڵۆز + پڵۆز]]
«نتـ.» ١- ئاژاوە و هەراو هوریا. ٢- شێوانی چلۆنایەتی کۆمەڵ، ناڕێکی.: دنیایەکی ئاڵۆزپڵۆزە. ئاڵۆز پڵۆزی مەکەن. * ئاڵۆز پاڵۆز. تێبــ. ــ بەڕای من، کەرتی دووەمی ئەم وشەیە، شێوەیێکی دیکەی وشەی کوردی «پڵووچ» ە لە «پێچەڵپڵووچ» دا، لە فارسیدا «پەلیس» بە مانای «ناڕێک و ناهەموار» و «پەریز» بە مانای «هاوار هاوار» ە و ئێستا لە کارکەوتوون و تەنیا لە قامووسدا ماون.
ئاڵۆز کردن
«مستـ. متـ.» ١- شێواندن و گرێ و گۆل خستنە ماشەرەبەن، گڵۆڵەموو، کەلافەدەزوو. ٢- شێواندن و تێکدانی سەروپرچی شانەکراو و داهێنراو. ٣- «مجـ.»، ا» تووڕەکردن و رق هەڵساندنی کەسێک. ب» تەگەرە و چەت خستنە پێش جێ بە جێ کردنی کارێک و دژوار کردنی. * ئاڵۆزاندن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆزان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆزان
بریتییە لە تووڕەبوون
ئاڵۆزان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاڵۆز بوون ١ و ٢ و ٤.
ئاڵۆزان
ئاڵۆزاندن
«مسـ. متـ.» تمـ: ئالۆز کردن: ئیشەکەیان لێ ئاڵۆزاندین. کچێ ماشەرەکە ناڵۆزێنی.
ئاڵۆزاندن
بێ ئارامکردن، شێواندن، تێکەڵاوو بێ سەروبەر کردنی داوەدەزوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆزاو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆزاو
ئاڵۆزاو
«نمفـ. سمفـ.» ١- چلۆنایەتی هەموو شتێکی وەکوو بەن، موو... کە ئاڵۆز بووبێ. ٢- چلۆنایەتی کارێکی گرێ و گۆلی تێکەوتبێ، شتێکی بەسەرهاتبێ بە هاسانی جێ بە جێ نەبێ و سەرەو دەری لێ نەکرێ. ٣- حاڵی ئینسانێکی توڕە بووبێ، ڕقی هەڵستابێ: بەنی ئاڵۆزاو هەڵناکرێ. ئیشی ئاڵۆزاو جێ بە جێ کردنی دژوارە. پیاوی ئاڵۆزاو جێگە بە خۆی ناگرێ «سمفـ.»، ئەم ماشەرە بۆچی وا ئاڵۆزاوە. تەماشای ئەم پیاوە هێمنە چۆن ئاڵۆزاوە «نمفـ.» * ئالۆزکاو، ئالۆسکار.
ئاڵۆزاو