تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوێ
گوێچکه٬ گوھ کۆ٬ ـــ لە مست : خۆشباوەڕ٬ خستنە پشت ـــ : گوێ پێنەدان٬ بە هەڵێنان: بە گوّدا خوێندن٬ ـــ بان : سەرەتناتکە٬ سەراسوێ ٬ ـــ بەگوارە: گیلاخە ٬ گیایەکە٬ قەراخ٬ کەنار٬ ـــ گران: گوێ کپ٬ ـــ بڕ : دەستبڕ٬ ـــ بەل: گوهبە ٬ گەوج٬ ڕازڕانەگر٬ ـــ درێژ: کەر ـــ دێری : فەرمان بەرداری ٬ سەرشۆڕی ٬ ـــ ڕاگر: بیستە(ڕەوا.)
گوێ سوانە
بڕوانە : گوێسەبانە.
گوێ سووک
بە کەسێک دەکوترێت ٬ کە زوو گوپێ لە دەنگی بەمبەر بێت .
گوێ شلکردن
گوێ بۆ قسە ڕاگرتن ٬گوێ گرتن.
گوێ شۆڕ
گوورد ٬ بۆ بزن بە کاردهبرێت .
گوێ مووچ (دزە.).
جووتەگوێ قیت و ڕوو بە بڵند نەبێ ٬ بە ڵکوڕاست ڕوو بە پێشەوە ڕاکشابێ.
گوێ کەتە
تەختەساف٬ کەسێک کە تۆزێک لە گوێی پەڕیبێت.
نەرمەی گوێچک
بەشی خوارەوەی گوێ٬ کە نەرمە گۆشته٬ ئەو بەشە ی نەرمە گۆشتەی خوارەوەی گوێیه٬ کە ئافرەتان کونی دەکەن و گوارەی پێوەدەکەن
گوێز
جوز ٬(هەورا.)وەزی.فەریکە ـــ:کاردەوەژە.ـــ ی کوێر:گوێزێکە بە کاکل نەبێ.گیز٬گۆز٬ (فە.)گردەکان٬گووز٬وەزی.
گوێزان
گیزانی تراش٬جۆزان٬دووزان٬گووزان.
گوێزاندنەوە
گۆستنەوه٬گوێزتنەوە.
گوێزانەوە
گواستنەوه٬گوێزانەوە.
گوێزتنەوە
ڕاوارتن٬گۆزاندنـەوه٬گواستنەوه٬ڕاگۆستن٬ئاڵووگۆڕ٬ئازووگوێز٬گوهاستن٬هلکەواشتن٬کەل و پەل یا نێوماڵ یابووک لە جێگایەکەوە بردنە جێگایەکی دی.
گوێزرینگانەوە
گوێزنگ (موک.)
چوو٬چووه٬قاپ٬ (باد.) گۆزەک٬گووزەک٬گۆزینگ٬پانی.
گوێزینگ
بڕوانە: گوێزنگ.
گوێزێن
گەمەیەکە بە گوێزان دەکریت.
گوێسەبانە (جا.)
گوێسوانە ٬ سواندە٬ سڤاندە٬ پاسارە٬ کەناوی بانێیە کەمێک لەسەر دیوارتێدەپەرێت.
گوێلک
گۆلک٬ گوێز٬ گۆرەکە٬ گۆر٬ گۆرە.
گوێلکەدان
گۆلکڤان٬ گۆرەلەوان٬ گۆرەوان.
گوێلکەساوا
گوێلکێکە تازە بووبێ ٬ کەنێربێ لە ساڵی دووەمدا بار گوێرە لە هەولێرێ بەرگێری پێدەڵێن ٬ لە ساڵی سێیەمدا دەبێتەوە بەرەجووت لە ساڵی چوارەمدا گاجووتە٬ کە مێ بێت لە ساڵی دووەمدا بەرکەڵە لە ساڵی سێیەمدا نێنگۆنە لە ساڵی چوارەمدا مانگایە.
گوێن (کە.)
چەرم ٬ پێست ٬ ـــ ی: گینی ٬ هۆڵاڵی (باد.) گوینگلک. گەوەن ٬ (هەورا.) هەنگەوەن.
گوێڕمە
کەمکەمە بە دەستی مەمکی ووڵاخ و ئاژاڵی شیردار بە بێچوەکان بە مژیندانە تا شیری دابدات.
گوێگر
بیسەر٬ ـــ ان: بیسەران.
گوێگران
کەسێکە ٬ کە درنگ دەبیسێت ٬ کەڕ.
گوێگرتن
گوهگرن٬ گوگرن٬ بیستن٬ گوێدان بە قسە.