تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان

بای دارپشکووان
بایەکە پاش بای دارئاوس و بای وەعدە دێت، کە دەکاتەوە پاش نەورۆز، کاتی هەڵکردنی ئەم بایە گوایە دار و درەخت دەست بە پشکووتن دەکەن.
بەرشکەست
ناسکی، ئامادەی شکەست و زامداربوون.
خۆشکار
Usable لیستی زاراوەکانی کۆڕ زانیاری کورد - بڕوانە زاراوەسازیی پێوانە، لاپەڕە 505.
سەرمشکێنە
سەرمەشقانەی پێ دەڵێن کە بە ئەصل «شەرمشکێنە‌»یە، بەو پارەیە، یان بەو شتە نرخدارەی وەک زێڕ و خشڵ دەگوترێ لە شەوی بووکێنی زاوا دەیدا بە بووک و شەرمی پێ دەشکێنێ و پەردەی لەسەر ڕوو هەڵدەداتەوە، ئا بەوە دەگوترێ،
نەزانان کردوویانە بە «سەرمەشقانە» کە لە «شەرمشکانە»وە هاتووە.
سەرچاوە: مەسعوود محەمەد، کتێبی «زاراوەسازی پێوانە» و «دەستە و دامەنی نالی»
شەرمشکێنە‌

لاشکەڵە
بچووککراوەک لاژکە. ئەم ماڵەی دراوسێمان ئاویان لە کانییەکی لاژکەڵە ڕاکێشاوە.