تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو
(باک) ئاڤ،(هەورا) ئاویی، یاو. ئاوبڕان: چکان، چک بوون، چکیان.،_ خووار: هێنانەخووار._ دان: ئاڤدان._ دار: بەئاو، تەڕ، پاراو._ ڤە: هێنانەوە. لە ناوی(ئاوێستا) کورتکراوەتەوە بۆ لزگەی سەرچاوەکانی ناو ئەم فەرهەنگە._ ی ڕاوەستاو: کاماڤ، ئاڤاکەر._ و هەوا: ئاڤ و هەوا، ئاوی ڕوو: ئابڕوو، ناوی جووانی و مەردایەتی، ئاوی سارد: چەیبگ، چیاو، چیو، ڕچیاو، ئاوی تەزیو، ئاوی سووێر: شۆراو، ئاوی گەرم، ئاوی شیلەو گەرم: ئاوی شیرەتێن، بەئاو: ئاودار، بوونە ئاو: شەرمەزاربوون. تۆوی گیانداری نێرینەو مێینە، مەنی._ ی ترێ و هەنارو ئیتر: شیرە، شیلە. بەڵێ، ئا، ئارێ، ئەرێ
ئاو ئامایەنە دلی چەما(هەورا)
ئاو داهاتنی چاو
ئاو بە ئاگردا کردن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» کوژاندنەوەی فیتنە و شەڕوشۆڕ.
ئاو بە خۆدا کردن
«مستـ. متـ.» ١- خۆ شوشتنی بە پەله، بۆ دەرکردنی ماندوویی لەش و ڕزگار بوون لە گەرما و ئارەقە و... ٢- غۆسلی شەرعی بەجێ هێنان، خۆپاکردنەوە لە لەش پیسی، بەو جۆرەی شەریعەتی ئیسلام دایناوە.
ئاو بە سەر کشان
«مستـ. لا.» ١- ون بوونی زەوی و زار و هەر شتێکی تر لە ژێر ئاوا.: بەستێنی چۆمی مەهاباد، بەهاران ئاوی بەسەر دەکشێ. ٢- خنکانی کەسێک یا نوقم بوونی شتێک کە لە ناو ئاودا بێ و لە پڕ ئاوەکە لەبەر هەرچی بێ، تێکیەوە پێچێ و بیبا.
ئاو بەردانەوە
[[ئاو+بەردانەوە]]
«مستـ..، متـ..» لە ئەستێڵ یا هەر شوێنێکی تر، کە ئاوی تێدا کۆبووبێتەوە، ئاو ڕەوانەی شوێنێکی دیکە کردن، بۆ هەر مەبەستێ بێ.: ئاوەکەی بەردا بۆوە و خۆی لە بن سێبەرێکدا پاڵی دابۆوە، ئەو ئاوە بەردەنەوە بۆ تووتنەکانتان. *ئاو بەرەوەدان. //ئاو گرتن.
ئاو بەرەوەدان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاو بەردانەوە.
ئاو تاڵ و سۆڵ
آب تلخ و شور. (کنایە از رنج و محنت هم هست.)
ئاو تاڵ و سۆڵ
[ئاوی تاڵ و سوێر (ئیدیومیشە لە ترش و تاڵی ژیان]. (ئاو تاڵ و سۆڵی خواردگە.)
ئاو تاڵ و سۆڵ
مأج، الماءالمرالملح.
ئاو خواردنەوە
«مستـ. لا.» ۱-خواردنەوەی ئاو بۆ شکاندنی تینوایەتی. ۲- «کنـ.» کاری هاسان و بێ ئەرک.: جا ئەوە چییە؟ هەر ئاو خواردنەوەیە. پیاو کوشتن و ئاوخواردنەوەی لە لا وەک یەکە. چ پیاو بکووژن و چ ئاو بخۆنەوە.
ئاو دادان
[[ئاو+دا «پیبـ.» +دان «فعـ.» ]]
«مستـ. لا.» ۱- گیر نەبوونی ئاو بە زەوی و کانیاوانەوە و خێرا چوونە خوارێ بە زەویدا، لەبەر فشەلێ زەوی کە ئاو بە خۆیەوە ڕاناگرێ. ۲-تمـ: ئاولێچوون. ۳-نەخۆشییەکە، تووشی قول و قاچی وڵاغی بەرزە دەبێ و جومگەی دەست و قاچیان دەئاوسێ و کە دەستی لێبدری وەکوو ئاوی تێدابێ وایە.
ئاو دان
[[ئاو+دان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» ئاو بۆ ماڵات و بەرزە وڵاغ و... بردن، یا بردنی ئەوان بۆ سەر چۆم و کانیاوان بۆ ئاو خواردنەوە.: وڵاغەکان ئاو دەن تا بڕۆین. «دەیباتە سەر چۆمی و ئاوی نادا دەیهێنێتەوە»، «کنـ.» فریوی دەدا، فێڵی لێدەکا. فێڵباز و زرینگە. ۲-بەردانەوەی ئاو بۆ سەر کشتوکاڵ، یا بە ئاوپاش و ئامرازی تر ئاو کردنە ژێر درەخت و گوڵ و ئەو جۆرە شتانە. کارێکی ئاودێر دەیکا.: لە پێرێوە باخچەکەت ئاو نەداوە. ئەوشۆ ئەستێڵەکە بگرن بەیانی ئەو پەڵە تووتنە ئاودەن. شامراد دوێنێ بێستانی ئاو دەدا. ٭ئاوداشتن. ۳-سەخت و ڕەق کردنی چەقۆ، شمشێر، کێرد، گاسن، تیر. تێبــ.: ئامرازەکە لە کوورەدا سوور دەکەنەوە و پاشان دە ئاوی هەڵدەکێشن. شمشێر و خەنجەر و... بۆ ئەوەی برینیان چا نەبێتەوە لە باتی ئاو دە ژەهراویان هەڵکێشاوە.
ئاو دانەوە
«مستـ. لا.» جیا بوونەوەی ئاوێ کە لە هەندێ شتدا هەیە و کۆبوونەوەی لە دەفرەکەی شتەکەی تێدایە.: ماستی مانگا ئاو دەداتەوە.
ئاو دەردان
[[ئاو+دەر+دان (فع.)]]
۱- «مستـ. متـ.» بە تاڵ کردنی ئاوی گوڵ، ئەستێل و حەوز یا هەر شوێنێکی کە ئاوی تێدا کۆبووبێتەوە و ڕاوەستابێ: بە دۆڵچە ئاوی حەوزەکەمان دەردا. ۲- «مستـ. لا.» وەڕوو کەوتن و پەیدابوونی ئاو لە ماددەیەک، کە خۆی ئاوی تێدابێ، بەڵام بەرچاو نەکەوێ.: هەموو لەشی ئاوی دەردابوو.
ئاو دەگونان گەڕان
«کنـ.» باڵق بوونی کوڕ، شەیتان پێکەنین، گەییشتنە ئەو تەمەنەی کە هەستی پیاوەتی دەبزوێ.: ئەم کوڕە هەر قیتەقیتێتی، وەک ئاوی دە گونان گەڕابێ وایە.
ئاو زاینەدەم
آب توی دهن آمدن.
ئاو زاینەدەم
دەم پاراوبوون. [تەڕبوونی دەم بە لیک].