تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شلێکستان
کێڵگەی شلێک.
فێرگەی خۆفەرمان
فێرگەی ئەهلی.
مێتا-دانوستان
واتە دانوستان دەربارەی پکهاتەکانی دانوستان، بۆ نموونە دەربارەی ڕەفتار، ڕاستینە، سۆسە، نرخاندن، پەیوەندی... کە دەکاتەوە «دانوستان-دەربارەی-دانوستان».
مەرجی شایان
Admission requirement، مەرجی وەرگیران لە بوارێکدا یان مەرجی لێسەلماندن و پەژراندن.
مەودا بازدان لە وەستانەوە
وەستان لە سەرشارەوە و بازدان. درێژترین مەودای بازدانەکە براوەیە.
نزاخوان
سروودێکی دیاریکراوی دینی- لێرەدا دینی مەسیحایەتی مەبەستە.
نۆرم-فەرمان
norm-governed, بەرهەمێک یان ڕەفتارێک بەرتاوی نۆرمە بێت، نۆرم جڵەوی بکێشێت.
نۆرە قووڵەکان
Deep-roles چەمکێکە Moxnes دایهێناوە بۆ ئەو شانۆرە (نۆرەی سەرەکی)ـیانەی لە سازمان دەبینرێن و ڕیشاڵیان لە خێزاندا هەیە: باوک، دایک، کوڕ، کیژ و ئەوجا یاریدەر (کە دەشێت: ئامۆژگاری ژیر، خزمەتکار... بێت). بە دیدی Moxnes خێزان یەکەی بنەڕەتی سازمانە و بریتییە لە سێ کۆڵەکەی سەرەکی: ڕەسین، جەندەر و هەرەم evaluation, gender, hierarchy.
نێوان-خۆیەکی
inter subjective, چەمکێکی سەر بە جڤاکناسییە خەریکی کارلێکی جۆراوجۆری مرۆڤەگەلە. باسی لە پێکهاتنی مرۆڤ دەکات لەسەر دابونەرێت، ڕێوڕەسم، دیاردە، بۆچوون و بەهای «خۆیەکی»ـی پەسەند لە نێوانیاندا.
نێوان-خۆیەکەتی
نێوان-فەرهەنگی
نێوان-هێمابار
intersemiotic, لە نێوان جۆری جیاوازی سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێوان-هێمابار intersemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە سیستەمێکی هێمابارەوە بۆ سیستەمێکی دیکەی هێمابار. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتا نییە، بۆ نموونە تەرجەمە لە زمانێکی دەنگییەوە - وەک کوردی - بۆ زمانێکی نادەنگی، وەک زمانی ئاماژە یان زمانی برەیەڵ Braille (نووسینی نابینا) کە تێیاندا سیستەمی هێماکار، ڕێگەی دەرککردن لە کەناڵی دەنگییەوە دەگۆڕێت بە کەناڵی دیتن و کەناڵی دەستلێدان.
نێوانزمان
interlingua, زمانێکی نێوان، زمانێکی داتازێی یاریدەر. جگە لەم واتایە، وشەی «ئینتەرلینگوا» Interlingual – یەکەم پیتی گەورەیە - ناوە بۆ زمانێکی هەڵبەستە (دەستکرد) ی هاوبەش کە لە ساڵانی 1937-1951 لەلایەن International Auxiliary Language Association (IALA) ـەوە هاتە داڕشتن. ئینتەرلینگوا گردکردنەوەی وشەمەنیی زمانە گەورەکانی ئەورووپا دەکاتە بنەما کە ڕیشەیان لە لاتین و گرێکیدایە. ڕێزمانی ئینتەرلینگوا زۆر ساکارە بۆ ئەوەی تێگەیشتن و بەرکارهێنانی ئاسان بێت.
نێوانسازی زمان
language mediator, کەسێک زمانێک بگوێزێتەوە بۆ زمانێکی دیکە.
نێوبەریان
Intersubjective، نێوبەریانەتی Intersubjectivity- چەمکێکی سەربە دەروونناسییە مەبەست لێی: 1- ئەزموونی زیاتر دەرهەستی، نەک بەرهەستی، هاوبەشی چەندین کەسە، بۆ نموونە چەندین چاودێر لە تۆژینەوەی زانستیدا. 2- هاوسەمای دەستەیەک مرۆڤە کە بۆچوون، خولیا، مەیل و ...هتد-ی خۆیان لە چێوەی پەیوەندیی نێوخۆیان دەبینین، جا هەستاندنیان لە دیاردەکە وێکچوو بێت یان جیاواز. ئەم جۆرە هەستاندنە لە کەسانی دیکە خزمایەتی هەیە لەگەڵ چەمکی «هۆشەدەر». بڕوانە چەمکی «هۆشەدەر». سەرچاوەی ئەم پێناسەیە: فەرهەنگی دەروونناسی: Psykologilexikon. بۆ چەمکی «بەریان» یش بڕوانە لیستی زاراوە زانستییەکانی گۆڤاری «کۆڕی زانیاری کورد»- بەرگی چوارەم – ساڵی 1974. مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە».
هۆش هەڵێنجان
Deduction هۆشهەڵێنج: Deductive، لە لۆژیکدا بۆ هەڵینجانی ئەنجام بەکار دەهێنرێت. شێوازی دیکەی گەیشتنە ئەنجام «لێگەڕان»ـە" Inductive، (إستقراء). بۆ ئەم دوو چەمکە بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 480 سایتی مامۆستا www.mamosta.ne
هەمەزان
عرافة.
هەڤسان
«معین»-ی عەرەبی و «لوزی»-ی فارسی. چوارلایەکە لایەکسان، دوو لێواری بەرانبەر یەک تەریبن. ... جۆرێکە لە «لاکێشەی لاتەریب». «هەڤسان» کرمانجییە.
هەڵگژان
هەڵگەڕان بەسەر دار و دیواردا.
واران
بەو شوێنە دەگوترێت کە کۆمەڵە ڕەشماڵێکی تێدا هەڵدراوە.