تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیان
ناڕاستەوخۆ.
تیلماسک
تەرجەمەی سەمانتیکانە
semantic translation, تەرجەمەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکستە، جەختی لەسەر پاراستنی بەهاگەلی تێکستی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «تەرجەمەی ڕاگەیەن».
دیداکتیک
Didactic method لە وشەی didáskein ی یۆنانییەوە هاتووە و مەبەست لێی زانستی گشت ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر فێرکاری و فێربوون هەیە. دیداکتیک جەخت دەخاتە سەر خوێندن و هونەری ڕێکخستنی خوێندن و دوو شاڕشتەی هەیە: دیداکتیکی گشتی و دیداکتیکی بابەت، بۆ نموونە دیداکتیکی ماتەماتیک.
سەمانتیک
semantic, لە زمانەوانیدا مەبەستی لە واتای پێکهاتەکانی تێکستە، واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکست. هەر زمانێک ساختاری سەمانتیکانەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ وشەپۆشکردنی دەوروبەر، بۆ ئافراندنی وشە بەمەبەستی دەربڕین لە واتا، بۆ گرێدانی وشە بە واتاوە.
مارتین لوتەر (لوثەر)
Martin Luther (1483-1546) کەشیش، نووسەر و خوداناسی ئەڵمانییە و ناودارە بەوەی داهێنەری ڕێچکەی «لوتەریانەتی» Lutheranism یە لە چاکسازیی پرۆتێستانەتی Protestant Reformation ـدا.
مۆدێلی هەرمەنووتیک
hermeneutic model, ڕێبازێکی هزرییە پەرۆشی لێکدانەوەی تێکستی وەهایە کە بە ئاسانی بەردەرک نین. مۆدێلی هەرمەنووتیک لە تەرجەمەدا جەختی لەسەر لێکدانەوەی تێکستە و بڕیاردانە لەسەر ئەوەی چی لە تێکستەکەدا تەرجەمەی ڕاستەوخۆ هەڵناگرێت و پێویستی بە داڕشتنەوە هەیە.
هاوتایەتیی داینەمیکی (بزۆز)
dynamic equivalence
هاوتایەتیی شێوازبین
formal equivalence, دەستەواژە و دەربڕینێک، لەم زمانەدا، بەرسڤێکی هەبێت لە زمانی بەرانبەردا لە شێواز و نێوەڕۆکدا هاوتەراز بن. بۆ پێچەوانەی هاوتایەتیی شێوازبین بڕوانە «هاوتایەتیی داینەمیکی».
هاوتایەتیی کارکرد
functional equivalence, دەستەواژە و دەربڕینێک، لەم زمانەدا، بەرسڤێکی هەبێت لە زمانی بەرانبەردا خاوەن کارکردێکی جڤاکیی پێکەڵ یان وێکچوو بێت. بۆ پێچەوانەی هاوتایەتیی داینەمیکی، بڕوانە «هاوتایەتیی شێوازبین».
هاوشانەتیی بنتوێژ
هاوشانەتیی واتۆکە
هاوشانەتیی وشۆکە
lexeme equivalence,
هاوشانەتیی پاتەوپات
پراگماتیک
pragmatic, لە زمانەوانیدا مەبەست لێی واتایە لە بەستێنی گوتاردا، لەو دۆخەدا کە زمان تێیدا دێتە بەکارهێنان.
کاپێلی سیستنی یان سیکستینی
Sistine Chapel، بە لاتینی Sacellum Sixtinum. کاپێلÖ کلێسەی بچووکی تایبەت.
گواستنەوەی سەمانتیکانە
semantic transfer, گواستنەوەی واتای پێکهاتەکانی تێکست، گواستنەوەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستە.
ئاستی بەستێنبەند
ئاستی زمانەکی
langue level
ئایەتی
پۆزەتیڤ.
بنۆسیارەتی
causality, هۆکارەتی، باس لە هەڤبەندیی هۆکار-هۆکردە. بۆ چەمکی «بنۆس» بەرانبەر cause بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە» www.mamosta.net
بیردۆزەی هاوتایەتی
Equivalence theory
بەرگوتی نێوانزمانەکی
interlingual effability, تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
بەرگوتی نێوزمانەکی
intralingual effability, داڕشتنەوە و دەربڕینی تێکست هەر بەو زمانەی خۆی (لەنێو زمانەکەدا) بەڵام بە شێوازێکی دیکە.
