تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەهیر
(زا.):گووێ کەڕ.کاووڕ٬ کاریلەی ساوا
کەهێڵ
مرۆڤی سست و تەنبەڵ
کەو
(هەورا.): ژەرەژ٬ (باک.): قتک٬ بەق٬ چیل٬ پەڕەوەرێکی کێوییە کەویش دەکرێ٬ ڕەنگی قورقوشمییە پێ و دندووک و چاوی سوورە.کەوی بۆر:چێلکەو٬ چیرکەو.کەوی بۆغە: کەوێکە بخووێنێ.کەوی مێ:چێڵ٬ مێکەو. کەوی چیر: کەوی بۆر.کەوی کەنگەر:کەوێکە لاڵ بێ و نەخووێنێ.کەوی نێر:(هەورا.): بەق٬ باڵندەیێکی خاڵ و میل داری لاق و دندووک سووری بۆرە لە کۆتری گەورەترە.(فە.):ڕەنگی شین.هەڵکوشینی برینە بۆ پاک بوونەوەی.قەربیل٬ گڵ گیر٬ سەرەند٬ سەرەن٬ چتێکە وەکو بێژنگی٬ بەڵان کونی گەورەترە لە گڵگیر شاشترە خەرمانی پێ پوخت دەکرێ. گیراوەوەی خووێ و زەردێنەی هێلکەیە یا خووێ و هەنگووینە بە کوڵاوی برینی پێ دەبرژێننەوە.-ئێخستن:برژاندنەوە
کەوا
(باک.): ئەنتاری٬ خەفتان٬ (دەر.):قەوێ٬ کورتەک٬ کولەچە٬ کەوێ.(بەخ.):سێچاک٬ -ی درێژی ژنان: سایه٬ کەوێ٬ کولەچە بۆ ژنانە: کولۆجە
کەوابوو
کەواتە
کەوایە٬ کەوابوو٬ خەریکم بچمەوە مهاباتێ٬ کە وایە پێ لە منداڵەکانم مەبڕە
کەوار
(باک.): کووار٬ گۆزه٬ کووپه٬ خەڵی مێش هەنگووینێیه٬ ژووری دانەوێڵەیه٬ ئەنبار
کەواشە
(باک.): هەڵاشێکە دەخرێتە سەر داری دارەڕایە
کەواغ
(باک.): گۆزەگەر
کەوال
(زاخ.):گاڕان٬ مێگەل
کەوان
(هەو.):مرازێکە لە کەرەستەی چیکەنە. کەمان٬ شیو٬ خەمان٬ کەمانە
کەوان پیتک
(ئەردە.): دارەلاستیکە بەردی پێ دەهاویژرێت
کەواندن
(باد.باک.):برژاندنەوەی برینان.(فە.):خستن٬ ئێخستن٬ کوورکردنەوە٬ (هەورا.): گلێرنای
کەوانگۆشتە
نیشانەیێکە وەکو()کە ئەویش وەکو کەوان بە کار دێنرێ
کەوانی چەرخ
کەوانی ڕۆستەم
(کرما.):کۆلکەزێڕینە
کەوانە
بازره٬ سینه٬ هەڵقۆزرانەوەی کوللە و داروبەرد٬ کەوەجێگایەکی بکەوێ و دووبارە بەرزبێتەوە.(باد.):کڤان٬ (تیروکڤان)٬ کەڤان٬ کەڤانه٬ (باک.): قاب٬ دارێکی چەماوەوەیە تیری پێدەهاوێژرێ.پیچ و دەرەی سەربەرەوژووره٬ هەموو چتێکی کەوانەیی٬ لای ژوورووی هەموو چت٬ (جا.سزێر.):لای سەرەوە مێگەلێیه٬ لای ژووروو و سەرەوەی چیاو دارو ئیتر. پێلاوی دارینە لەسەر پێلاوی تر لە پێ دەکرێ بۆ ئەوەی بەسەر بەفری دا بڕۆن و نەچەقێن.کەوان٬ دارێکی دوولکە بە گووریسێکی باریک دەبەسترێ بە هەردووک پێچکەی شەغرەوە تا قرچە (قرشە)ی پێ بگووێزرێتەوە بۆ سەر خەرمان. کەمانه٬ کەمانچه٬ مرازێکی مۆسیقییە. مرازێکی دار تاشییە چتی پێ کون دەکرێت.دارێکی کەوانەدارە چەرمێکی درێژی بەسەرەوەیە لە (مەتە)دەئاڵێنرێ و داری پێ کوندەکرێت. کەمانەی پەڕەکردنی کارگەچیانه٬ دارێکی درێژی کەمێک خووارە ژێیەکی پێوەیە پەڕەکەر بە کوتکی هەللاجی لێی دەدات لە کاتی پەڕکردنێدا.(موک.):لالووسەکەی جگییە.(())نیشانەیێکی وا لەگردی ووشە یا ژمارەیێکی گرنگ دەنووسرێ
کەوانەدار
گەودار٬ چتی کەوانەیی
کەوانەژەن
کەوانەکردن
کەوەکردن.دووبارەبەرز بوونەوەی چتێکە٬ کە وە زەوی و ئیتر کەوتبێ