تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەپ
چەمۆڵە٬ (سوو.) کەپۆ
کەپ لێگرتن
چەمۆڵە لە کەسێک یا چتێک نان
خووێنی کەپۆ
کە ڕابسێ چارەی ئاوایە: کلیلێکی ناوونجی ئەوسەرەی کە قفڵی پێ دەکرێتەوە بە قیتی لە سەر شادەماری پژ ملی دادەنرێ کەمێک پاڵی پێوە دەنرێ و سەری هەندێ بڵند دەکرێ دەست بەجێ خووێنەکە ڕادەوەستێ .یا کە تفنکی ڕاستی ڕابسێ چەند چرتەیەک دەستی چەپی بڵند کا ڕایدەگری کە ڕانەوەستا دەستی ڕاست بڵند کات کە هەر ڕانەوەستا هەردووک دەستی بڵند کات ڕایدەگرێ. خۆ تۆزی قورمی خانووان دوای هاڕین و دابیژتنی هەلی مژی لە هەمووی باشترە
کەپر
سێبەرێکە لە چووار کۆڵەکە٬ کەسەریان بە دار و هەڵاش گیرابێ لە هاویناندا لە نێو باخچە و باخ و شووێنانی تردا٬ سابات٬ سڤدە٬ زنج٬ قۆختە٬ (دەر.): قووخ٬ (هەورا.): هەرزەڵە٬ (شکا.): حۆلک.-بۆسێبەرە٬ سەیوان
کەپرۆک
کەپری چکۆڵە.چڵە گیایەکە کە بستێک بڵند دەبێ و بێ گەڵایە سەری کارتەکانی گوڵی بەقەد زەنگیانەی دەردەکات خڕ و سوور و زەردی تێکەڵاوە٬ بە خووێوە یا بە ماستەوە دەخورێ
کەپرۆکەبەستن
کۆبوونەوەی کەف و خڵتەیە لەسەر چتی شل: پرگی ترشیاتەکە کەپرۆکەی بەستووە
کەپرەسەوزە
کەپرەشینە
جێژنەیێکی تایبەتی جوولەکانە لە پاییزاندا کەپرێکی بە میوە و پەلکی داران دەڕازێننەوە لە هەموو ماڵێکیدا دووای جەژنەکەیان میوەکەی دەخۆن
کەپسوول
ئەزب
کەپلە
(کە.): ئەسپێی مریشکانە
کەپلەمە
دەرمانێکی هاڕدڕاو و یا چتی وورده٬ کەبکرێتە سەر لەپی دەست و بخورێ.-کردن: خواردنی کەپلەمە
کەپن
کەسێکەلە قسە و ئاخۆتندا کەپەی لێوەبێ
کەپوو
(ئەردە.): شەویلکە. بێددان.کوند٬ کوندەبەبوو٬ کەپۆ٬ لووت.(فە.): جوورە پەپوولەیێکە لە ناو باخ و باخچە و کشت و کاڵاندا لەش گچکە و باڵ گەورە و ڕەنگ بۆرە
کەپوورە
(ئەردە.): هەراهەرا٬ قوولەقوول٬ هەنگامە
کەپوول
کاسەی سەر٬ کەللەی سەر
کەپوولە
(ڕەوا.): جوورە ئەیارێکە مزەی ئاشی پێدەگیرێ. کۆتکی دارینە لە ئاشیدا٬ کە گەنم 6 مست کەمتر بێ
کەپووکەرە
باڵندەیێکە لە کاتی خووێندنی دا دەڵێ کەپوو
کەپووڵ
کەپۆ٬ لووت
کەپچاندن
(باک.):دوواندن
کەپچین
(باک.):دووان
کەپک
(یەز.): کەپۆ٬ لووت٬ قیتکایی سەرشاخان٬ لووتکەی سەر چیایان٬ کڵاوە٬ قوتکه٬ کڵۆپینک. سێبەری شاخ و ماە و کەژ و کێوانە
کەپکەبەفر
ڕنووەبەفر