تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەوتەکەڵ
چەفتەکەڵ، گاجووتی چوار ساڵەیە
چەپکەن
جوورە کەوایەک بووە، کە لەمەو پێش لە لاتەنیشتییەوە هەڵدەدرایەوە. (ئەردە) (تۆنێل) کونێکە ئەو سەرەو سەر دەکرێ لەژێر شاخاندا بۆ هاتووچۆیە. دەسکە گوڵ و ئیتر
چەپکەگوڵ
چەپکەگەنم
باقەگەنم، دەسکەگەنم
چەپۆکەسەرێ
بەبەری دەسی لە تۆقەسەری کەسێکیدادان، چەپۆک
چەڕەدووکەڵ
دووکەڵێکی زۆر ڕەش، کە پەنگی خوواردبێتەوه و بە جارێکی بێتە دەرەوە
چەکەرداسی
مرۆی زەبەللاحی شرپ و شۆڕ
چەکەرە
چتێکی سپی و گرنج گرنجە وەکوو شەکر لە سەر باستووق و دۆشاوو ئیترەوە بە هۆی کۆنی پەیدا دەبێ. (بابا) چەقەرە، (کۆ) چەکەرەک، چووزەڵە، گۆپکە، چرۆی دار، کە لەپێش گەڵاکردنی درەختاندا دەری دەکات و دووایە دەبێتە گەڵا. (بابا) نۆبەرە بۆ منداڵ و چتی تر. (کۆ)خۆڕاگر._ناکا: خۆ ڕا ناگرێ
چەکەرە هێنان
چەکەرە کێشان
چووزەکێشان، چووزەڵەدەرکردن
چەکەرەشکێن
هەڵگێڕانەوه و کێڵانی زەوییە بۆ جاری دووەم تا بە هێزبێ
چەکەرەکردن
سەوزبوون و سەردەرهێنانی گژو گیاو درەختان. پەیدابوونی چتێکی سپییە وەکوو شەکر لەسەر باسووق و هەنجیر بەهۆی مانەوەیانەوە. دوودڵی، دوودڵبوون
چەکەووڕ
چەکەچەک(موک)
ڕادووکەوتن
شووێنکەوتنی ئافرەتە بە دووی پیاوێکی بێگانەدا
ڕاستکەتی
ڕاستکەرەوه
چەوتی لابەر، کەسێکه خووارایی چتی چارەسەر بکا یا هەڵەی نووسراوان ڕاست بکاتەوه
ڕاوکەدۆزی
(کۆ.): هەوڵ و تەقەلای باڵندانه بۆ دۆزینەوەی ڕاوکە، (موک.): داوەڵۆزه
ڕاوکەر
نێچیرەوان، نێچیرڤان، ڕاوچی، بۆ نێرینه و مێیینەیەکیش بەکاردەبرێ کە حەز لێکردوویی بکەن، چاوباز