تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گرتەی وەر (هەورا.)
گرتنەپێش.
گرتەیەرە (هەورا.)
گرد
گڕ٬خڕ٬ تەپە٬ تەپڵاک٬ ـــ بوونەوە: کۆبوونەوە.ــــ کردنەوە: کۆمەڵکردن.ــــ مۆڵە: گومۆڵە.ــــ ۆلک: تەپۆڵکە.
گرداو
گەرداو٬ گێژاو٬گێژەن٬ گێژەنگە٬ بەڵا٬ بەدبەختی.
گرداڤ (باک.)
گێژەڵووکە٬ بەدبەختی٬ بەڵا٬ گێژاو٬ ڕووشە.
گردووکۆ
گردووکی
جوورەدروومانێکە.
گردک
بەو پلە گۆشتانە دەڵێن ٬ کە دەخرێتە نێو دیزە و مەنجەڵی و لە جنچکی گەورەترە٬ (باک.) قەڵەوایی٬ بەڵە(کۆ.)
گردی
خڕی ٬ کۆکراوەیی٬ گشتی ٬ تەواوی.
گردیلە
خڕ٬ کۆ٬ ـــ ی ڕۆژێ : گۆی خۆر.
گردێنک
گردە
برنجی گردە٬ (کە.) نانێکە ئاشەوان دەیکات٬ خەپلە٬ـــ با: (فە.) گردەلوول.ــــ ئاو : (فە.) گێژاوی ئاوێ .ــــ بڕ : جوورە مشارێکی قووڵ و پان و بەهێزە٬ جوورە بڕینەوەیەکە لەنێو قەد دا دەبڕێتەوە وەکوو شووتی و کاڵەک٬ کە لەلای خڕی ببڕێتەوە .ـــ کان : (جا.٬ دەر.) گووێز٬ ــــ لووک (دەر.) : تەپۆڵکە.ــــ ڵە : (هەورا.) گردەڵی٬ گرۆڵ. نشین: دەسکورت٬ پەرێشان٬ بێکار٬ ـــ نشینی : بێکاری .ـــ ەواری: ماڵداری ٬ گردوکۆ٬ کۆمەڵایەتی.
گردەبوونەوە
بڕوانە: گردبوونەوە.
گرز(باک.)
دڕواوی ٬ دڕوودار .ـــ ە : هەرزە٬ بێفەڕ٬ تووڕەهات.ــــ یەتی : بێ فەڕی .ـــ ک : (باک.) وورگن٬زگ زل.ــــ ێتی : (کە.) بێ فەڕی ٬ پیسی ٬پەستی .ـــ یک: (باک.) جوورە سیرێکە.
گرس (باک.)
کز٬ ـــ ان: مەیینی ماست و ئیدی ٬ خۆ گرتنی شەتڵ و نەمانە .ـــ انن: هەڵگیرسان.
گرسیاک (کە.)
گرساو٬ گیرساو.
گرش
گرژ ـــ ە : وورشە٬ ترووسکە ٬ڕووناکی .ـــ ە گرتن : ترووسکە ترووسکی ئەستێران٬ جریوەجریو٬ ووشەوورش٬ ڕووناکی.
گرفت
زگ گیران٬ هەزم نەکردنی خۆراک.ــــ ار : دووچار٬ تووش هاتوو٬ تووش بوو٬ پابەند. ــــ ی : پابەندی .
گرفە
گرپە٬ کڵپە٬ دەنگێکی ئاورییە .ـــ گرف: گرپەگرپ٬ گڵپەگڵپ.
گرم و هۆر
گرمەگرم و دەنگی زۆر.