تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بچەنگانێ
بگار(جا)
ڕەووز، ڕیواز، گوزەرگا، بووار، شووێنێکە لە ئاودا، کە تەنک بێ و بتوانی لێی بپەڕیەوە._م نادا: بووارم نادات
بگاردن
تێ پەڕاندن، ئەنجامدان، پێکهێنان، تەواوکردن. هەپروونکردن. بگیرانن، نوواندنی شاهدو ئیتر. وازلێهێنان، بەجێ هێشتن، فەرامۆش کردن
بگارە(ئەردە)
بووارە، تێپەڕین، پێدرێژی
بگارەدان
بوواردان
بێ بگار(ئەردە)
بێگار
سۆخرە، فەزحە، (باک) جزار. کارێکە بە زۆرداری بە کەسێکی بکر ێت بە بێ ماف و کاڵەدرانەو پارە، زۆرو ستەم._چی: کەسێکە بە بێگار کاری پێ بکەن._ی: بێگارکردن بە خەڵک، کارێکە بە بێگار بە خەڵکی بکرێ
بێگانە
بیانی، تاچیک، تاجیک، هاڤی، کەسێکە، کە خزم و خووێشت نەبێ و یا لە نەتەوەی تۆ نەبێ
بێگانەبەدەر
کارو بارێک لەناو خۆدا خۆبەخۆیی ئەنجامدان بە پەنهانی بەو مەرجە بێگانەیان لەناودا نەبی
بێگانەپەرست
کەسێکە حەز لە ڕاژەو پێشکەوتنی بێگانان بکات و دژی خزم و خووێش و نەتەوەی خۆی بێ._ی: حەز لە بێگانە کردن و دژی خزم و کەس و کارو نەتەوەی خۆبوون
بێگانەیی
بیانێتی
بێگانەیەتی
بێگاڤی(باک)
(جا) زۆربایی. بەزۆرەملی. بێ کاتی. ناچاری
بەئاگاهاتن
بێداربوونەوە._ ەوە: بێداربوونەوە
بەئاگاهێنان
بێدارکردن، بێدارکردنەوە، ووشیارکردنەوە
بەردەرگانە
ئاستانە، بێڵایی، بڵندین، پێشدەرگانە، بەردەرگا. پارەیەکە لە بەردەرگای ماڵی بووک لە زاوا وەردەگیرێ تا دەرگایەکەی لێ بکەنەوە
بەرنگار
گژ، ئاوڕیش._بوون: بەگژ داچوون، ئاوڕیشبوون._ی یەکتری بوون: پێکهەڵپڕژان، دەست ئاڤێتن هەڤ، بەگژ یەکتریدا هاتن
بەرگاز(باک)
خەڵفی هەنگووین، خڵێف
بەرگاویلکە
بەرگایی
پێشکەوتنی یەکێک لەبەردەمی گایەکەوە، کە تازە خرابێتە ژێر جووت یا گێرەوە بۆ ڕاهێنانی