تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوبەرە
ئەو کاروانە هەنگەی لە کاتی شانە هەڵبەستنا دەچنە سەر کانیاو ئاو دەبەنە پلوورەوە
ئەو هەنگە لە بەر بەرزەفڕی پلوورەی لێ گوم دەبێ
ئاوبەرە
ئەو مێش هەنگوینانەی کاریان ئاو بردنە لە کانیڕا بۆ کۆمەڵگای هەنگەکان «چ کەندووی دەستکرد یا قەڵەشتە بەرد و دار و...» تێبــ.ینی: ئەو بەشەی هەنگ کە لە شوێنی خۆی وەڕێ دەکەوێ ئەوەندە بەرز دەبێتەوە کە کۆمەڵگاکەی خۆیانی لێ نەدیو نەبێ، جا هەر بەو بەرزە فڕێییڕا لادێیی کورد دەیناسن و لە هاتووچۆ کردنێدا کۆمەڵگای هەنگی کێوی پێ دەدۆزنەوە.
ئاوبەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوبەند
دەردێکی کوشندەیە لەناو سکدا پەیدا دەبێ
ئاوبەند
بیماری استسقا
ئاوبەند
«نتـ.» نەخۆشییەکە تووشی ئادەمیزاد دەبێ: ئاو یا هەر تراوێکی دیکە لە ورگدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە مایەی ئەم نەخۆشییە، نەخۆشەکە زۆر ئاو دەخواتەوە و تینوێتیی ناشکێ، زگی دەئاوسێ. ئەم دەردە گەلێ جار نەخۆشیی دڵ یا جەرگیشی دەگەڵە. *«مک.ـ» ئیسقایی.
ئاوبەند
کەسێکە ئاوبەند بێ و دەردێکە لنێو زگدا کۆدەبێتەوە دەیکوژێ. بۆ ئەم دەردە ئاوی جۆ زۆر باشە، چای گوڵی پنگی چاکی دەکاتەوە
ئاوبەندی
نەخۆشی و دەردێکە لەنێو لەش و زگدا کۆدەبێتەوە، ئاوی جۆو چای گوڵی پنگی چاکی دەکاتەوە
ئاوتاڵ و سووڵ
ئاوی تاڵ و سووێر کە بڵێن: ئاوی تاڵ و سووێری خوواردۆتەوە، واتا ئازارو ڕەنجی کێشاوە
ئاوتۆمات
ماشێنی خۆکارە بۆ فرۆشتنی کاڵا و ڕاژە (خزمەتگوزاری).
ئاوتێزان/تزان
«مستـ. لا.» پڕبوونی دەم لە ئاو. تێبــ.ینی: بە دیتنی کەسێ کە شتی ترش بخوا یا باسی شتی ترش و چێشتی خۆش بکا، «غووددە» کانی ناو دەم دارووژێن و ئاویان لێ دەردەپەڕێ.: ئەوەندەی باسی مزرۆکە کرد هەرچی لە مەجلیسەکە بوون دەمیان ئاوی تێزا.
ئاوتەڵا
زرآب، آب زر، آب طلا.
ئاوتەڵا
ئاو زەڕ. [زەڕکەش]
ئاوتەڵا
دجال، مء الذهب، زریاب، زراب.
ئاوتەڵا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوجز