تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوژیندان
(ئەردە.):جنێودان
دڕکینە
(ئەردە): دڕواوی،دڕکاوی
دڕکەئاسنینە
دڕکەشینە
گیایەکە دارک و گەڵا و گوڵەکەی شین و دڕواوییە
دۆخینی سست
دۆزینەوە
پەیداکردنەوە، دیارکردنەوە، ئاشکراکردنەوە، بەسەر گرتنەوە، دەستکەوتنەوەی چتی گومبوو، دیتنەوە بۆ ووڵاخ و ئیتر . گردان، بەسەر هەڵبوون، دیتنەوە، بیناندنەوە، ڤەدیتن. داهێنانی و پەی بردن بە چتێک ، کە لوە پێش نەزانرابێ
دۆمینە
جوورە قوومارێکە
دۆینە
(ئەردە.):دووێنی. (هەو.)دۆکوڵیو، دۆینی، داندۆک، چێشتی داندۆک برییتیە لە بڕوێش لەگەل دۆ بە ووشک کراوەوەیی، کە دەکرێتە چێشت-ی پێدەلێن
دینار
دیناری پێشوو. زێڕی سووربووە، مسقاڵێک زێڕی لەسکەدراو. بریتیە لە قاقەزێکی دەوڵەتی عێراقێ، کە بایی بیست درەمانە و خانیش فەرموویە:
دیناو
(ئەردە): پەردە لاچوون
دینج
مات،بێ دەنگ، ئارام، هێدی. (شن.)ئاسوودە، بێ خەفەت.
دیندار
(باک.): جوورە دارە بەڕووێکی سەوزە بەڵام گەڵای زەردە
دینداری
بە جێ هێنانی کارەکانی ئاینی بە باشی
دینگ
(باک.): سۆقی، دیبەگ، دنگ، کووپەیێکی دارینی قووڵ و تەنگە بە دارێکی کە سەرێکی بەردێکی لێ بەسترابێ و سەرێکیشی ئاسنێکی لوولەی تێگیراوە برنج و گەنم و چتی تری پێ سپی دەکەن. (هەو.) لەسەرجێگایەکی گەزێک بڵند و خڕ بە قسڵ و گێچ سوواخدراوە بەرداشەکەی بە پانەوە لەسەر دادەمەزرێنن و دارێکی ئەستووری لە نێوەڕاستی بڕاوەوە لەسەر ویشەوە بەرداشێکی گەورەی دووهەندی بەرداشان ئەستوور بە قیتی لەسەر بەر داشە کە دادەنرێ و ئەوەش دارێکی درێژە سەرێکی لە بەرداشە قایم و سەرێکیشی لە سەکۆکەی تێدەپەڕێ ووڵاخێک بە دەوری سەکۆیەکەی دا دەگەڕێ و بەرداشەکەش بەسهەر ئەوی بنەوە دا دەسووڕێ و گەنم و برنج و ساواری پێ دەکوترێ
دینگە
پایە، (ڕەوا.): پی ییزە. (کۆ.) دانگ، بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ سەرخۆشبێ. بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ کەربێ. بۆ چاک و باشیش بە کاردەبرێ. برنجیشی پێ دەکوترێ
دینۆ
ناوی گۆرانیێکی کوردییە، ناوی کۆڕێکی قارەمانی کوردستان سەید تاهای شەمزینی بوو. کە لە 1972 دا لە بەغدایە تەرمەکەی فڕێ درابووە لای ڕێگای قەتاری ئاسنینی
دینی،دینێتی
(باک.): شێتی، دێوانەتی
دینەوە
دیتنەوە، دۆزینەوە. دیتنی مرۆ یا چتێک چەندین جاران، دووبارە دیدەنی یەکێکی یا چەند کەس و چتێکی کردن.پەیداکردنەوە