تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڕاستەوێڵ
وێڵ کردنی ئاڕاستە، لەدەست دانی ئاڕاستە.
دابەشینی دەستەدۆز
Quotative (Measurement) Division ژمارەی «سەربەش» دەکرێتە دەستەی جیاواز و هەر دەستەیەک بە ژمارەی «ژێربەش» ئەندامی بەر دەکەوێت، ژمارەی ئەندام دیارە (ژێربەش) بەڵام ژمارەی دەستە نازانین، دەستەدۆزی دەکەین. بۆ نموونە: پازدە چەند دەستەی سێ ئەندامی تێدا دەبێت، پۆلەکەمان پازدە فێرخواز هەیە، چەند مێزی «سێ ئەندامی»مان پێویستە؟ وەڵام پێنج مێز.
دۆستەدە
ژمارەیەکی خەیاڵکردە دەخرێتە سەر ژمارەی دراو تا بگاتە دە، بۆ نموونە: دوو دەبێتە دۆستەدەی هەشت - دوو کۆ هەشت یەکسانە بە دە.
دۆستەهەفت
ژمارەیەکی خەیاڵکردە دەخرێتە سەر ژمارەی دراو بۆ ئەوە بگاتە هەفت، بۆ نموونە یەک دەبێتە دۆستەهەفتی شەشیەک کۆ شەش یەکسانە بە هەفت.
دەستەبووکەڵە
بووکەڵەیەکە بۆ وازی کردن وەک دەستەوانە دەکرێتە دەست.
دەستەبەند
سیستەم یان مۆدێلی دەستەبەند، دابەشینی ژمارە بەسەر دەستە (گرووپ)ی جیاوازدا، بۆ نموونە یەکان، دەیان، سەدان... سیستەمێکی سوودبەخشە بۆ ژمێرکاریی ژمارەی گەورە بە نووسین و ئالگۆریتمی ستاندارد.
دەستەواژەی ناڤەکی
Noun phrase or Nominal phrase-NP، دەستەواژەیەک، واتە بەشێکی ڕستە، کە لە ڕووی ڕستەسازییەوە بە «ناو» دادەنرێت. دەشێت ناوێکی کارای تاک بێت، بۆ نموونە: «کچەکە»، یان جێناوێک بێت، بۆ نموونە «ئەو»، یان زنجیرەیەک وشەی کە ناوێک تێیدا شاوشەیە. بۆ «ناڤەکی» بڕوانە هەم «زاراوەسازی پێوانە»، لاپەڕە 453، هەم «فەرهەنگی ئنگلیزی-کوردی»ی سەلاحەددین.
دەستەواژەی پەیوەندی
سیستەمبەند
فرەڕستەکی
cross-sentential, دەربڕینی وەهای لە چەند ڕستەیەکدا، نەک لە یەک ڕستەدا، واتابەخشە.
هاوبەستەبوون
Interdependence, لە هاو-وابەستەبوون کورتکراوەتەوە بۆ بە واتای وابەستەبوونی هەمەلایەنە.
هاوتابوونی ئاڕاستەبار
هەستەدەر
کەسێکی هەستی بە شتان دروست بێت، بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.netکەسێکی هەستی بە شتان دروست بێت، بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
هەستەدەری
هەستکردنی دروست بە بابەت و دیاردەی جۆراوجۆر. «هەستەدەر» ئەو کەسەیە هەستی دروستی بۆ بابەت و دیاردەی جۆراجۆرە هەیە.
بڕوانە: مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا www.mamosta.net.
هەستەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی هەستەوەرەکانییەوە (دیتن، بیستن، بۆن کردن...) دەرک بە دەوروبەر بکات.
ڕستەبەند
سیستەم یان مۆدێلی ڕستەبەند، ژمارە لەسەر ژمارەهێڵدا خانەی تایبەتی خۆی هەیە، چوار دەکەوێتە نێوان سێ و پێنجەوە. سیستەمێکە بۆ هاسان کردنی پەی بردن بە پەیوەندیی نێوان ژمارەکان و هەروەها بۆ ژماردنی هزرزا و بۆ فراژووتنی ستراتیژی خەیاڵکرد.
ڕستەسازی
ڕستەژمار
Sequence لە ماتەماتیکدا چەمکە بۆ ڕزمەیەکی نەخشینی ژمارە، واتە ڕستەیەک ژمارە خاوەن نەخشێکی تایبەت. ڕستەژمار دوو جۆری هەیە: ١- «ڕستەژماری ژمێرکار» ٢- «ڕستەژماری ئەندازەکی».
ڕستەژماری ئەندازەکی
Geometric Progression, Geometric Sequence - لە ڕستەژماری ئەندازەکیدا، هەر ئەندامێکی پاش یەکەم ئەندام بە جاراندنی ئەندامی پێش خۆی و ژمارەیەکی نەگۆڕی نا-سفر، پێی دەگوترێ لێکدەری هاوکۆ Common Ratio، دێتە بەرهەم.
ڕستەژماری فیبۆناچی
Fibonacci sequence ڕستەژمارێکە ژمارەی داهاتوو تێیدا یەکسانە بە کۆی دوو ژمارەی پێش خۆی: 1, 1, 2, 3, 5, 8, 13, 21, 34….