تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسن
جۆرە کانێکە لە زەوی دا دەردەهێنرێ و بە ئاگر قاڵ دەکرێ و گەلێ شتیی لێ درووس دەکرێ
ئاسن
آهن، سنی، آین.
ئاسن
[ئێسن: کانزایەکی بەناوبانگە].
ئاسن
حدید، انیث.
ئاسن
«نا.» مەعدەنێکی کەوەڕەنگە لە زۆر سەنعاتەکانی ئەم زەمانەدا دە کار دەکرێ، ئادەمیزاد لە زۆر کۆنەوە «٣٠٠٠ ساڵ پێش عیسا، لە ئوور جنوبی عێراق» ئاسنی ناسیوە و دۆزینەوەی کارێکی گەورەی کردۆتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی و شارستانێتی و بەرەو پێشی ڕاداوە. ئاسن بەخالیسی لە کانا دەست ناکەوێ و لە شکڵی چەند جۆرە «بەرد» دایە کە لە کوورەی زۆر گەرمدا ئاسنەکەیان لێ جیائەکەنەوە. ئاسنی خالیس لە ٨٠٠ دەرەجە گەرماییدا سوور دەبێتەوە و نەرم دەبێ، لە ١٥٣٠ دەرەجەشدا دەتوێتەوە، کارەبا بە هاسانی بە ئاسندا تێدەپەڕێ و دەیکاتە «میقناتیس»، لە هەوای نمدار زۆر زوو ژەنگ هەڵدێنێ دەڕزێ، جا بۆ ئەوی «شە» نەیڕزێنێ، ماددەیێکی تری ژەنگ نەهێنێ تێ هەڵدەسوون، ئەو ڕەنگە سوورەی بە شێلمانانەوە دەی بینین بۆ ئەوەیە. * «بکـ.» هاسن، هەسن، حەسن «تمـ: کفـ ــ ٣٤٤» تێبــ. ــ ١ ــ پوورداوود ئاوێستایی ئەم وشەیەی بە «ئەیەنگە» داناوە «یگد: جـ ٢، ل ـ٨٦» ژابا بە «هەئۆسەفنە» «تمـ: ژابا ـ ٤٣٩» هەر ژابا خۆی بە تەنیشت وشە ئاوێستایێکەوە پرسەکێکی «؟» داناوە. دوکتۆر معین لە زمان «بار تۆلە» ڕا «ئەیەهـ» دەگێڕێتەوە «تمـ: بورهان، جـ ١، ل ـ ٧٠» بە لای منەوە ئەوەی پوور داوود نیزیکترە لە ڕاستی. ئەگەرچی من وای بۆ دەچم کە «ئەسەنگهە» بە مانای «بەرد» ئەم وشە ئەوێستایییە بێ کە «ئاسن» و «سەنگ» لێ کەوتبێتەوە. پەهلەوییەکەی بە ڕای زۆران هەر «ئاسن» ە. ٢- دەنگی «س» لە وشەی ئاسن و لک و پۆپەکانیدا «س» ی تەواو نیە بەڵکوو دەنگێکە لە نێوان «س» ی کوردی و «ص» عەرەبی، پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.
ئاسن
کانێکە گەلێک چەشنە ئامرازی شەڕێ و پیشەگەرێتی لێ دروست دەکرێ، هاسن
ئەسپ ئاسن
ئەسپا سنینە، بایسکل، ئەسپە دارینە، دووچەرخە
تەختە ئاسن
تەبەقەی ئاسن
تەختەی ئاسن
تخته آهن.
تەختەی ئاسن
پلێتی ئاسن ،پەڕەکی ئاسن.
تەختەی ئاسن
صَفِیحَة.
جەوهەر ئاسن
فَنجَنوش، اقنجوش.
جەوهەر ئاسن
خڵتە و چەپەڵی ئاسن.
جەوهەر ئاسن
خُبثُ الحَدیِد.
سوورکردنەوەی ئاسن
شاراندن.
شیشەی ئاسن
(باک.) جاخ، ڕۆست. ـ ی تەندوورێ: بسته.
قەڵەمی ئاسن
قطعه آهنی که از ابزار صنعتگران است
قەڵەمی ئاسن
ئاسنێکی کورتی سەرتیژە دارکار و سنعاتگەر دەکاری دەکەن
ئاسنبڕ
قەڵەمی ئاسن، قەڵەمێکە ئاسنی پێ دەبڕێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسنجاو
قاپ و قاچاغی مسین
ئاسنجاو
قاب و قاچاغی مسین، دەفر و بەرووشی لە مس چێکری
ئاسنجاو
[[ ؟ ]]
«نتـ.»، قاپ و قاچاغی مس و زەرد یە هەر مەعدەنێکی تر کە لە ماڵێکا هەبێ: ئاسنجاوی ئەم ماڵە باری ئێسترێکە. * «هلـ.» هیربار.
ئاسنجاو
( ڕەوا. کەهەوکۆ) قاپوو قاچاخی مسین. (پژ.) هەووڕ، (هەورا)هەوەڕ. هەورو هۆڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسندڕک
ئاسندڕک
دڕکە ئاسنینە، تێلی وارشی دڕکدار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسنفڕێن
موقناتیز
ئاسنفڕێن
میغناتیس، ئاسنکێش، هێزێکە ئاسنی ڕادەکێشێ
ئاسنکوت
ئاسنگەر._ ی: ئاسنگەری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسنگەر
کەسێکە لە ئاسن شت دروست بکا
ئاسنگەر
آهنگر، نهامی، نهامین.
ئاسنگەر
[ئێسنگەر: وەستای ئامرازی ئاسن].
ئاسنگەر
حداد، قین، هالکی.
ئاسنگەر
آهنگر
ئاسنگەر
[[ ئاسن + گەر] پ[هـ: ئاسنکەر] ]
«نتـ.، ستـ.» ئەو کەسەی ئاسن لە کورەدا سووردەکاتەوە و دەیکوتێ و ئامرازی جۆر بە جۆری «گاسن، پێمەرە، ناڵ...» لێ دروست دەکا: وەستا سمایلی فەرهادی ئاسنگەرێکی باش بوو، هۆ کابرای ئاسنگەر تا ئێرە وەرە. * ئاهینگەر «بکـ.» هاسنگەر «ژابا ــ ٤٣٩»، هاسنکەر «کفـ ــ ٣٠٠».