تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نا-زمانەکی
تەرجەمەی نابێژەکی
nonverbal translations
دەستەواژەی ناڤەکی
Noun phrase or Nominal phrase-NP، دەستەواژەیەک، واتە بەشێکی ڕستە، کە لە ڕووی ڕستەسازییەوە بە «ناو» دادەنرێت. دەشێت ناوێکی کارای تاک بێت، بۆ نموونە: «کچەکە»، یان جێناوێک بێت، بۆ نموونە «ئەو»، یان زنجیرەیەک وشەی کە ناوێک تێیدا شاوشەیە. بۆ «ناڤەکی» بڕوانە هەم «زاراوەسازی پێوانە»، لاپەڕە 453، هەم «فەرهەنگی ئنگلیزی-کوردی»ی سەلاحەددین.
نابەردەرک
لە دەرک کردن نایەت.
ناخەودەر
لە ناخەوە ڕووەو دەر.
نازناو
ناوێکە لەبەر ناز و خۆشەویستی لە کەسێک دەنرێت. زۆرجار لە منداڵ، یان نێوان هاوژین، دۆست یان خۆشەویست نازناو دەنرێت.
«نازناو» جودایە لە «ناسناو». ئەمیان بەگشتی ناز و خۆشەویستی لەگەڵدایە.
ناسناو
ناوێکە بۆ ناسینەوەی کەسێک دەنرێت. بۆ نمونە، کامەرانی جووتیار. ئازادی پەیکەرتاش. «ناسناو» جودایە لە «نازناو». بەگشتی «ناسناو» خۆشەویستی و عەشقی لەگەڵدا نییە و تەنها بۆ ناسینەوەیە.
ناسوودە
نائاسوودە.
نامۆیاندن
foreignizing, تەرجەمەکردن بەشێوەیەک مەبەستی لێی، جگە لە گواستنەوەی پەیام و کارکرد، گواستنەوەی داڕشتن و چەمکی نوێیە بۆ زمانی ئارمانج.
ناچارەکی
ئیجباری، خولی ناچارەکی ئەو خولەیە کە فێرخواز ناچارە بیخوێنێت. پێچەوانەی «بەربژێر» بۆ ئیختیاری.
نایاندن
negation, بەرانبەر «نفي»ی عەرەبی و «نقیض»ی فارسییە. گەر چەمکی وەک «ئایەتی» بۆ پۆزەتیڤ و «نایەتی» بۆ نێگەتیڤ بێت (لە بری «ئەرێنی» و «نەرێنی»)، ئەوسا هەم ئایاندن و نایاندن فریامان دەکەون و هەم چەمکی وەک «نایاندنی نایاندن» بۆ Negation of the negation ڕێک و لەبار دێت. سەرچاوە: مەسعوود محەمد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 42. بڕوانە سایتی مامۆستا www.mamosta.net
نایاندنی نایاندن
Negation of negation
نایاو
negative, «نایاندن»: negation, بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
نایەتی
نێگەتیڤ.
نایەتی، نایاو
negative, بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
ڕوانگەی ناوەکی
Inside perspective. بڕوانە ڕوانگەی دەرەکی Outside perspective.
ئانافۆرا
anaphora, دەستەواژەیەک - بۆ نموونە جێناوێک - واتاکەی پەیوەستی دەربڕینێکی پێش یان پاش خۆی بێت. بۆ نموونە، «شلێر گەیشت، بەڵام کەس ئەوی نەدی»، جێناوی «ئەو» ئانافۆرایە بۆ شلێر. بەرانبەر «ئانافۆرا»، چەمکی کاتافۆرا cataphora هەیە کە دەکاتەوە دەستەواژەیەک واتاکەی پەیوەستی دەربڕینێکی تەنها پاش خۆی بێت.
ئاڵووی ئادرینال
ئاڵگ یان ڕژێنەی ئادرینال
بارهێنان
ئامادەکردن، ئامادەکردنی کەسێک و پەروەردەکردنی بۆ باسێکی تایبەت.
تەرجەمەناسی
translatology, ڕشتەی تۆژینەوە لە هونەری تەرجەمە translation and interpreting studies
تەرجەمەناسیی بیردۆزەکی
Theoretical Translation Studies
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکار
Descriptive Translation Studies (DTS)
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری بەرهەم-بین
Product-oriented descriptive translation studies, Product-oriented DTS
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری پێڤاژۆ-بین
Process-oriented descriptive translation studies, Process-oriented DTS
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری کارکرد-بین
Function-oriented descriptive translation studies, Function-oriented DTS
تەرجەمەناسیی کردەنی
Applied Translation Studies, تۆژینەوە لە بواری کردەکیی تەرجەمەدا.
جڤاکناسیی تەرجەمە
دانوستانناسی
دۆنایدۆن
transmigration, گواستنەوەی گیان لە بەرگێکەوە بۆ بەرگێکی دیکە، لە لەشێکەوە بۆ لەشێکی دیکە، لە بوونەوەرێکەوە بۆ بوونەوەرێکی دیکە.
دینناسی
Theology، دینناس Theologist. دەکرا خوداناسی و یەزدانناسی بێت بەڵام لەتەک چەمکە دینیەکەدا تێک دەگیرسێنەوە.
دەروونناسیی تەرجەمە
translation psychology
دەروونناسیی جڤاکی
Social psychology ڕشتەیەکە لە دەروونناسی و جڤاکناسی ڕێشەدۆزی دەکات دەربارەی ڕەفتار و شێوازی بەرتەک لە نێو گرووپ، ئاپۆرەی گەل و سازماندا، مرۆڤ وەک تاکەکەس چۆن بەرتاوی دیاردەی گرووپە و پێچەوانەکەشی، واتە مرۆڤ وەک تاکەکەس چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر ڕەوتی نێو گرووپ و سازمان. سەرچاوە www.psykologiguiden.se
دەروونناسیی فراژووتن
Developmental psychology زانست و تۆژینەوەیە دەربارەی گۆڕانکاریی لە ڕەفتار، شێوازی بەرتەک، تایبەتمەندیی دەروونی و ...هتد لە ماوەی ژیانی تاکەکەسدا یان لە ماوەی فراژووتنی جۆردا. ئەم جۆرەی دووەمی «دەروونناسیی فراژووتن» پێی دەگوترێت «دەروونناسیی بەراوردکار» Comparative psychology. سەرچاوە www.psykologiguiden.se
دەروونناسیی هزری
cognitive psychology