تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنۆسی بەرایی، مایەکی یان ماددی
Material or initial cause (causa materialis)
تەرجەمەی ماشێنکردی ئاماردۆز
Statistical machine translation (SMT)
تەرجەمەی ماشێنکردی دەمارکار
Neural Machine Translation (NMT)
تەرجەمەی ماشێنکردی ڕێسابەند
Rule-based machine translation (RBMT)
مارتین لوتەر (لوثەر)
Martin Luther (1483-1546) کەشیش، نووسەر و خوداناسی ئەڵمانییە و ناودارە بەوەی داهێنەری ڕێچکەی «لوتەریانەتی» Lutheranism یە لە چاکسازیی پرۆتێستانەتی Protestant Reformation ـدا.
مافگەلی مرۆڤایەتی
جاڕنامەی مافی مرۆڤ - ی UN.
ماهی مام
دۆش دامام، بە بۆمبەست گەیشتم، ماهی بە شاخێکی کوڕ دەڵێن کە دەرفەتی سەرکەوتن بە سەریدا نییە. لە باڵەکایەتی یەکێک کارێکی لێ ئەستەم بێت و دەروەستی نەیەت، دەڵێت، ماهی مام.
ئارمانجبین
target-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی ئارمانج، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی ئارمانج. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «سەرشاربین».
ئاستی زمانەکی
langue level
ئاسمانەڕێ
ئامانجفەرمان
بە ئاڕاستەی ئامانجێکی دیاریکراو کار دەکات.
ئاوتۆمات
ماشێنی خۆکارە بۆ فرۆشتنی کاڵا و ڕاژە (خزمەتگوزاری).
ئەنجامفەرمانی
واتە ئەنجام ئاڕاستەڕێژ و فەرماندەرە.
بارگۆزینی زمانەوانی
linguistic transformation, گواستنەوەی زمانەوانی لە بارێکەوە بۆ بارێکی دیکە
بنەمای بەرگوت
the principle of effability, دەکرێت بێتە گوتن و دەربڕین، دەکرێت گۆ بکرێت... بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
بەرگوتی نێوانزمانەکی
interlingual effability, تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
بەرگوتی نێوزمانەکی
intralingual effability, داڕشتنەوە و دەربڕینی تێکست هەر بەو زمانەی خۆی (لەنێو زمانەکەدا) بەڵام بە شێوازێکی دیکە.
بەرەژمار
Prime number (ژمارەی بەرایی) ژمارەیەکی سروشتییە گەورەتر لە یەک و تەنها دوو «ژێربەش»ی هەیە، یەکئایەتی و نایەتی) و خۆیئایەتی و نایەتی). بەرەژماری ژێر سەد ئەمانەن: 2, 3, 5, 7, 11, 13, 17, 19, 23, 29, 31, 37, 41, 43, 47, 53, 59, 61, 67, 71, 73, 79, 83, 89, 97. ژمارەی دوو، تاکە «بەرەژمار»ە جووتژمار بێت، چونکە هەموو جووتژمارێکی دیکە دابەش دەکرێت بەسەر دوودا. ژمارەی پێنج تاکە «بەرەژمار»ە بە پێنج کۆتا بێت، چونکە هەموو ژمارەیەکی دیکەی بە پێنج کۆتا بێت دابەش دەکرێت بەسەر پێنجدا.
بەرەگریمانەتی
presupposition, گریمانەی بێبەڵگە، گریمانەی پێش سەلماندنی بە بەڵگەوبەند.
تامژمار
ژمارەی تەواو Integer، واتە ژمارەی بێکەرتی: سفر، ئایژمار (ژمارەی ئایەتی، پۆزەتیڤ) و نایژمار (ژمارەی نایەتی، نێگەتیڤ):
…, -3, -2, -1, 0, 1, 2, 3,…
تامژمار کرمانجییە و تەمام دەگەڕێتەوە بۆ تەواو.
تاک-هێمابار
monosemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە تەنها یەک کەناڵ دەگرێتە بەر بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک گۆڕینی تێکست بە نیشانەی واتاداری نابێژەکی بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەست لە ترافیکدا.
تاکژمار
ژمارەیەکە بە ڕەنووسی تاک تەواو دەبێت: 1, 2, 5, 7, 9. بڕوانە جووتژمار.
تۆمارکەر
ڕیکۆردەر- ئامێری تۆمار کردن.
تۆمارگە
database, داتابەیز، دەیتەبەیز.
تیلماسک
تێکستی شیمانەدار
تەرجومان