تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرکۆڵین
لە کوردیدا هەڵکۆڵین هەیە بەرهەمەکەی ئەو دارەیە (یان هەر کەرەستەیەکی دیکە) هەڵکۆڵینەکەی تێدا دەکرێت. دەرکۆڵین بۆ ئەو بەرهەمەیە لە دارەکە (یان هەر کەرەستەیەکی دیکە) بە هۆی ئەو کارەوە دێتە دەست. پەپوولەیەک لە دارەکەدا هەڵکۆڵیت و پەپوولەیەک لە دار دەرکۆڵیت، دوو کاری جیاوازە.
دەرکی بزاوتنی لەش
کینەستیزیا Kinesthesia, Kinesthetics - Proprioception. دەرکی قووڵی مرۆڤە بە جێ و بزاوتنی بەشەکانی لەشی خۆی، بۆ نموونە ماسوولکە.
دەرکی بەرکەوتنی لەش
دەرک کردن لە ڕێی هەستەوەرەکانەوە، بۆ نموونە خوێندەوە لای مرۆڤی نابینا.
دەرکەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی دەرکەوە سەرەدەری لە گوزەران بکات. دەرکەوار بە پێوانەی بینەوار، دیتەوار، بیستەوار، چێژەوار... داڕێژراوە. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 198.
دەرەوناخ
لە دەرەوە ڕووەو ناخ.
دەرەکەتی
externalism, لە فەلسەفەی ئاوەزدا دەڵێت بەشێکی واتا و نێوەڕۆکی بیر زادەی دەوروبەرە، هۆکاری دەرەکی - دەرەوەی مرۆڤ - دەبنە بڕیاردەری دروستاندن justification, بەپێچەوانەی نێوەکەتی internalism کە دەڵێت تەنێ هۆکاری ناخەکیی مرۆڤە دەبنە بڕیاردەری دروستاندن. بڕوانە: The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون. لە فەلسەفەی زماندا، «دەرەکەتیی واتا» semantic externalism - پێچەوانەی «نێوەکەتیی واتا»semantic internalism - دەڵێت بەشێک یان سەرلەبەری واتای چەمکێکی مرۆڤ بەکاری دەهێنێت زادەی هۆکاری دەرەوەی مرۆڤەکەیە – دەرەکیییە. لە ڕوانگەی دەرەکەتییەوە دەشێت دوو ئاخێوەر، خاوەن کوتومت هەمان دۆخی هۆشەکی بن لە کاتی ئاخافتنەکەدا،بەڵام مەبەستیان لە ئاخافتنەکەیان جیاواز بێت – لانیکەم دەشێت چەمکەکانیان ژێدەری جیاواز هاوئامێز بکەن. سەرچاوە: ڤیکیپەدیا https://en.wikipedia.org/wiki/Semantic_externalism The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون.
دەستاوێژی فەرهەنگی
Cultural Artefacts
دەستاوێژی فەرهەنگی. چەمکێکی تایبەتە ڤیگۆتسکی لە «ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی» ـدا بەکاری دەهێنێت. ڤیگۆتسکی دەڵێت مرۆڤ دەستاوێژی فەرهەنگی بەکار دەهێنیت بۆ تێگەیشتنی دەوروبەر و هەڵکردن تێیدا. هەر بۆ نموونە مرۆڤ گرێیەک لە دەسماڵەکەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی باسێکی تایبەتی لەیاد نەچێت. ئەم دەسماڵ و گرێیە لە دەرەوەی ئەم بەستێن و دۆخە تایبەتە واتایەک نابەخشن، تەنها نێوانسازییەکە بۆ ئەم مرۆڤەی دەسماڵەکەی گرێداوە بەو مەبەستە تایبەتەی خۆی لە خەیاڵیەتی.
دەستاژۆکردن
domesticating, بۆ نموونە «کورداندن»ـی تێکست واتا تەرجەمەکردنی تێکست بەشێوەیەکی وەها تەرجەمەکردنی پێوە دیار نەبێت، وەها دەزانیت هەر لە بنجەوە بە کوردی نووسراوە.
دەستدان
adequacy, ڕادەی لەباربوون و گونجان
دەستووربەخش
normative, ئاڕاستەسەپێن، دەستوورسەپێن، ڕێچکەسەپێن، نۆرمبەخش.
دەستووردانەر
prescriptive, ڕێنوێن
دەستەبووکەڵە
بووکەڵەیەکە بۆ وازی کردن وەک دەستەوانە دەکرێتە دەست.
دەستەبەند
سیستەم یان مۆدێلی دەستەبەند، دابەشینی ژمارە بەسەر دەستە (گرووپ)ی جیاوازدا، بۆ نموونە یەکان، دەیان، سەدان... سیستەمێکی سوودبەخشە بۆ ژمێرکاریی ژمارەی گەورە بە نووسین و ئالگۆریتمی ستاندارد.
دەستەواژەی ناڤەکی
Noun phrase or Nominal phrase-NP، دەستەواژەیەک، واتە بەشێکی ڕستە، کە لە ڕووی ڕستەسازییەوە بە «ناو» دادەنرێت. دەشێت ناوێکی کارای تاک بێت، بۆ نموونە: «کچەکە»، یان جێناوێک بێت، بۆ نموونە «ئەو»، یان زنجیرەیەک وشەی کە ناوێک تێیدا شاوشەیە. بۆ «ناڤەکی» بڕوانە هەم «زاراوەسازی پێوانە»، لاپەڕە 453، هەم «فەرهەنگی ئنگلیزی-کوردی»ی سەلاحەددین.
دەستەواژەی پەیوەندی
دەنگناسی
ئەکوستیک Acoustic، ڕشتەیەکی تایبەتە لە زانستی فیزیکدا لە شەپۆلی میکانیکی ورد دەبێتەوە، بۆ نموونە لەرینەوە Vibration، دەنگ Sound، باندەنگ Ultrasound و ژێردەنگ Infrasound.
دەوامەکار
Continuous, Continuous Random Variables – داتایەک ژمارەی هەمەجۆر وەربگرێت، وەک پەستانی خوێن، درێزیی ڕێگە... هتد. داتای دەوامەکار جۆرێکە لە داتای «چەندەکی». بۆ بەراورد بڕوانە داتای «دابڕاو».
دەورەزەوی
بە دەوری زەویدا.
مۆدێلی Initiate-Response-Evaluate - IRE «دەستپێشخەری - بەرسڤ - نرخاندن»
- ستراتیژێکە تێیدا مامۆستا بە پرسیارێک دەستپێشخەری دەکات، فێرخواز بەرسڤ دەداتەوە و پاشان مامۆستا بەرسڤی فێرخواز هەڵدەسەنگێنێت.
مەبەست دەستاوێژ دەڕەهێنت
the end justifies the means, بۆ ڕەهاندن، دەڕەهێنێت بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە» و «لە پەرۆشەکانی ژیان»، www.mamosta.net