بەرەگریمانەتی
presupposition, گریمانەی بێبەڵگە، گریمانەی پێش سەلماندنی بە بەڵگەوبەند.
توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە
Higher-Order-Thinking-Skills
توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە، توانستی وەک زانین، دەرککردن، پیادەکردن، شرۆڤەکاری، تێکبەستن، نرخاندن، داهێنان... هتد. بۆ بەراورد بڕوانە توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills
بۆ ئاگاداریی زیادتر دەربارەی توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills و توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills بڕوانە
www.thoughtco.com/higher-order-thinking-skills-hots-education-3111297
cetl.uconn.edu/critical-thinking-and-other-higher-order-thinking-skills/
توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە

Lower-Order-Thinking-Skills
توانستی وەک ئەزبەرکردن. بۆ بەراورد بڕوانە «توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills.
بۆ ئاگاداریی زیادتر دەربارەی توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills و توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills بڕوانە
www.thoughtco.com/higher-order-thinking-skills-hots-education-3111297
cetl.uconn.edu/critical-thinking-and-other-higher-order-thinking-skills/
تێکستبارەتی
textuality, تێکستبارەتی دەکاتەوە سروشتی تێکست، ساختار و هەڤبەندیی پێکهاتەکانی تێکست بۆ پێکهێنانی یەکەیەکی ڕاگەیەن.
تێکستی شیمانەدار
تێکستی ڕاستێنراو
دروستایەتی
Validity
دەرەکەتی
externalism, لە فەلسەفەی ئاوەزدا دەڵێت بەشێکی واتا و نێوەڕۆکی بیر زادەی دەوروبەرە، هۆکاری دەرەکی - دەرەوەی مرۆڤ - دەبنە بڕیاردەری دروستاندن justification, بەپێچەوانەی نێوەکەتی internalism کە دەڵێت تەنێ هۆکاری ناخەکیی مرۆڤە دەبنە بڕیاردەری دروستاندن. بڕوانە: The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون. لە فەلسەفەی زماندا، «دەرەکەتیی واتا» semantic externalism - پێچەوانەی «نێوەکەتیی واتا»semantic internalism - دەڵێت بەشێک یان سەرلەبەری واتای چەمکێکی مرۆڤ بەکاری دەهێنێت زادەی هۆکاری دەرەوەی مرۆڤەکەیە – دەرەکیییە. لە ڕوانگەی دەرەکەتییەوە دەشێت دوو ئاخێوەر، خاوەن کوتومت هەمان دۆخی هۆشەکی بن لە کاتی ئاخافتنەکەدا،بەڵام مەبەستیان لە ئاخافتنەکەیان جیاواز بێت – لانیکەم دەشێت چەمکەکانیان ژێدەری جیاواز هاوئامێز بکەن. سەرچاوە: ڤیکیپەدیا https://en.wikipedia.org/wiki/Semantic_externalism The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون.
زمانی گۆتی
Gothic language, زمانێکی دوابڕاوی جێرمانیی ڕۆژهەڵاتییە. گۆتییەکان گەلێکی جێرمانی بوون نەخشیان لە ڕووخاندنی فەرمانڕەوایی ڕۆمانیی ڕۆژاوادا هەبوو.
ساختارەتی
Structuralism, ناوێکی گشتییە بۆ جیهانبینییەکی دەڵێت دیاردەی مرۆڤکار تەنها لەڕێی هەڤبەندیی نێوخۆوە بەردەرک دەبێت. لە ساختارەتیدا جەخت لەسەر ساختار و سیستەمە.
فێرکاری کاتی ئازاد
فێرکارێکە کار لەگەڵ زارۆک و هەرزەکاردا دەکات لە دەرەوەی کاتی خوێندنی پۆل. ئەم پیشەیە ڕشتەی خوێندنی خۆی هەیە و تاڕادەیەک لە دەرەوەی سکاندیناڤیا نامۆیە.
فێرگەی جودای بنەڕەتی
Särskola فێرگەی تایبەتە بۆ ئەو فێرخوازەی بەهرەی فێربوونی خاوترە و پێویستی بە کاتی زیاترە.
مافگەلی مرۆڤایەتی
جاڕنامەی مافی مرۆڤ - ی UN.