تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەتان و کەوان
(ئەردە.): پەردە و کوڵلە
کەوا
(باک.): ئەنتاری٬ خەفتان٬ (دەر.):قەوێ٬ کورتەک٬ کولەچە٬ کەوێ.(بەخ.):سێچاک٬ -ی درێژی ژنان: سایه٬ کەوێ٬ کولەچە بۆ ژنانە: کولۆجە
کەوابوو
کەواتە
کەوایە٬ کەوابوو٬ خەریکم بچمەوە مهاباتێ٬ کە وایە پێ لە منداڵەکانم مەبڕە
کەوار
(باک.): کووار٬ گۆزه٬ کووپه٬ خەڵی مێش هەنگووینێیه٬ ژووری دانەوێڵەیه٬ ئەنبار
کەواشە
(باک.): هەڵاشێکە دەخرێتە سەر داری دارەڕایە
کەواغ
(باک.): گۆزەگەر
کەوال
(زاخ.):گاڕان٬ مێگەل
کەوان
(هەو.):مرازێکە لە کەرەستەی چیکەنە. کەمان٬ شیو٬ خەمان٬ کەمانە
کەوان پیتک
(ئەردە.): دارەلاستیکە بەردی پێ دەهاویژرێت
کەواندن
(باد.باک.):برژاندنەوەی برینان.(فە.):خستن٬ ئێخستن٬ کوورکردنەوە٬ (هەورا.): گلێرنای
کەوانگۆشتە
نیشانەیێکە وەکو()کە ئەویش وەکو کەوان بە کار دێنرێ
کەوانی چەرخ
کەوانی ڕۆستەم
(کرما.):کۆلکەزێڕینە
کەوانە
بازره٬ سینه٬ هەڵقۆزرانەوەی کوللە و داروبەرد٬ کەوەجێگایەکی بکەوێ و دووبارە بەرزبێتەوە.(باد.):کڤان٬ (تیروکڤان)٬ کەڤان٬ کەڤانه٬ (باک.): قاب٬ دارێکی چەماوەوەیە تیری پێدەهاوێژرێ.پیچ و دەرەی سەربەرەوژووره٬ هەموو چتێکی کەوانەیی٬ لای ژوورووی هەموو چت٬ (جا.سزێر.):لای سەرەوە مێگەلێیه٬ لای ژووروو و سەرەوەی چیاو دارو ئیتر. پێلاوی دارینە لەسەر پێلاوی تر لە پێ دەکرێ بۆ ئەوەی بەسەر بەفری دا بڕۆن و نەچەقێن.کەوان٬ دارێکی دوولکە بە گووریسێکی باریک دەبەسترێ بە هەردووک پێچکەی شەغرەوە تا قرچە (قرشە)ی پێ بگووێزرێتەوە بۆ سەر خەرمان. کەمانه٬ کەمانچه٬ مرازێکی مۆسیقییە. مرازێکی دار تاشییە چتی پێ کون دەکرێت.دارێکی کەوانەدارە چەرمێکی درێژی بەسەرەوەیە لە (مەتە)دەئاڵێنرێ و داری پێ کوندەکرێت. کەمانەی پەڕەکردنی کارگەچیانه٬ دارێکی درێژی کەمێک خووارە ژێیەکی پێوەیە پەڕەکەر بە کوتکی هەللاجی لێی دەدات لە کاتی پەڕکردنێدا.(موک.):لالووسەکەی جگییە.(())نیشانەیێکی وا لەگردی ووشە یا ژمارەیێکی گرنگ دەنووسرێ
کەوانەدار
گەودار٬ چتی کەوانەیی
کەوانەژەن
کەوانەکردن
کەوەکردن.دووبارەبەرز بوونەوەی چتێکە٬ کە وە زەوی و ئیتر کەوتبێ
کەوانەی چەرخ
کەوانەی گۆشەدار
کەنوشتاوه٬ کەنوشتاوەوە ئەمە()