تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گاز
غاز٬ کرازێکی ناسراوە بزماری پێدەردەهێنرێت٬ بڕوانە: گەز.
جاوی گازری
جاوێک بوو تا ماوەیێکی دەخرایە ناو شیاکەو چتیتر دووای شووشتنەوەی سپیتر دەبووو دەکرا کراس و دەرپێ
گازاندە
گازاندەکردن
گازر
پارچەی بەنی و لۆکەی بە شوشتن بەو جوورە سپی کردنەوەیە: جاوی خۆکردی چەند کەژمێرێک لەنێوپەینی دەگرن٬ دوایە هێندەی دەشۆن و بە کوتەک دەیکوتن هەتا ڕەنگی زەردی شییاکەی بەردەدا و زۆر سپی دەبێ.
گازمالووکە
گازوولکە٬ (خۆ.) چیلکەیەکە وەبەر فاقەی دەدرێ ٬ کە دانەکەی خوار بەردەبێ.
گازن
ئەو پارچە ئاسنە دەسکدارەیە ٬ کە چەرمی لەسەر تەختەی پێ دەڕندرێ٬ گلەیی٬ شکایەت.
گازن لەدەستکراو
گلەیی لێکراو.
گازندۆک
گلەییکار.
گازندە
گلەیی٬ شکایەت٬ داواکاری.
گازندەر
گلەییکار.
گازندەلێکراو
گلەیی لێکراو.
گازوولکە
دارێکی دوو لکە لەسەر قووڵکەیەکی دادەنرێت و دارێکی دیکەش لەنێو دوو لکەکەوە بە بەردێکی پان و قییت دانراو هەڵدەسپێررێ دانی دوو قووڵکەکەی دەکەن٬ کە چۆلەکە دانی بخوا٬ دارە دوو لکەکە لە جێی خۆی نەوی دەبێ و دارەکەی دی دەترازێ و چۆلەکەکان لەنێو قووڵکەکەیدا دەمێننەوە و بەردەکەش بە پانی بەسەر قووڵکەکەیدا دەکەوێ.
گازک
گازی بزمار کێشانە.*
گازکردن
گازکەر
جاڕچی ٬ بانگکەر.
گازگر
گازگرتن
بەددان گرتن.
گازۆر
هێزێکی خۆڕسکی٬ هێزێکی سروشتی.
گازی
دەنگ٬ بانگ.ـــ کرن: بانکردن.