تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئایهۆ
دەنگ و وتەیەک بۆ دەربڕینی تووڕەیی و ناڕازی‌بوون ‹ئایهۆ! تا کەی کای کۆن بە با ئەکەن؟›
ئۆیها
دەنگێک بۆ تێبەردانی سەگان ‹شوانە ئۆیهای لە گەماڵەکان کرد و پەلاماری ڕێبواریان دا›
ئەیهوو
ئەهوو: 1. وشەی وەڕەزی و بێزاری بۆ شتێکی نەشیاو ‹ئەیهوو! من ئەڵێم نێرە، ئەو ئەڵێ بیدۆشە!› 2. وشەی ئاخ‌هەڵکێشان ‹ئەیهوو! تازە ڕۆیی و ناگەڕێتەوە›
ئەیهوو ئامان
1. دەنگێک بۆ دەربڕینی وەڕەزی 2. وتەیەک بۆ هەڕەشەکردن
ئەیهۆ
ئاهۆ: 1. وتە و دەنگی پیاهەڵشاخان و وەڕەزبوون لە گوفتار یان کردارێک ‹ئەیهۆ! دە بەسی کە› 2. بۆ باسی شتێکی زۆر دوور لە‌ ڕابوردوودا ‹ئەیهۆ! کوڕە ئەوە زۆر لەمەپێش بوو›
حەیدیها
حەی: 1. دەنگ و وتەیەک بۆ سەرسوڕمان 2. دەنگێک بە مانای وەڕزبوون
حەیهوو
هەیهوو؛ دەنگێک بۆ کاتی سەیرمان
دۆیها
کس‌کس؛ حەلەلەلە؛ دەنگێک بۆ تێک‌بەردانی سەگان؛ دەنگێک بۆ دنەدانی سەگان
دەیها
1. دەنگێک بۆ دنەدان 2. وشەی لێخوڕینی مەڕ و ماڵات
شەیهە
حیلەی ئەسپ؛ ئەو دەنگەی کە لە ئەسپ ئەبیسترێت زیاتر لە شەودا کە هەست بە شتێکی نادیار ئەکات
شەیهەت
شەیهە‌
هایهوو
دەنگ و وتەیەک بە مانای زۆر دوور ‹هایهوو، بەهار بۆ لێفەشڕ دوورە›
هۆیها
هەلەلەلە؛ حەلەلەلە؛ دەنگێک بۆ تێبەردانی سەگ لە سەگ و گورگ
هەیها
1. دەنگ و وتەی باوەڕنەکردن 2. دەنگێک بۆ لێخوڕینی ئەسپ و مایین 3. وتەی داخ و خەفەت ‹هەیها، کۆستێکی گران بوو›
هەیهای
پیاح؛ دەنگ و وتەی سەیرمان بە خەمەوه
هەیهوو
تەهۆ؛ حەیحوو: 1. دەنگێک کە مانای ڕابووردنی شتێک لە زەمەنی دووردا ئەدا 2. دەنگی کاتی سەیرمان ‹گەر ئینسان ماوا و جێگای خۆی ناسی/ کەوتە سەر ڕێگای ڕاسی بە ڕاسی/ ئەبینێ هەیهوو! جیگای زۆر بەرزە/ یەکجار بچووکە ئەم کورەی عەرزە «؟»›
هەیهۆ
1. دەنگ و وتەی باوەڕنەکردن ‹دووهەزار و پێنج سەد ساڵە/ گوێمان...کەڕە!/ زمانمان... گیرۆدە و لاڵە!/ بەڵام هەیهۆ.../ کەی لای ئێمە،/ پەسند بووە پیاوی ڕاستگۆ؟! «پەشێو»› 2. دەنگێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی ‹بەسی کە ئیتر! من ئەم قسانەم بەسەردا ناچن... هەیهۆ...هەیهۆ...هەیهۆ.. «بێهرەنگی، تەوەکولی، 1395:38»›
هەیهۆلان
دەنگ و وتەی سەیرمان و واق‌وڕمان