تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڕەواڵە
(هەو.موک.): هەوێرکه٬ بەستەزمان٬ هەژار٬ ساویلکه٬ هەوێرده٬ باڵندەیێکی گچکە و بۆروکەڕە تا نزیکی نەبیەوە نافڕێ٬ ڕەنگی بۆر و بێ کلکی جووانە لە سووێسکە بچووکتره٬ کە دەفڕێ دەنگی باڵی زۆر دێ٬ کوڕکوڕ٬ قەتێ٬ تر٬ وەژە
کەڕەپوو
(خۆ.): تووێکی گاڵ و کرچە وەری بێ٬ کەڕەتوو. (خۆ.) هیچ و پووچ٬ هیچ. داری زۆر ووشکی گەندەڵە.تووێکیشە هێشتا نەگەییشتبێ.داری زۆر ووشکی گەندەڵ.بەری گیای لەبان. کەوەک ووردە لۆکە وایە
کەڕەپووسەر
کەڕەپووە
کەڕەڕبەر
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە ڕووی ڕەش و ملی بۆرە و لەشی سپییە
کەڕەڕسەرشین
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە ملی مەیلەو شینە و سەری ڕەش و لەشی سپییە
کەڕەک
جوورە فەرەجییەکی ئاودامانی بێ قۆڵ و کونه٬ کەپەنەک٬ فەرەجی. (فە.): کەڕە هەنجیر
کەڕەکردن
(هەو.): مێوبڕین
کەڕەکونتێ
مرۆڤی زۆر کەڕ
کەڕەکیفە
کەڕوو٬ کەڕەووڵ٬ پەژمینە
کەڕەکیفە
کەڕوو. بەڵفێکی سەوزڕەنگە لەسەرنانی و چتی نمناک دەنیشێ. کەڕوویێکە لەسەر ڕووی بادام هەڵدەنیشێ و تاڵیان دەکات.
کەڕەگۆشە
ئاڵەکۆکەڕیخنە
شەڵوار بەکۆڵ، ڕخە، شەلەمە، گیایەکی بەهارییەو بۆ ڕەوانی زۆر باشە
ئیشکەڕن
باریکەڕێ
باریکەڕێگا
باوکەڕۆ
ووتەیەکە لەکاتی شیوەنێدا بەکار دێنرێ
بزنەکەڕێ
بزنێکە گووێی بچووک و قوت بێ
بووەکەڕە
کوندەبەبۆ
بێڵەکەڕە(هەورا)
شەوگەرد، سول سۆلە، جوورە دووپشکێکی زۆر بچووکە
ترکەڕەشە
توورەکەڕێژ
گردێکە لە گڵ و خۆڵ، کە بە کۆڵی مرۆڤان دروستکرابێ بەبێگار._ی: کاری توورەکە ڕێژکردن
تووکەڕک(خۆ)
خاکەڕۆ(هەورا.کە.)
پاشەرۆک.(کە.هەر.)-ی خەرمان:ماڵینەوەی بنخەرمان،کۆکردنەوەی بن خرمانە لەپاش هەڵگرتنی خەرمان.
زکەڕۆ
سکەڕۆ(کە.)
زگەڕۆ٬ چاوبرسی٬ زگبرسی٬ سکدڕاو٬ زگدڕاو.
شلکەڕان
ووڵمەی ڕان.
مریشکەڕەشە
(بابا.): باڵندەیەکە لە ڕیشۆڵە گەورەترە
مەشکەڕان
قوڵتەی ڕان٬ شلکەی ڕان
مەلکەڕیی
تیرەیەکە لە کوردەکانی ئێرانی لە هۆزی سویسنی
ناوکەڕێژ
(بابا.)(موک.) نێو کەڕستەی