تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەکەبەرد
کەڵەکەبەستن
خڕبوونەوە و کۆمەڵ بوونی گیاندار
کەڵەکەتری
خۆبەسەریەکتردادانی چەند کەسێک
کەڵەکەوان
(باک.):کەلەکوان٬ کەسێکە کەلەکی لێبخوڕێ. –ی: پیشەی کەڵەکەوان
کەڵەکەکردن
چەند کەسێک چتێک یا کەسێکی کۆبوونەوە٬ کەڵەک کردن
کەڵەکەڵە
ووتەیەکە کەڵەگای پێهاندەدرێ بۆ سەرمانگا بەکەڵان
کەڵەگ
کەڵۆت٬ نێرەگای بەگون٬ نێنگووینی نێری نەخەساوی دووساڵانەیە جووتی پێ نەکراوە و بۆتۆو ڕاگیراوە.بێداد٬ زۆردار٬ قاندڕ.-یەتی: کەڵەزەڕی. –لێکردن: کەڵەزەڕی لێ کردن. –یی: خودسەری.
کەڵەگ
کەڵەرە٬ قەڵبەی داروچتیتر. (باک.):داعبایەکی کلک جنجڕ و درێژە. خەڵفی دارێ. گیایەکە وەکو قەڵەم وایە ووشک دەبێ کورت و سەرتیژە
کەڵەگا
کەڵەوەی جووت
کەڵەگری
کوڵی گریانێ٬ کە گەرووی بگری. –بوون: (باک.):کەلەگرین
کەڵەگەت
باڵابڵند٬ باڵابەرزە٬ بەژن بڵند. –ی: باڵابڵندی
ئەشکەڵە
قوڵفەکانی دەوارە، کە تێکدەخرێن و داریان لێ قایم دەکرێ و لێک دەبەسترێن، جێوجەڵە، ئەشکەنجە، دارێکی باریکی بەقەد پەنجەیە ووڵاخانی پێ جەلە دەکەن
ئەشکەڵە
بنکەڵیشە
بوچکەڵانە
بوچکەڵە(ئەردە)
بچووکەڵە
بچکەڵە
بۆکەڵیشە
بۆنی نێوقامکی ڕزیوی پێیانە یا ئی بنهەنگڵێە، بۆدڕن
بیست و یەکەڵەی گۆرانی(هەورا)
21ی مانگی نێوەڕاستی زستانێیەو ئەوانەی لەسەر کوتراوە: کەری بردە سەرکانی کورتانی هێناوە بە شانی. بیست و یەکەڵەی گۆرانی ئەگەر بەفر نەکەوێ، تا قوڵتەی ڕانی، گۆران لە هیچ نەزانی
بەنکەڵەمە
بەنکەڵەوە
تڕەکەڵەک
کاری بێ بنج و بناوان، ئیشی بێ جێ، کارێکە لەبەر بێ بنج و بناوانی لەوانە بێ سەر نەگرێ و بڕووخێ. تەلەزگە، بڤە
تڕەکەڵەکی
کاری بێ بنج و بناوانی. ئیشی بێ جێ
تێکەڵاو
پالۆش، تێکچڕژاو، تێکەڵ، ئاوێتە، ئامێتە._بوون: تێکەڵبوون، جەمجقین._کردن: جەمجقاندن، بەرناڤدان، هەڵچکاندن. شپرزە، خەوخی._ی: تێکەڵی. دۆستایەتی، خزمایەتی، هاواڵایەتی
تێکەڵدان
تێکەڵکردن
کەرچلاندن، بەرناڤدان، جەمجقاندن، ئاوێتەکردنی چەند چتێک بەیەکەوە
تێکەڵی
تیکەلی. ئاوێتەبوون. خزمایەتی، ئاشنایی، هام و شۆکردنی یەکتری
تەکەڵتوو
نەرمەزین، نمەدزین، ئارەقگیر. ئەو قایشەی زینییە، کە دەکەوێتە ژێر ڕانانەوە. چەند قەدە لبادێکیشە دەکەوێتە ژێر قەڵتاغی زین
جووانکەڵە
جووانی خنجیلەو بچووک، جووانکە
خڕکەڵە
خەپەتۆڵە، تازە پێ هەڵگرتوو وخڕ وپڕ. چتی خڕی گچکەڵە