تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخافتنی نیگەرانی
دیدارە بۆ باس کردن لە نیگەرانیی دایکوباب گەر هەست بکەن منداڵەکانیان خەریکی یاسابەزێنی و ڕەفتاری نەخوازراون.
نیازمەندی
Intentionality, نیازمەندی وشەیەکی فەلسەفییە دەکاتەوە هێزی ئاوەز بۆ خەریکبوون بە بابەت، ئادگار و دۆخ. ئەم چەمکە لە نێوان فەلسەفەی ئاوەز philosophy of mind و فەلسەفەی زمان philosophy of language - دا هاوسنوورە. ڕیشەی وشەی intentionality دەگەڕێتەوە بۆ وشەی intentio ی لاتینی کە ئەویش پەیوەستە بە کاری intendere وە، کە دەکاتەوە ئاڕاستەبوون ڕووەو ئامانجێک - کە گرژییەک (tension ی ئینگلیزی) پەیدا دەکات. چەمکی نیازمەندی یازدە بواری هەیە: بۆچی بە نیازمەندی ناودێر کراوە؟ / Why is intentionality so-called? نەبوونی نیازمەندانە / Intentional inexistence سروشتی هەڤبەندایەتیی تاکی بیرۆکە / The relational nature of singular thoughts چۆن باوەڕی جیاواز دەربارەی تاکە بابەتێکی دیاریکراو پەیدا دەبێت؟ / How can distinct beliefs be about one and the same object? نهێنیی باوەڕی نایاوی ڕاستینەی سەربە هەبوونایەتی / The puzzle of true negative existential beliefs ئاماژەی ڕاستەوخۆ / Direct reference بابەتی نیازمەند بوونی هەیە؟ / Are there intentional objects? ئایا نیازمەندی بێلایەن دەکرێت؟ / Can intentionality be naturalized? ئایا «خەستاندن» پێودانگە بۆ نیازمەندی؟ / Is intensionality a criterion of intentionality? ئایا گشت دۆخێکی ئاوەزکرد نیازمەندی پێشان دەدات؟ / Is intentionality exhibited by all mental states? «دەرەکەتی» و نۆرەی ڕوونکەرەوەی نیازمەندی / Externalism and the explanatory role of intentionality
نیهاد
Subject، بەشێکی ڕستەیە بریتییە لە ناو، ئاوەڵناو، جێناو، چاوگ... و گوزارەی پێویستە.
نیگارژمار
Figurate number واتە ژمارەیەک بە نیگاری ئەندازەکی ڕانوێنرێت، هەم «ژمارەی فرەلا» Polygonal numbers دەگرێتەوە و هەم «ژمارەی فرەڕەهەند» Polyhedral numbers. دەتوانیت سێگۆشە بە خاڵ یان چیلکە (داش) دروست بکەیت. سێگۆشە، چوارگۆشە، شەشپاڵوو... چەمکن و سەرچاوەیان نیگاری ئەندازەکییە.
نیگاگیر
لە «تێک گیران»ـەوە وەرگیراوە.
کاژێری نیوپۆلی
لە کاتی دیاریکراودا، پۆلەکە دەکرێت بە دوو بەشەوە بۆ چالاکیی تایبەت.
گوێڕادێرانی نیوەگوێ
دەربڕینێکی سوێدییە دەکاتە گوێڕادێرانی لاوەکی، نەبیست، نابەدڵ، بەهەند نەگرتن.
بژیوانیی بارگۆز
ناکۆکی بە سەختانگێکی دانوستان دەزانێت و تێدەکۆشێت بۆ گواستنەوەی باری لایەنەکانی ناکۆک بەرەو ڕاهێزانی کەسەکی، هاوسۆزی، هاریکاریی سازەندە، خۆنۆڕینی نوێ و دۆخنۆڕینی نوێ... هتد.
