تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەژوو
کاڵاو پۆشاکی هەڵگەڕاوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەژوو
ئاوەژووبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەژوو
ئاوەژووکردن
ئاوەژوو
[[ئاواژ+ئوو]]
«سمفـ.»، «مکـ.» ۱- پێچەوانەی باری ئاسایی، هەڵگەڕانەوە «بۆ هەموو شتێ». ۲- بەروپشت کراو «بۆ جل و پۆشاک». بە ئاوەژوو_ «بنتـ.» بە شێوەیێکی پێچەوانە. بەراوەژوو_ «ستـ.» حاڵی جل و پۆشاک کە دیوی ناوەوەیان خرابێتە دەرەوە، بەر و پشت کرابن: ئەوە بۆچی کەواکەت بەرئاوەژوو دەبەر کردووە ٭«سیمـ.، هڵل.» بەرەواژ. «بکـ» واژی. واژی بووین: لەجێ چوون، وەرگەڕانی جمگەی دەست و قاچ «تمـ: ژابا_۴۲۹». تێبــ.۱» بە لای منەوە کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە «ئاواژ» لە وشەی «ئەپانک، ئەپاک، ئەپاچ» ی ئاوێستایی کەوتۆتەوە کە بە قسەی دوکتۆر معین «تمـ: بوڕهان. جـ۱_۲۱۷، پەراوێز/۹» لە قاڵبی «ئەپاچ» دا بە مانای «بۆ دواوە، دیسان» چۆتە ناو زمانی پەهلەوی و «باز» ی فارسی تازە هەر بەم مانایانە و چەند مانایاکی تر لێ کەوتۆتەوە «ئەواژ» ی بن لەهجەکانی سلەیمانی و هەولێر وەچی ڕاستە و خۆی «ئەپاچ» ی ئاوێستایین و «ئاواژ» ی موکوریانی قۆناغێکی تازەتری گۆڕانی وشەکە حیسابە. ب» بەوەیڕا کە «ئاوەژوو» لە قاڵبی سفەتی مەفعوولیدایە من وای بۆ دەچم کە دەبێ «ئەپاچ» ی ئاوێستایی لەو قۆناغەدا کە چۆتە ناو زمانی پەهلەوی قالبی «مەسدەر» ی وەرگرتبێ و زیاتر لەوە دەکا ئەم مەسدەرە لە شێوەی «ئەپاچتەن» یا «ئەپاچیتەن» دابووبێ بەڵام نە لە کوردی و نە لە فارسیدا مەسدەرێکی ئاوام بەرچاو نەکەوتووە ڕێگەی ئەوە بدا بڵێین وەچی ئەو مەسدەرە کۆنەیە کە «ئاوەژوو» ی لێ بە جێماوە.
ئاوەژوو
کاڵاو پۆشاکی هەڵگەڕاوەوە، بەرواژی، وەرگێڕڕاو، وەرگێڵاو، بەرەواژ، واژی، تەرسە، هۆکدار، ڤاژی، هەڵگەڕاوەوە، (دەر) هەڵگەردیاو،(خۆ) قەلەواژی، هەڵەوگەڕ، پێچەوانە، بەرەواژوو، پاشبۆکی، چەواشە._ بوونەوە: هەڵگەڕانەوەی پۆشاک و ئیتر، وەرچەرخان، وەرگەڕان._ کردنەوە: هەڵگێڕانەوە، وەرگێڕان
ئاوەژوو کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاوەژوو کردنەوە.
ئاوەژوو کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱-هەڵگێرانەوەی شتێک لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر. ۲-بەر و پشت کردنی جلک و پۆشتەنی: لە کوردەواری کە سەگ بلوورێنێ لینگە کەوشێک ئاوەژوو دەکەنەوە. ٭ئاوەژوو کردن.