تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



واران
بەو شوێنە دەگوترێت کە کۆمەڵە ڕەشماڵێکی تێدا هەڵدراوە.
ئاوارتە
exceptional, نائاسایی
سوارچاک
وەک وشە لە کۆندا بە کەسێک گوتراوە «سوارچاک» کە هونەری سواریی باش زانی بێت. بەڵام لەم سەردەمەدا بۆ کەسێک بەکاردێت کە توانای ڕاپەڕاندنی باڵا بێت. واتە دەبێت سیفەتگەلێکی تێدا بێت کە دەروەستی داکەوت بێت.
لێوارپۆشین
دوو پارچە لە تەنیشت یەکدی دادەنێیت، لێواری پارچەیەکیان دەکەوێتە سەر لێواری ئەوەی دیکە.
هەرەمی چوارگۆشە
بناخەکەی چوارگۆشەیە و دیوەکانی سێگۆشەن.
هەموارسازی
normalization, هەموارکردنی دیاردە و بابەت بە جۆرێک لەگەڵ باری ئاساییدا بگونجێت.
پێکخواردن
correspondence, لەم بەستێنەدا دەکاتەوە: پێکگونجان، بەرانبەری، یەکانگیری
چوارلا
بۆ هەر نیگارێکی ئەندازەکییە چوار لێوار، چوار گۆشەی هەبێت. لەم کتێبەدا «چوارلا» بۆ نیگاری دووڕەهەندیی تەرخانە و «چوارپاڵوو» بۆ نیگاری سێڕەهەندی. گەر چەمکی «چوارگۆشە» تەرخان نەبا بۆ ئەو نیگارە تایبەتەی بریتییە لە چوار ڕێکگۆشە و چوار لێواری یەکسان ئەوا باشتر بوو «چوارگۆشە» وەک چەمکێکی گشتی تەرخان با بۆ گشت نیگارێکی خاوەن چوار گۆشە و چەمکی «چوارگۆشەی لایەکسان» بۆ بارە تایبەتەکە بێت. هەر وەک «سێگۆشە»، خۆی گشتییە و پاشان «سێگۆشەی لایەکسان»ی هەیە بۆ جۆری تایبەتی سێگۆشە.
چوارگۆشە
Quadrilateral or Tetragon چوارسووچی ڕێسابەند.
بەروار
date, ئەم وشەیە لە نامەیەکدا بۆ ئاماژەدان بە دەڤەری «بەرواری» هاتووە و لەوەوە بە هەڵە جێی date ی گرتووە، بەڵام پێم وایە هەڵەیەکی بەسوود و بێزیانە، کەلێنی گرتووە و جێکەوتووە.
دەرکەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی دەرکەوە سەرەدەری لە گوزەران بکات. دەرکەوار بە پێوانەی بینەوار، دیتەوار، بیستەوار، چێژەوار... داڕێژراوە. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 198.
سۆسەوار
کەسێکی توانای سۆسەی بەهێز بێت، بڕوانە «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 198.
هاولێوار
دوو پارچە ڕێک لە تەنیشت یەکدی دانرێن، نە بۆشییان تێ بکەویت و نە لێوارپۆشی یەکدی بن.
هەستەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی هەستەوەرەکانییەوە (دیتن، بیستن، بۆن کردن...) دەرک بە دەوروبەر بکات.
گردەوار
کۆکراوە.