تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پرچۆکە
ئاڵەکۆک، هاڵەکۆک، گیایەکی بەهارییەو دەخورێ
پرکە(ڕۆژ)
قاقای پێکەنینێ، بە توندی پێکەنین، پڕمەی پێکەنین
پریاسکە(کۆ)
پریسکە(ئامێد)
پریکە
قاقا، ترتوو هۆڕ
پرێسکە
(کۆ) پریاسکە. (هەورا) پیازکە واتا بە قەدەر پیوازێک
پزووسکە(ئەردە)
پسکە
هەڵامەتی ئاژاڵانە. مرخە، پزوو، دەرفزە. ووردە ڕۆیشتنی ڕاوچییە بۆلای نێچیری. باڵ لێکدانی جووجیلانە لە بەردەمی دایکیان و باوکیان تا دانیان بداتێ. گیایەکی گوڵ پان و زەردە بەژنێک بڵند دەبێ و لاسکی پڕ بە چەنگە ئەستوور دەبێ گەڵایەکانی خووارەوەی بەقەدەر ئی سڵقییەو هی لای سەری بەقەد گەڵای توویە، دووای ووشک بوونی چەند پارچەیێکی لاسکەکەی، کە هوڵۆک دەکەن و لە ملی ماڵاتی مرخەداری دەکەن چاکی دەکاتەوە. باڵ کردنەوەی بێچووە باڵندانە لە کاتی ویستنی فڕین و یا دیتنی دایکەو باوکەیان و یا لە چاوەڕێییدان
پشتماسیلکە
پشتگوێچکە
پشتگووێ
پشتۆکە(ڕەوا.، خۆ)
پشتی کورسی و قەنەفەیە، کە پاڵیپێوە دەدرێت. ئەو دارانەن، کە لە پشت دوو یا چەند تەختەیێکی دەدرێن بۆ قایمی وەکوو هی دەرگە
پشپشۆکە
گیایەکە پژپژی زۆرە وەک کلکی پشیلەیە
پفکە(هەو)
بلۆق، پۆرگ، پفڵە، پفڵەک. ئەو شووێنانەیە لە پێستی لەشی مرۆی، کە هەڵدەتۆقێ سا لەبەر سووتانی یا لەبەر زەبری چتان و یا لە قەراخ برینان پەیدا دەبێ، کە بدڕێ ئاوی لێدێ. (باڵە) ئاوورگ
پلووسکە(هەورا)
پنکە
بڕوانە: پنک
پوورئایشۆکە(موک)
گیایەکی دڕواوییە نێرتکەکەی بستێک بڵند دەبێ و گەڵای بە زەویدا بڵاو دەبێتەوەو شینە گوڵیشی وەکوو گوڵی شەکرۆکەی وایە
پوورکە
پووشکە
لاسکی گیای ووشکە، پووش. پووشک. تموورە. (باک) پووت
پوولەزەرتکە
جوورە دراوێکی کەم نرخە لە زەرد دروست دەکرێ