تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرجەمەی سەمانتیکانە
semantic translation, تەرجەمەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکستە، جەختی لەسەر پاراستنی بەهاگەلی تێکستی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «تەرجەمەی ڕاگەیەن».
سەختانگ
قەیران، تەنگژە، بوحران، کریس
سەر-هێمابار
ultrasemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە کەناڵی زیادتر لە کەناڵەکانی سەرشار بەکار دەهێنێت بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک زیادکردنی موزیک وەک پاشخان بۆ دیمەنی نێو فیلم و شانۆ.
سەربار
لە ماتەماتیکدا: ئەو ژمارەیەی دەخرێتە سەر ژمارەی دیکە.
سەربەش
لە دابەشیندا: ئەو ژمارەیەی دابەش دەکرێت، واتە ژمارەکەی بان کاریتەی دابەشین. (چەمکی سەربەش لە ڤیکیپەدیای کوردییەوە وەرگیراوە).
سەرشار
starting point, خاڵ و هێڵی دەستپێک.
سەرشاربین
source-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی سەرشار، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی سەرشار. سەرنجگیری لایەنی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «ئارمانجبین».
سەرلەبەرزی زمان
Whole Language
سەرمشکێنە
سەرمەشقانەی پێ دەڵێن کە بە ئەصل «شەرمشکێنە‌»یە، بەو پارەیە، یان بەو شتە نرخدارەی وەک زێڕ و خشڵ دەگوترێ لە شەوی بووکێنی زاوا دەیدا بە بووک و شەرمی پێ دەشکێنێ و پەردەی لەسەر ڕوو هەڵدەداتەوە، ئا بەوە دەگوترێ،
نەزانان کردوویانە بە «سەرمەشقانە» کە لە «شەرمشکانە»وە هاتووە.
سەرچاوە: مەسعوود محەمەد، کتێبی «زاراوەسازی پێوانە» و «دەستە و دامەنی نالی»
سەرمەشقانە
شەرمشکێنە
سەرهێڵ
واتە online. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە بەرهێڵ.
سەروبەر کردن
سەرومڕی
adequacy, سەروبەری، تەواوەتی
سەرپەرشت
مێنتۆر، کەسێکی ڕێنوێن.
سەرەوانە
بە پێوانەی «دەمەوانە» لێرەدا بۆ «سەرقەپاغ» پێشنیاز کراوە.
سەرەژمار
Natural number – پێناسەیەکی هەیە دەڵێت ژمارەی سروشتی دەکاتەوە «تامژمار»ی سفر و «ئایژمار» (ژمارەی ئایەتی، پۆزەیڤ): {0, 1, 2, 3, 4, 5…}. پێناسەیەکی دیکەیان دەڵێت دەکاتەوە تامژماری تەنها ئایژمار، واتە: تامژمار لە یەکەوە بەرەو ژوور، ئەمیش دەکاتەوە: ژمارەی یەک و هەر ژمارەیەکی دیکەی یەکی بچێتە سەر: {1, 2, 3, 4, 5…}
سەرەکۆ
Acronym, کۆی یەکەم پیتی وشەگەلی دەستەواژەیەکە بۆ پێکهێنانی کورتکراوەیەکی تایبەت، بۆ نموونە سەرەکۆی PKK کۆکردنەوەی یەکەم سێ پیتی: «پارتی کرێکارانی کوردستان» ـە.
سەمانتیک
semantic, لە زمانەوانیدا مەبەستی لە واتای پێکهاتەکانی تێکستە، واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکست. هەر زمانێک ساختاری سەمانتیکانەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ وشەپۆشکردنی دەوروبەر، بۆ ئافراندنی وشە بەمەبەستی دەربڕین لە واتا، بۆ گرێدانی وشە بە واتاوە.
نەرینی سەربە زمانەوانی
linguistic approach, نەرینی زمانەوانییانە