تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەز
(زا.٬ڕەوا.):قەوزە. (باک.):پەردە٬ ڕووبەند
کەزاخستن
(زا.):کزخاندن
کەزاخە
(ڕەوا.):چاکەت و کەوایە لە پیستی خەزی
کەزاخەباد
بڕینی میوە لەبەهاراندا
کەزامزی
جوورە ئاخەفتنێکە تایبەتییە لە کوردستانێدا بۆ گەمەو بۆ پارازتنی ڕازانی نهێنی بەکاردەبەن تا کەس تێیان نەگا:لە نێوانی هەموو تیپەکانی ووشاندا(ز) ێیەکی تێدەخەن وەکوو بڵێی:چووزانیزم واتە چووزانم
کەزان
(باد.):قەزوان
کەزنەزان
دارێکی کووێستانییە وەک دار گەز وایه٬ بەڵام لە چەماندنەوە دا نەرم وشلکە
کەزوان
(باد.):قەزوان
کەزوانکەلۆنک
(باد.):باڵندەیێکی گچکەیە و دندووکی وەکوو تووی وایە بە قەزوانی دەژی
کەزوکووز
(خۆ.):قەوزەی ئاوێ
کەزی
(هەو.باک.ڕەوا.):پرچ٬ (دەر.)گیس٬ (کەل.):پەلکە٬ پرچێکە لە پشتەوە هۆنرابێتەوە. بەقەبزەی ئاویش دەڵێن. (باک.):حەسیر.دەمار٬ شاڕەگ
کەزی زەرێ
(باک.):پرچ زێڕین٬جوورە گۆرانیێکیشە
کەزیانی
(دزە.):چتێکە پان بهۆنرێتەوە٬ هۆنینەوەی پانە
کەزیلە
گیایەکی کیوییە گەڵایەکانی باریک و درێژە وە کەزی دەچن گوڵیشی وەهی قەنەفڵی دەچێ ڕەنگی گوڵەکەی بەزەردی دەڕوانێ
کەزێکووز
(باک.):بەدبەخت(ژن)
ئاسکەزێڕینە
ئاسکۆلەیەکی گچکەیە لە زەنگیانە دروست دەکرێ چاوەشان لە سەردەمی بەزم و ئاهەنگێدا بە دەستیانەوە هەڵی دەپەڕێنن و منداڵیش یاری پێ دەکەن
بنکەزی
ترکەزاندن(ڕەوا)
تەنکەزێو(موک)
جوورە چەک و خشڵێکی ئافرەتانە، لەوانەیە ناوی جوورە چەکێکی بووبێ
خوشکەزازا
خووێشکەزا
دڕکەزی
(بابا.): چاڵووک، جوورە دارێکی دڕواوی هەمیشە سەوزو قایم و بەژنێک بەرزتر دەبێ دەکرێتەپەرژین و لەسەری دیواران دەگیرێ
دڕکەزەردە
زەڕسیری، دڕوەزەردە، پنجە گیایەکی زلە کە ووشک بوو دەبێتە دڕوێکی زەرد ووشتر دەیخووا، ووشتر خۆرە، بەووشکی و سووتاوی بە ڕۆنی کەرەوە لە ئاورە و لە هەر برینێکی بدرێ چاکی دەکاتەوە
زرووکەزرووک
زرووکەی یەک لەدووای یەکتری
زریکەزریک
زورووکەزرووک
زیکەزیک
چریکەچریک،زیقەزیق، زیکەی یەک لەدووای یەک
زەرکەزەوی
گیایەکی بندار و شیرینە پەلکی وە هی کەرەوزێ دەچێ، پاک دەکرێ. بەرز نابێ و بەسەرزەویدا ڕادەکشێ و پەخش دەبێ، سەلکەکەی بەپاککراوی شیرینەو دەخورێ
کۆڵکەزێڕینە
(باک.): تیرەژە٬ شەوبەندڕۆژ٬ (سوورداش) پەلکە زێڕینه٬ (کە.) ئەستوونەزێڕینه٬ کەسک و سۆر٬ پەلکە ڕەنگینه٬ (دەر.):زەرد و سووێر٬ (زەن.):زەرد وسوور٬ کۆڵکە زێڕینە(کرما): کەوانی رۆستەم
کۆڵەکەزێڕینە
کەشکەزرانی
کڵاوەی زرانی
کەشکەزەنگوڵ
بڕوانە:کەشکەزرانی
کەشکەزەنگۆڵێ
(هەورا.): کەشکەژنۆ
کەنیشکەزاگ
(ئەردە.): کچەزا٬ نەوە
گیسکەزا (کە.)
ئەو کاریلەیە ٬ کەلە کاری پەیدا دەبێ.