تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گرە(باک.)
گرێ. (هەورا.) خوڕەی ئاوی.
هێسک گرەوە
گرەو
مـەرج ٬ نەزر ٬ گریو ٬ گرۆ.ـــ ای: (هەوەر) گریان .ـــ ەی: (هەورا.) گریان .ـــ ەرە : خشتەک . پارچەی بنهەنگڵە چ لەکراس چ لە کەوا. (موک.) گڕۆڵ.
ئاگرەکە(دەر)
شەرا، گرەیێکە بدات لە مەرەزەو لەناوی ببات
ئاگرەگیرە
دەستەچیلە، قولەچیلکەو پووش و پەڵاشێکی ووشکە بۆ ئەوەی بە ئاووری دایگیرسێنن و لە شووێنێکەوە ئاگری بۆ جێگایەکی تر پێ بگووێزنەوە
ئەگرەنە(ئەردە)
ئەگرەیی(ئەردە)
باوگرەبازی(ئەردە)
بنگرەک(دەر)
بگرەوبووەسە
بگرەوببەستە
بگرەوبکێشە
بگرەوبگر
بگرەوبگرە
بگرەوبەردە
هەراهەرا، ئاشووب و پشێوی، پێکدادانی مرۆڤ؛ ئەوەی بگرەو هۆوەی بەردە
قنگرەزا
(ئەردە.): جوورە جەوییەکە لە کەنگر پەیدا دەبێ
قۆنگرەی شهامێ
قەڵاتێکە کەو تووتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزی٬ هی میرییە
ماسیگرەک
(ئەردە.): زیقاوڵە. (باد.):تەستەزیینک.قاق
ڕەمڵگرەوه
کنگرەکەرانە
کۆنگرەبەستەی
(هەورا.): کۆنگرە بەستن٬ کۆ بوونەوە
کەنگرەماسی
(ڕەوا.):جوورە چێشتێکە بەو جوورە لێدەنرێ:چەند کەنگرێکی شلک و ئەستووری پاککراوو کۆڵاو دێنن چەند هێلکەیەکی بە سپێنەوە تێک وەردەدەن و کەنگرەکانی تێهەڵدەکێشن و دووایە لەناو ڕۆنیدا سووردەکەنەوە و تامی گۆشت ماسی دەدات
ئاگرە
ئاتەشەک، ئاوورە، ئاگرۆکە، ئاگرەکە، هەوڵەفەڕەنگی، جوورە برینێکە بە دەم و چاوی منداڵان هەڵدەپەڕێ. جوورە یارییەکی دوو دەستەییە. جوورە نەخۆشیێکە لە کشتوکاڵان دەدا گەڵایەکانی زەردو ووشک دەکات و لە ناوی دەبا
ئیگرە(ئەردە)
ئەگرە(جا)
بناگرە
هەویرێکە لەبن ئاوری دادەنرێ تا ببرژێ
بگرە
وەبزانە، وابزانە، وادانێ؛_چەند ساڵە تۆم نەدیتووە
دەزگرە
(هە،.)دەستە،(باد.)پووتک،(ڕەوا.)دەستەک،دەستگرە، پاچک،پەڕۆیەکەدێزەومەنجەڵی پێ لەسەرئاورگێدادەنرێ یا دادەگیرێ.
دەستگرە
دەسزگرە.
سەراگرە
قلینجگرە
(بڵ.ئاک.):قامکەتووتەڵە
قۆنگرە
(هەو.هەورا.): بورج و قەڵاتی شەڕێ٬ شووێنی بەرز بۆ چاودێری چتێک
قۆنگرە
(هەو.هەورا.): (هەو.) قورینگە. ئاوێکە ٬ کە بە سەر بەردیدا بڕوا هەڵدەبەزێتەوە .- کردن: بەرزبوونەوەی ئاوی خوڕڕە لەنێو چۆم و جۆگاندا بە هۆ ی خڕگەو گاشەبەرداندا
لەگرە
ماسیگرە
باڵندەیەکی سپییە گۆشتی دەخورێ
پێگرە
پێشگرە
ژێراگرە
کۆنگرە
بورج٬ قۆنگره٬ کۆنگەرە.-ی: تەرازوو.-ی دووپشک