تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بای دارپشکووان
بایەکە پاش بای دارئاوس و بای وەعدە دێت، کە دەکاتەوە پاش نەورۆز، کاتی هەڵکردنی ئەم بایە گوایە دار و درەخت دەست بە پشکووتن دەکەن.
تەونی داتازێی دەمارکار
Artificial Neural Networks (ANNs)
دابڕاو
Discrete, Discrete variables – داتایەک بریتی بێت لە یەک جۆر ژمارە، بۆ نموونە تامژمار: وەک ژمارەی زارۆک لە خێزاندا، ژمارەی خانوو لە گەڕەکدا... داتای دابڕاو جۆرێکە لە داتای «چەندەکی». بۆ بەراورد بڕاوانە داتای «دەوامەکار».
دابەشینی ئەندامدۆز
Partitive (Sharing) Division ژمارەی «سەربەش» دەستەبەند دەکرێت بەسەر «ژێربەش»دا، بۆ نموونە 15 / 3 = 5، پۆل پازدە فێرخوازی هەیە و سێ مێز، هەر مێزی چەند فێرخوازی بەردەکەوێت؟ وەڵام پازدە دابەش دەکەیت بەسەر سێ دەستەدا و یەکی پێنج ئەندامیان بەردەکەوێت، کەواتە پازدەکە لە سێ دەستەدا دەستەبەند دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی هەر دەستەیەک دەدۆزینەوە. ئەندامدۆز دەکرێت.
دابەشینی دەستەدۆز
Quotative (Measurement) Division ژمارەی «سەربەش» دەکرێتە دەستەی جیاواز و هەر دەستەیەک بە ژمارەی «ژێربەش» ئەندامی بەر دەکەوێت، ژمارەی ئەندام دیارە (ژێربەش) بەڵام ژمارەی دەستە نازانین، دەستەدۆزی دەکەین. بۆ نموونە: پازدە چەند دەستەی سێ ئەندامی تێدا دەبێت، پۆلەکەمان پازدە فێرخواز هەیە، چەند مێزی «سێ ئەندامی»مان پێویستە؟ وەڵام پێنج مێز.
داتازێ
artificial, بەرهەمێک یان دیاردەیەکی لە بواری دیژیتاڵدا بێتە ئافراندن، زادەی داتاکاری بێت، بۆ نموونە زیرەکیی داتازێ و تەونی داتازێ... بۆ چەمکی «داتازێ»،
داتاوازی
computer game, گەمەی دیژیتاڵ کە بە کۆمپیوتەر و ئامێری دیکەی دیژیتاڵ دەکرێت.
داخون
input, ئەو کەرەستە و داتایەی دەدرێتە پێڤاژۆیەک بۆ ئافراندنی دەرخون. ئەو داتایەی دەدرێتە کۆمپیوتەر داخونە، ئەو تێکستەی تەرجومان تەرجەمەی دەکات داخونە، بۆ پێچەوانەی داخون بڕوانە دەرخون.
دارماڵ
ساف، ڕێک، لێرەدا دەبێتە «دابەشینی دارماڵ» واتە دابەشینی ڕێک و بێ زیادە، بێ بەرماوە (باقی).
دانوستانناسی
داهێزان
بێهێز بوون. کەمهێز بوون. بە عارەبی دەکاتە «ضمور». atrophy.
[وا پێ دەچێ «داهێزان» لە «هێز» ەوە هاتبێ. لەمەوە دەتوانرێ «داهێزان» بۆ شتێکی چرۆسا بێ یاخود دالەنگا بێ یاخود ڕوو لەکەم کردن بێ، بەکار بێت. وەک: داهێزانی ئابووری، داهێزانی کارەبا، داهێزانی کشتوکاڵ، ئەم زاراوانە واتای کۆنینەی داهێزان ناکوژن. زاراوەسازی پێوانە ل. 76].
بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە ڕاهێزان.
داهێزران
داوەستاو
static, ستاتیک، نەگۆڕ، پێچەوانەی: بزۆر، داینەمیک: dynamic.
داڕشتنەوە
داڕێژگە
نیگاری بنەڕەتی، قاڵب. بڕوانە «فەرهەنگی خاڵ».
زمانزانیی دانوستێن
Basic interpersonal communicative skills - BICS واتە توانای دانوستانی ڕۆژانە، بۆ نموونە لە نێو دۆستاندا، BICS بە پلەی یەکەم باسی لە دانوستانی ڕووبەڕووە، دانوستانی دۆخبەند و بەستێنبەندە. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی زانیاربێژ» CALP.
زیرەکیی داتازێ
Artificial Intelligence (AI), ئەو زیرەکییەی لە بواری دیژیتاڵدا، لە ڕێی شرۆڤەی داتاوە، دێتە ئافراندن.
مێتا-دانوستان
واتە دانوستان دەربارەی پکهاتەکانی دانوستان، بۆ نموونە دەربارەی ڕەفتار، ڕاستینە، سۆسە، نرخاندن، پەیوەندی... کە دەکاتەوە «دانوستان-دەربارەی-دانوستان».
هاوتایەتیی داینەمیکی (بزۆز)
dynamic equivalence
ڕەشەبای دارئاوس
ڕەشەبایەکی سێڕۆژەیە لەگەڵ کۆتایی چلە و لە هەفتەی یەکەمی کۆتایی زستانە کە هەفتەی خدرە، هەڵدەکات و گوایە دارەکان دەئاوسێن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەشە.
پاش ئەم بایە ئەوجا نۆرەی بای وەعدە دێت کە هەژدە ڕۆژ پێش نەورۆزە.