تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیلماسک
دیسیلێکسیا
دژواریی خوێندنەوە و نووسین.
دیللەما
کێشە و دۆخ کە تێیدا چەند چارەسەرێک هەن وەک یەک ناجۆر نەخوازراو.
دیلێمما
کێشەی دووسەرە.
دیلەمما
Dilemma، کێشەی دووسەرە.
مەیلی ڕەنگاڵەبوون
variability-oriented, لە زمانەوانیدا دەکاتەوە بەکارهێنانی زمان بە شێوازی جیاواز، دەربڕینی جیاواز لەلایەن مرۆڤگەلی جیاوازەوە.
چۆمیلکە
ترێی ڕەش یان سووری وردی خۆڕسکە کە لە گوێ چەمدا دەڕوێت.
چیلکەژمێر
چیلکە (تیرەسا، هێڵی ڕاستی داکشاو - ستوونی) بە تەنیشت یەکەوە دەکێشرێت بۆ ژمارەکانی یەک تا چوار و پاشان هڵێکی لار بەسەر هەر چوار هێڵە ڕاستەکەدا دەکێشرێت بۆ پێنجەم . لە کوردەواریدا «دارژمێر» هەیە بۆ ئەوەی بە دار دێنە ژماردن، وەک ئاژەڵ... بڕوانە «فەرهەنگی خاڵ»
یاسای میللەتان
Jus gentium بە سوێدی Folkrätt. بەشێکە لە «یاسای نێودەوڵەتی» International law سازمانی دەوڵەتانی یەکگرتوو UN سەلماندوویەتی.
بەرەوپیل
پێشوازی کردن لە باسێک یاخود کەسێک. «پیل» لە موکریان بۆ «شان» ڕۆیشتووە (لە سلێمانی بۆ باتریش «پیل» دەڵێن)، دەربڕینەکەش لەوەوە هاتووە کە بەرەو شانی یەکێک بچیت بۆ ماچ کردن و بەخێرهاتنی. شان ماچ کردن لە کوردەواریدا ئەوپەڕی پلەی ڕێزگرتنێکی ڕێزدارانەیە بۆ مرۆڤی تەمەندار. ئەمە لایەنە بەرهەستەکەیەتی.
هەمان وشە بۆ لایەنی دەرهەست (ئەبستراکت) ڕۆیشتووە. ئەم پرۆژە نوێیە دڵپەسەندە بۆیە زۆرینە بەرەوپیلی دەچن. کە دەکاتەوە «پێشوازی لێ کردن».
تەوجیل
Bible, کورتکردنەوە و لێکدانی هەردوو چەمکی تەوارت (پەیمانی کەڤنار) Old Testament (OT) و ئینجیل (پەیمانی نوێ) New Testament (NT) ـە.