تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوگەرم
گەڕاو، پڵاح، ئاوی کانان، ئاوی گەرم
ئاوگەڵە(خۆ)
ئاژاڵێکە بچێتە ناو هەر مێگەلێکی تر ڕام بێ و نەسڵەمێتەوە
ئاوڵاوی
آبله گون
ئاوڵاوی
خور وێلکەدار، کەسێ کە لە خوروێلکەوە دەموچاوی کڕووز بووە
ئاوڵاوی
[[ئاوڵە+ئاوی]]
«ستـ.» کەسێکە ئاوڵەی دەردابێ و چاک بووبێتەوە و شوێنی پۆرگەکانی بە دەم و چاو یا جێگەی تری لەشییەوە مابێ. ٭کونج. گڕوێ.
ئاوڵاوی
گڕوێ، خروێرکەدار، ئاوڵەدار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوڵە
وردە برینێکە لە ئەندامی منداڵ دێتەدەرەوە
ئاوڵە
هەوڵە، هاوڵە. [خوریکە]
ئاوڵە
جدتی، ماهة.
ئاوڵە
آبله
ئاوڵە
«نا.» ۱- نەخۆشییەکە زیاتر منداڵ دەیگرن، تەشەنە دەکا و یەک لە یەکی دەگرنەوە. تێبــ.- ئەم نەخۆشییە بە هۆی «ڤایرووس» ێکی تایبەتی پەیدا دەبێ، نیشانەکانی ئەوەیە کە لە پێشدا تایەکی قورس لەشی پیاو دادەگرێ و تیغەرەی پشت ژان دەکا، پاشان هەموو لەش یا هەندێ جێگەی پۆرگی بچووک «ئاوڵە» دەردەدا کە زنچکاویان تێدایە. نەخۆشییەکی گران و کوشندەیە و هەر لە سەت کەس کە دەیگرن پازدەیان مەترسیی مردنیان لێدەکرێ. لە حاڵی چاک بوونەوەشدا، گەلێ جار شوێنی پۆرگەکان کە ئیشک دەبن بە چاڵی دەمێننەوە و پیاو گڕوێ دەکا. بۆ پێش گرتن بەم نەخۆشییە، ئێستا ماکی «واکسێن//لقاح» تایبەتی هەیە، مناڵ و گەورەی پێدەکوتن. پێش ئەوەی ئەم دەرمانە تازەیە لە کوردستان بڵاو بێتەوە، زنچکاوی پۆرگی ئاوەڵەیان کۆ دەکردەوە و بە نووکی نەشتەر جێگەیەکی لەش «زیاتر باسک و قۆڵ» یان دەڕووشاند و لەم زنچکاوەیان تێدەکرد. گا و مەڕ و بزن و هەندێک باڵندەش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. ٭خروێکە، خروێلکە «بکـ.» : خرووکە، خوری، خوریک. ۲- ئەو پۆرگانەی ئینسانێ کە تووشی نەخۆشیی خورێکە دەبێ، دەریدەدا. هەوڵە، هاوڵە. ۳- پۆرگێکەلە ئەنجامی بە پێ ڕۆییشتنی زۆر، لە بەری پێ و یا لەبەر سووتانی لەش بە ئاوی لە کوڵ و ئاور لە شوێنە سووتاوە کە، پەیدا دەبێ و ئەگەر دڕا ئاوی لێدێ. «لەب وە تەمای دڵ چەند حەسرەتش برد» «پێش ئاوڵە کەرد، فرسەتش ناوەرد» «مەولەوی: مکبـ_۱۵۷» ٭بلۆق. تڵۆق. گۆزاوڵە.
ئاوڵە(زەن.، بابا.، هەورا)
(هەو)خووریکە، هاوڵە، هاوڵە سێ جوورە: ئاوڵەی بڵاو: خروێرکەی بڵاو._ی خوێنپژ: خروێرکەی خووێن پژ._ی سفت: خروێرکەی سفت، ووردەبرین و زیپکەیەکە لە ئەندامی منداڵان دێتەدەرێ
ئاوڵەدەردان
آبله در کردن
ئاوڵەدەردان
[[ئاوڵە+دەردان]]
دەرهاتنی پۆرگی خروێکە لە لەشی کەسێ.: ئەم مناڵە بەستەزمانە ئەوەندەی ئاوڵە دەرداوە هەر چاوی بە دەرەوە ماوە.