تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فسکێن
(زا.):پێ هەڵخلیسکان
فنجانێن
فینجانێن٬ جوورە یارییەکه٬ کە بە فینجان دەکرێ
فڕۆکەشکێن
چەکێکە فڕۆکەی پێ بشکێ
فڕێن
کڵاوفڕێن٬کەسێکە چتی بڕفێنی یا باڵندەی هەڵفڕێنێ٬هەڵفڕێن
فیزێن
(باک.): فززە فززی بای
فینجانێن
گەمەیەکە بە فینجان دەکرێت
قاپێن
جگێن٬ یاری کردن بە جگ(میچ)
قرتێن
ئەویە کە چتی دەقرتێنی وەکوو مرۆ کە تۆوی دەقرتێنی٬ وەکو مقەست و گزو ئیتر کە چتی لەت دەکەن
قرشەشکێن
نیوە کوت٬ قرچە شکێن٬ تەنها بووبێتە چەند پارچەیێک بەڵان وورد نەبووبێ
قرپێن
ئەو چتەیە کە قرخێنە دێنێتە مرۆی
قرچەشکێن
شکاندنەوه٬ هاڕینەوەی چت بە تەواوی ٬ قرچە٬ قرچەشکێن٬ پەڵخورد بوونی کرشەی خەرمان بەگێرە
قولەتێن
ئەندازەیێکە لە ئاو٬ کە چوویتە ناوی ڕەنگی تێک نەچێ و پیس نەبێت
قڕێن
شەڕ ودەمەقاڵە
قۆچ وەشێن
قۆڵ هەڵتەکێن
سۆرانی تەکاندەر
قەمچێن
جوورە گەمەیەکە هەندێ ووردە بەردە یا پارە لەبەری لەپدا هەڵدەدرێ و بە پشتی دەست دەکیرێتەوە دیسان لە پشتی دەستەوە هەڵدەدرێتەوە بە بەری لەپ دەگیرێتەوە تا چەند جاران بەم جۆرە (هەورا.): ڵمەقۆ
قەنشکێن
شەکرشکێن٬ جوورە چەکوچێکە قەندی پێ دەشکێنرێ٬ چەکوچی قەند شکاندنێ
قەپێن
(هەو.):ڕفێن٬ ڕفێنەر٬ ئەو کەسەیە چتی دەڕفێنێ