بژیوانیی ساختاربەند
Structured Mediation بە هەنگاوی دیاریکراو دەچەرخێت بۆ گەیشتن بە پەیماننامەی جێکەوتوو. ئەم بژیوانییە جەخت دەکاتە سەر ئاشکرا کردنی پێویستیی ڕاستینەی لایەنەکانی ناکۆک و هەروەها ڕووماڵ کردنی ڕێبازی چارەسەر بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی پێکهاتن.
بەرەزانیار
prior knowledge
تەنیشتار
لایەنی تەنیشتەکانی بابەت. بڕوانە پێشار و پشتار. ئەمانە لە جێی پێویستدا چەمکی سوودبەخش و ڕاگەیەنن. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 168، سایتی مامۆستا www.mamosta.net
تەکنیکی مرۆڤکار
دونیانۆڕین
نۆڕین لە دونیا.
زانیار
knowledge, زانست و هونەر، مەعریفە.
زانیاربێژ
پەیوەندیی هەیە بە زانیارەوە. لێرەدا زمانی خوێندنی زانیاربێژ واتە ئەو زمانەی لە خوێندندا بەکار دێت و پەیوەندیی هەیە بە زانست و هونەرەوە. بڕوانە چەمکی «زمانزانیی زانیاربێژ»
زانیارخانە
جۆر و بەشی زانیار.
زانیاردۆزی
گەڕان بەدوای زانیاردا.
زانیارستان
ئەنسیکلۆپیدیا.
زانیاری ئامرازەکی
مەبەست لەو دیدەیە کە دەڵێت هۆش وەک ئامرازێک بەکار دەهێنرێت بۆ کردار و چارەسەری کێشە. مرۆڤ چەمک و بابەتی نێو هۆشی خۆی وەک ئامراز دەخاتە کار بۆ پەیدا کردنی زانیاری نوێ.
زمانزانیی دانوستێن
Basic interpersonal communicative skills - BICS واتە توانای دانوستانی ڕۆژانە، بۆ نموونە لە نێو دۆستاندا، BICS بە پلەی یەکەم باسی لە دانوستانی ڕووبەڕووە، دانوستانی دۆخبەند و بەستێنبەندە. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی زانیاربێژ» CALP.
زمانزانیی زانیاربێژ
Cognitive academic language proficiency - CALP کارامەیی زمانزانینە لە خوێندندا. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی دانوستێن» BICS
زمانەوانیی تێکست
زمانەوانیی جڤاکی
Sociolinguistics, ڕشتەی تۆژینەوەیە لە دەکارهێنانی زمان لە بەشە جیاوازەکانی جڤاکدا. تۆژینەوەی ڕاڤەکارە لە تاوی ڕووکاری جۆراوجۆری جڤاک لەسەر زمان. سەرشارێکی ئەم جۆرە زمانەوانییە دەڵێت زمان هەم ڕەنگدانەوەی جڤاکە هەم شێوەڕێژی جڤاکە.
زمانەوانیی دیژیتاڵ
computational linguistics
زمانەوانیی پێکگیر
زمانەوانیی کردەنی
applied linguistics, بوارێکی زانستیی فرەڕشتەیە خەریکی پەیجۆری کێشە و چارەدۆزییە لە بواری زمانەوانییە لە داکەوتدا. زمانەوانیی کردەنی جەختی لەسەر تاوی زمانە لەسەر ژیانی مرۆڤ و گوزەرانی جڤاکی. لەبەر ئەوەشە تۆژینەوەی زمانەوانیی کردەنی لەتەک چەندین بواری دیکەی زانستیی وەک فێرکاری، دەروونناسی، تۆژینەوەی دانوستان، تۆژینەوەی فرەفەرهەنگی... هتد هەڤبەندە. زمانەوانیی کردەکی، بەدەم پەیجۆریی لە زمانی مرۆڤگەل، دەکەوێتە چەرخاندنی ئەو دەرکەی دەرئەنجامی تۆژینەوە پەیدای دەکات، بەسەر کێشە و بواری ڕاستینە جۆراوجۆردا. بڕوانە: https://www.languagehumanities.org/what-is-applied-linguistics.htm
فراژووتنی زانیار
گەشەکردنی زانست و هونەر Knowledge Development.