تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاستی بەستێنبەند
بەستێن
بەستێنبەند
contextual, بابەتی بەستێنبەند واتە بابەتەکە لە بەستێنی دیاریکراودا سەیر دەکرێت.
بەستێنبەندکردن
contextualization, داڕشتن و بەستنەوەی بابەت بە بەستێنەوە بۆ واتابەخشین بەو بابەتە.
بەستێنبەندکردنەوە
recontextualization, داڕشتنەوە و بەستنەوەی بابەت لە بەستێنی نوێدا.
بەستێنهەڵوەشاندن
decontextualization, دابڕین و داماڵانی بابەتەکە لە بەستێنێکی دیاریکراو.
پرسیاری بەستراو
پرسیارێکە بەرسڤەکەی ساکارە و یەکێکە لە چەند بژارەیەکی دیاریکراو، بۆ نموونە دروست، چەوت، سپی، سوور، گەورە، بچووک، ئەرێ، نا... دەستپێکی ئەم جۆرە پرسیارانە زۆر جار بە «کار»ە، بۆ نموونە: دەچیت بۆ... دەتەوێت... پێت خۆشە...؟ یان «ئاوەڵکار»ە: کەی... کوێ...؟. پرسیاری بەستراو پێچەوانەی «پرسیاری ڤەکری»یە.
ئامرازی پێکبەستن
coordinating conjunction, وەک «و»ی شیرین و فەرهاد.
تێکبەستانە
لە ماتەماتیکدا ڕشتەیەکە پەیدۆزیی دەکات لە تێکبەستەکانی ئەندامانی نێو دەستە. زاراوەی «تێکبەستانە» بە پێوانەی شیمانە و گریمانە، «انەی» ی چۆتە سەر «تێکبەستن.».
هاوبەستەبوون
Interdependence, لە هاو-وابەستەبوون کورتکراوەتەوە بۆ بە واتای وابەستەبوونی هەمەلایەنە.
هەڵبەستایەتی
constructivism, دیدێکە دەڵێت بابەت (ئۆبژەکت) ی ماتەماتیکانە دەبێت «هەڵبەسترێن» (دروست بکرێن) بۆ ئەوەی بێنە سەلماندن.
گریمانەی هەڵبەستنی ئافرێنەر
creative-construction hypothesis
مەبەست دەستاوێژ دەڕەهێنت
the end justifies the means, بۆ ڕەهاندن، دەڕەهێنێت بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە» و «لە پەرۆشەکانی ژیان»، www.mamosta.net