تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاونگ
ترێی مێلاق
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاونگ
ئاونگ
آونگ، آوند، دلنگ، دلنگان، آونگان. (انگوری کە با ریسمان یا شاخەی درخت روه هم بستە، برای زمستان بە سقف خانە می آویزند.)
ئاونگ
[مێلاق (ئەو ترێیەی کە بە هۆی پەتەوە یا بە هۆی لقی دارەوە بەیەکەوەی دەبەستن و بە بنمیچی ماڵدا هەڵیداوەسن بۆ زستان.)]
ئاونگ
دالیة، یبیس العنب.
ئاونگ
ئەو زەردە قووڵەی شتی تێدا دەکوتن
شەونم
ئەو ترێیە کە بۆ زستان بە پەتەوە هەڵی دەواسەن، مێلاق
ئاونگ
هاوون، هاوونگ، ئاوان، هاوان، هۆد،(باک) جەوهنی، دەسکاوونگ، نمێکە لە شەوانی سایەقەی بەهارێدا دەکەوێتە سەر گژو گیایان تا خۆر هەڵدێ ئەو جانامێنێ، شەونم، خوناوی بەهارێیە، ئاوونگە، خوناڤ، ئاڤینگ، ترێی مێلاق
١-ئاونگ
«نا.» دڵۆپە ئاوێکە شەوی بەهاران، لە بەرە بەیانا دەنیشێتە سەر گژوگیا و هەر شتێکی تر کە لە بەر هەوای ئازاد داندرابێ. «لەب پڕ لە تەبەسسوم بە نەسیمێکی بەهاران» «ئاونگی بەیانانی بنێشێ لەسەر کەناران» «ئەدەب: گمـ: ۴۴» ٭خوناو. شەونم. «سنـ.» قەراو.
٢-ئاونگ
[[ستـ: هاڤانە، پهـ: هاڤەن]]
«نا.» دەفرێکە لە «زەرد» دروست دەکرێ و لە ماڵان، داو و دەرمان، قاوە، ناڵەت... و جۆرە شتانەی تێدا دەکوتن٭دەسکاونگ، هاونگ، هەونگ.
٣-ئاونگ
«نا.» هێشووی ترێ، کە لە هێندێک شوێنی کوردستان داوەبەنی تێدەبەستن و بە میچی خانۆوە هەڵیداوەسن بۆ زستانان. ٭«مکـ.» مێلاق. تێبــ.: ا» ئەم وشەیە فارسییە و ئەسڵەکەی «ئاوەنگ» ـە و دەگەڵ «آویختن» بە مانای هەڵواسین خزمایەتییان هەیە و بێجگە لەوەی کە لەسەرەوە باس کرا هەر شتێکی بە هۆی داوەبەنێکەوە بە جێگەیەکەوە هەڵاوەسرێ، دەگوترێ. ب» لە قامووسەکانی کوردیدا تەنیا مەڕدووخ نووسیویە «جـ۱_٦۵» بۆ مانای سەرەوەی هەر لەوێ وەرگرتووە.
دەسکوئاونگ
هاون با دستهٔ آن